وتووێژ:کۆئەندامی کوێرەڕژێنە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە داخەوە زمانی عەرەبی وەک شێرپەنجە لە ناو زمانی کوردیدا خۆی تەنیوەتەوە و تەنانەت خۆی خزاندووەتە نا ئەندامە حەیاتییەکانی زمانەکەمان. من هیچ ڕازی نیم بۆ کۆئەندامی ناوڕژێن زاراوەی کۆپی کراوی عەرەبی کۆئەندامی کوێرەڕژێنە بە کار بهێنم. تکایە کارێکی پێ بکەن!

پڕ دیارە کە وشەی (endocrine) واتای ناوڕێژ یان ناوڕژێن ی هەیە. ئەمەش لێکدانەوەی تێرمینۆلۆجی ئەم وشەیە:


endocrine /en·do·crine/ (en´do-krin, en´do-krīn) :

1. secreting internally.

2. pertaining to internal secretions; hormonal. See also under system.

من باوڕم وایە کە فارسی بۆ کوردی هەزار جار شەرەفی هەیە بە سەر عەرەبیدا! هەڵبەت ئەم باوڕەم سەلیقەیی نییە و بەڵگەم بۆی هەیە. کەوابوو دروست نییە عەرەبی و فارسی بە یەک چاو تەماشا بکەین Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆکە زمانی کوردی زمانی ڕەسمی وڵاتێکە و زانست بە زمانی کوردی بڵاو دەبێتەوە و کتێبە زانستییەکان کراونەتە کوردی. بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێم زۆربەی ئەو وشە زانستییانە لە ڕووی زمانی عەرەبی وەرگێڕدراون و زۆربەیان زۆر بەپەڵە و بەبێ بەسەرداچوونەوە کراونەتە کوردی. ھەر بۆیە ئەگەر وشەکە لە زمانی عەرەبیدا بە ھەڵە وەرگیڕدرابێ ئەم ھەڵەیە بەداخەوە ھاتۆتە ناو زمانەکەی ئێمەش. ئەگەریش لە وەرگێڕانەکە بۆ سەر کوردیش ھەڵە کرابێ ئەوە دەبێتە دوو ھەڵە!
ھەر بۆیە من بەسەرداچوونەوەیەک لەسەر ھەموو ئەم وشانە بە پێویست دەزانم. بڕواننە زمانی فارسی دوای چەند ھەزار ساڵ کە زمانی ڕەسمییە وشەکان دەگۆڕێ و وشەی باشتری جێگۆڕ دەکا. بۆیە منیش ئەم وشانەم پێ بە ئایەتی قورئان نییە و ئەگەر ھەڵەی تێدایە یان بەرامبەرێکی باشتر ھەیە دەبێ پێشوازی لە گۆڕینی و بەکاھێنانی بکەین و بزانین ئەمە بە بەرژەوەندی زمانەکەمانە و دەبێتە ھۆی ئەوەی زمانێکی بەھێزتر و دەوڵەمەندترمان ھەبێت. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٣، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]