وتووێژ:جان دۆست

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:ژان دۆستەوە ڕەوانە کراوە)

ئەرێ کاکە گیان، ئەو ژانە لە کوێوە هات براڕۆ؟! کابرا خۆی دەڵێ ناوم جانە ئیتر ئەم ژانە چییە.. گەر دەشڵێی لەسەر ویکی کرمانجی واتلێکردووە خۆ لەوێش هەرنوسراوە جان،ئینجا هەرچی کتێب و بڵاوکراوەی هایە جانە ئیتر ئەم ژانە لە کوێوە هاتووە؟!!!، ئەو دەستکارییەت دەگوازممەوە؛لەگەڵ ڕێزم. — ئەم لێدوانە لەلایەن Zhyar Afc واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ئەمن قسەی کابرام نەبیستووە کە وای وتبێت، لە ویکیی کورمانجیش نووسراوە ژان نەک جان، ئەو جانە لە عەرەبییەوە ھاتووە، نووسەرەکەش کوردە نەک عەرەب. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:٤١، ٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
عەرەب و فارس دەبێ سەیری کوردی بکەن بزانن چۆنە. ئەگەر بەڵگە ھەیە خۆی دەڵێ ناوم جانە ئەمە قسەیەکی ترە. بەڵام لە کرمانجیدا ژان نووسراوە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٦، ٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە بەرگی کتێبەکانیشی ھەر ژان نووسراوە، گەر ناوی جان بێ بۆ قبووڵی کردووە؟! پێم وانییە ئەو قسەیەشی کردبێت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:٠٣، ٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی لە سۆرانیدا ھەم ژان دەوترێت، ھەم جان. ڕەنگە لەبەر ئەلفوبێ عەرەبییەکە. بە بڕوای من زۆر فەرق ناکات. لە کرمانجی ژان ئەڵێن. بۆ نموونە لێرە و لێرە ئەڵێن ژان. بەڵام بە سۆرانی جانیش باوە. من ئیمزاکەیم دیوە بە سۆرانی خۆی نووسیویە جان! لە خۆیشی ئەپرسم بزانم ئایا لە شوێنێک ئەو بڕیارەی داوە کە ناوی بە جان بنووسرێت یا ژان؟ سەرچیا گیان ناوی سەر کتێب لە کوردستان نابێت بە بڕیار :))). ھەر یەکێک جۆرێک دەینووسێت. من خۆم کتێبێکم چاپ کردبوو، دەزگای چاپەکە لە یەک کتێبدا لە دوو شوێندا بە دوو جۆری جیاواز ناوی نووسیبووم!! مەبەستم ئەوەیە زۆر جار گوێ نادەن و شتێک دەنووسن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٠٤، ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە سەر بڕێک کتێبەکانیشی بە سۆرانی جان نووسراوە بۆ نموونە وەرگێڕانی سۆرانیی مژاباد. خودی کەسایەتییەکەیش جانی پێ باشترە لە سۆرانیدا و بە جان دەینووسێت بۆیە با ناوی وتارەکە ھەر جان بێت و ژان ڕەوانە بکرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٠١، ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]