وتووێژ:کۆخە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەرچەند کۆکەش زۆر دەنووسرێت، وا بزانم کۆخە وشەیەکی گونجاوتر بێت. سەرچیا‏١٩:١٩، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من خۆم پێم وایە کۆخە باشتر بێ لە کۆکە چون باوترە. لە کرمانجیشدا دەڵێن کوخین و موکریان ھەتا دەگاتەوە ھەولێر دەڵێن کۆخین. وا بزانم ھەر سلێمانی و دەوروبەری دەڵێن کۆکە. مەڵبەندەکانی تری سۆرانیش وەک ئەردەڵان دەڵێن قۆزین.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٣، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە لەوەیە زۆر نووسەر و میدیا (بەتایبەت لە باشوور) وا دەزانن ھەرچی لە زاری سلێمانی بگوترێت ئەوە ستانداردە و دەبێت وا بنووسرێت. ئەگەر بۆچوونی تر نەبێت دەیگوازمەوە بۆ کۆخە. کۆخین دەبێتە چاوگەکەی، دەڵێن ئەو کۆخی یان ئەوان کۆخین. ئەگەر کەسێکیش بەردەوام ھەیبێت، دەڵێن کۆخەی ھەیە. سەرچیا‏١٨:٣٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەیگوازمەوە بۆ کۆخە ئەگەر بەکارھێنەرانی دیکە بۆچوونی تریان نەبێت. سەرچیا‏١٧:٤٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من دەڵێم کۆکە، بەڵام گەر وا دەزانن کۆخە باشترە، کێشەم نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕوونە کۆکەش دەگوترێت، بەڵام ڕەنگە کۆخەکە باوتر و شیاوتر بێت. گواستمەوە بۆ ئەویان. سەرچیا‏٢٠:٢٦، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]