وتووێژ:کرۆسک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خاڵۆ ھەرمێ کێویلەت زیاد کرد، دڵنیای لای ئێوە کرۆسکە ھەیە و پێی دەڵێن ھەرمێ کێویلە؟ چونکە ھەرمێ کێویش ھەیە بەڵام جیایە لەگەڵ کرۆسکە ھەرمی کێوی سەوزە بەڵام کرۆسکە لاسوورە.--Ferxwaz (لێدوان) ١١:٤١, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

مام فێرخواز ئەم وتارەی داتناوە نێوانویکی نییە. بزانە ئەمە ھەمان شتە: بە فارسی fa:گلابی اروپایی و بە عەرەبی ar:كمثرى. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٤٨, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک وەڵا من ئەوەندەی بیستوومە ئەم میوەیە تەنیا لە کوردستان ھەیە و شتێکی وا بڵاویش نییە تا گوازرابێتەوە بۆ وڵاتانی تر چونکە ھەر خۆی کەم کەس ھەیە بیخوات زیاتر وەک دەرمان خەڵک بەکاریدێنن، وە ئەگەر شتێک لە ناوەخۆ لەباو نەبێ ناگوازرێتەوە بۆ دەرەوە، ئەو بەستەرەش ar:كمثرى بەخوا نازانم ئەو شتە چییە بەڵام زۆر لە "(بەھێ) و (بێ)" دەچێت، لە ئینگلیزیش نووسرابوو (ھەرمێی ئەورووپی) European Pear جا نازانم ئەم ھەرمێ ئەورووپییە بەھێیە یان بێیە یان لەوانەیە ھەر نەبێ. بەڵام لەوە دڵنیابە کە کرۆسک نییە ئەم شتە کرۆسک زەرد نییە ئەمە زەردە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٤٩, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

نا مەبەستم ئەوە بوو ھەرمی کێوە كمثرى نییە؟ چییە لای ئێوە ھەرمی کێوە (دەزانی بە عەرەبی چی پێ‌دەڵێن یان بە زمانەکانی تر)؟--چالاکWьтуwеж (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:٥٥, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
بەخوا نازام چییان پێ دەوترێت بە زمانی تر، بەڵام ئەو کەتمەریە ڕەنگی زەردە و لە وێنەکەدا دیارە گەورەشە، بەڵام ھەرمێ کێوی سەوزە و زەرد نابێت، ئەمە وای بۆ دەچم بەھێ بێت چونکە بەھێ زەرد و گەورەیە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:١٧, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز لە ویکی عەرەبیدا لەخۆوە ئاوا زەردە وەکی بزانم ھەڵەیە و لە ویکی ئینگلیزیدا سەوزە. تەماشای بکە بزانە ئەمە نییە: en:European Pear.--چالاکWьтуwеж (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:١٩, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک وایە ڕاست دەکەیت سەیری ویکی ئینگلیزی و ھەندێ ویکی ترم ھەموویان سەوز بوون. بەڵام زۆر گەورەن ئەم ھەرمێیان نازانم کامێراکە وا گەورەی کردوون یان خۆیان وا گەورەن. بەڵام ڕەنگ و ڕوویان وەک ھەرمێ کێوییە ئینجا نازانم ھەر ئەوە یان شتێکی ترە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٧:٤٦, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
سپاس. ئەگەر سەرچاوەیەکمان دەست کەوێ بزانین ناوی زانستی ھەرمێ کێویلە چییە زۆر باش دەبوو. من گەڕام شتێکی ئاوام دەست نەکەوت بەداخەوە.--چالاکWьтуwеж (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:٥٤, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
وایە ئەگەر لەخۆوە ھەرمێ کێوی بکەین بە (en:European Pear) لەوانەیە تووشی ھەڵە بین، چونکە دڵنیا نین ئاخۆ یەک شتن یان جیان.--Ferxwaz (لێدوان) ١٨:٠١, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)