وتووێژ:ژێرزەمین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زەمین وشەیەکی فارسییە لە کوردیدا دەڵێن زەوی. بیکەنە ژێرزەوی ئەگەر چی پیم وایە ژێرزەوی بە مانای undergroundە. بەمە لە کوردیدا دەڵێن «ژێرخان». لە ھەنبانەشدا ھاتووە و ئاوا مانا لێدراوەتەوە «ئۆدەی بنەوە لە خانوو».--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٦، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زەمین فارسییە بەڵام ژێرزەمین کوردییە، بیانی بوونی بەشێکی وشەیەک نابێتە ھۆی تەواو بێگانەبوونی وشەکە، ژێرزەوی وەک وتت بە شتێکی تر دەڵێن، و ژێرخانیش ئێستا مانایەکی تر وەرگرتووە، وەک لە ژێرخانی سیاسی، ژێرخانی ئابووری. خەڵکیش ھەر ئەوە دەڵێن. | سەرچیا‏١٥:٠٨، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیا ئەگەر فەرھەنگەکەی مامۆستا ھەژارت لە لایە سەیری بکە بزانە بۆ ژێرزەوی چ نووسراوە (ئەگەریش نیتە بۆت دەنێرم). ڕووبەڕووی ژێرزەوی نووسراوە ژێرزەمین. بەس حەز لە فارسی دەکرێ من تاوانبار نیم. ژێرخانیش ئەگەر مەبەستت ھەر ئەم وتارە و Infrastructure بێ، ئەوە لە باشوور بەم دەردەوە چووە و مانای ژێرخان لە ھەنبانەدا بە جوانی ھاتووە. لای ئێمەش بەمە دەڵێن ژێربینا. ھەر واز لە ژێرخانەکە بھێنین. مەبەستی من ئەوە بوو ژێرزەوی کوردیترە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٨، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برا تازە لە وتووێژێکی دیش نووسیم کە من ناوە باوەکان لەبەرچاو دەگرم، فەرھەنگی مامۆستا ھەژاریش ڕەنگە باشترینی فەرھەنگە کوردییەکان بێت، بەڵام ھێشتا نابێت بە سەرچاوەی سەرەکی بۆ ئێمە. مەسەلەش حەزکردن لە ھیچ زمانێکی تر نییە، وشەکە لەنێو نووسین و خەڵک باوە و بەکاردێت. گۆڕینی کاری ئێمە نییە، با لە زمانێکی تریشەوە ھاتبێت، کێشە چییە، نازانم بۆ بەو شێوەیە لە کوردیدا ترس لە وشەی بیانی ھەیە و دژانی ئەوەندە زۆرن. ھەر ئەم شتە یەکێک بووە لە ڕێگرییە ھەرە گەورەکان لەبەردەم گەشەی کوردی، بەناوی پاککردنەوەی زمان، کوردییان وا پەک خستووە. با لە ئینگلیزی بڕوانین، چەندی وشەکانی ڕەسەنن و وەری نەگرتوون؟، کە وشەیەکیش مانایەک وەردەگرێ وەک (Infrastructure) کێشە لەوە چییە؟ دەبێ شتێکی وا بکرێت، بە ڕای من ھەر یەک لەو وشانەی ئاماژەمان پێدان بەرانبەری تەواویان ھەیە و ئەوەی دەیکەین بەلاڕێبردنی زمانە. | سەرچیا‏١٥:٤٤، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ باوی، لای ئێمە ژێرزەمین بۆ ژێرەوەی باڵەخانە و خانوو بەکاردێت، وە ژێرزەوی ئەوە زیاتر بۆ ئاوی ژێرزەوی (Groundwater) بەکاردێت لەئەنجامەکانی گووگڵیش دیارە. بۆچوونی من گرنگ نییە کامە دەبێت ناوی سەرەکی گرنگ ئەوەیە ڕەوانەکەر بۆهەموو شێوەزار و ناوچەکان هەبن وە زۆر وشەمان لەگەڵ زمانەکانی دیکە هاوشێوەیە ئەگەر ژێرزەمینیش وابێت ئەوا کێشە نابێت ئەوەتا عەرەبی و فارسی یەک وشەیان (سرداب) بەکارهێناوە ئەوەندە بەسە ئێمەش هەمان وشەمان بەکارنەهێناوە :) > Kushared (لێدوان) ‏١٦:١١، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کوردیدا وەک فارسی و عەرەبی بەرامبەر بەمە وشەی «سارداو»مان ھەیە. سەیری فەرھەنگەکان بکەن. چون Basement شوێنکی ساردە و بۆ ساردراگرتنی ئاو بەکارھاتووە بۆیە لە فارسی و کوردی وای پێ دەڵێن. عەرەبیش وەری گرتووە.
من ئامانجم پاککردنەوە کوردی لە وشەی بیانی نییە. زمانێک وشەی بیانی تێدا نەبێ بێگومان زمانێکی نەخۆشە. من ئەمە لەمێژە دەزانم. بەس لێروە وتم زەمین و زەوی یەک شتن با زەوی دابنرێ. دواتر باسی ژێرخان ھاتە ئاراوە کە مەبەستی من نەبوو. پێدانی مانای نوێ بە وشەکانیش لە زماندا شتێکی زۆر ئاساییە بەڵام مەرجەکانی خۆی ھەیە. وا نییە بە مانگا بڵێین ئەسپ و بڵێین کێشە چێ نابێ. با واز لەم وتووێژە بێنین. مەبەست ئەمە نەبوو. لەگەڵ رێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٨، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک کە وشەیەک بەھەڵە بەکارھاتووە لە ڕابردوو و ئێستا ئێمە بەکاری دێنین گەر ھەڵەش بێت نابێتە تاوانی ئێمە، نامەوێ بابەتەکە بگۆڕم، بۆ نموونە وشەکانی دەست و پەنجە، وەک دیارن (دەست = دە + ست (پەنجە)) واتای ھەردوو دەستەکە و دە پەنجە دەدات، ئێستا واتایەکی دی ھەیە، یان پەنجە کە مەبەستی لێ پێنج ئەنگوستی دەستە و مەبست لێی دەستە و ئێستا بەرانبەر ئەنگوست بەکاردێت، ئەمە لە ڕابردوو وا ھاتووە و ئێستا ھەمووان دەزانن مەبەست لێیان چییە. ڕاستییەکەی ھەر شتێک کێشەداربێت و ھەڵەی ھەبێت شایانی وتووێژە و دژی نین، بەڵام بەم شێوەیەش نا کە لە ویکیپیدیای کوردی ھەیە، ھەر وتارێک گە ناوی تری بوو، بە ڕەوانەکەر چارەسەر دەکرێ و ڕەنگە وتووێژ پێویست نەکات. بۆ سارداویش ڕەنگە بۆ (cellar) گونجاوبێت و ئەوەندە بەکارنەھاتووە. | سەرچیا‏١٧:٠٩، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست لەمە پێک نەھاتووە براکەم. دەست لە ئەوێستادا zasta-‎ بووە و پەیوەندی بە دەوە نییە. بۆچوونی پەنجە دروستە بەڵام ئەمەش لای ئێوە ئاوایە و لای ئێمە بە مانا دروستەکەی بەکاردێ. بۆ cellarیش لە ویکی ئینگلیزیدا ھەر لە تەنشت Basementەوە ھاتووە.
منیش نامەوێ زیاتر ئەم باسە درێژە پێ بدەم. بەڵام بێگومان ئەگەر ئێمە بمانەوێ زمانێکی ستانداردمان ھەبێت دەبێ رۆژێک بڕیار بدەین کێشەی وشەکان یەکلایی بکەینەوە. ئەو دەم ناچارین لە نێوان پەنجە و ئەنگوست یەکانیان ھەڵبژێرین. ئەمەش دەبێ بنەمایەکی زانستی ھەبێ. بۆ پەنجە نا بۆ ئەنگوست؟ بەس من تا ئێستا لە باشوور کە کوردی زمانی ڕەسمییە نەمدیوە کارێکی زانستی لەسەر زمان بکرێ. ئەمە ستەمە ئەگەر بۆ شتێک بەشێکی زۆری کورد وشەیەکی ڕەسەنیان ھەیە بێن و وشەیەکی بیانی بۆ دابنێن. ئەمە پاککردنەوەی زمان نییە. ئەمە دەمارگیرییە؛ چون من وا دەڵیم ھەموو دەبێ وا بڵێن!
ئەگەر ئێستا زمانی کوردی چەند زمانەوانی ھەبوایە دانیشتبان لەسەر بوارە جۆربەجۆرەکانی زانست کاریان کردبا و فەرھەنگیان نووسیبا ئێستا ئێمە لێرە لەسەر ئەمە وتووێژمان نەکرد. فەرھەنگ بەدیھیترین شتی ھەر زمانێکە ئێمە ئێستاش خاوەنی فەرھەنگێکی چڕوپڕ و زانستی نین. زمانێک فەرھەنگی نەبێ ھیچی نییە. کەوابوو ئەم لێدوانانە جێگای گلەیی نین. سەرم ھێشاندی کاکە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٣، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک گە تۆ گلەییت لە حکوومەتی باشوور و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە زمان و بێخەمییەکەیان ھەبێت، ئێمە دە ئەوەندە و زیادتریش ھەمانە، دەزانین زۆر کەمتەرخەم بووە و لە زۆر ڕووەوە زەرەریشی بووە و بە ئەرکی خۆی ھەڵنەستاوە. دەزانم لێدوان و قسەکانیشت لە خەمخۆریتانە، و بۆ ئەمە سوپاست دەکەم، ھیوام وایە لە ویکیپیدیا ھەرگیز باسی باشووری و ڕۆژھەڵاتی ئەو شتانە نەکرێت، بۆ وشەکانیش زۆر جاران کە ئینتەرنێت دەکەین بە پێوەر ئێمە نازانین کێ نووسینەکانی نووسیووە، نووسەر لە عێراقە یان ئێران یان ئەورووپا، ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کوردێک ئەمەی نووسیووە. منیش نامەوێت زۆر دایبڕێژم، بەو ھیوایەی بێزارم نەکردبن. | سەرچیا‏١٨:٤٦، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]