وتووێژ:ڕەبوو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک @Aram:ی خۆشەویست. من لێرە نە لەگەڵ جنابت و نە لەگەڵ ھیچ کەسی تر دوژمنایەتیم نییە. دەستی ھەموو کەسیش ماچ دەکەم ئەوەی بێت و تاقە یەک دەستکاریش بکا. بەڵام ھەر نەمزانی بە چ زمانێک بە ئێوە و بەکارھێنەر ئێپین کە ئێستا نەماوە بڵێم ئەم کارانەتان بە بەرژەوەندیی ویکیپیدیا نییە. بە خوا ئەوەی ئێوە دەیکەن زەرەری زیاتر لە قازانجی بۆ ویکیپدیای کوردی. ئێرە ویکی ئینگلیزی نییە براکانم. بەکارھێنەری نوێ دێت پەڕەیەک دەنووسێ تۆ تاقە تاگێکی خاوێنکردنەوەشی لێدەی دڵی دەتۆقێ! ئێستا کابرا وتارێک دەنووسێ دیارە سەرچاوەیەکی ھەر ھەبووە داینەناوە لەبەر نەزانینی سیاسەتەکانی ویکی. تۆ دێی تاگی سڕینەوەی لێ دەدەی وەڵا کابرا شێت دەبێ دەڵێ خۆ بێکار نیم وتار بنووسم بیسڕنەوە! دەڕوا چاو لە پشتسەریشی ناکاتەوە!

تکایە واز لە بەکارھێنەرانی تازەکار بھێنن با وردەوردە خۆیان فێر بێ. لە پەڕەی وتووێژیدا قسەی لەگەڵ بکە لە جیات ئەوەی کە وتارەکەی پێشنیار بۆ سڕینەوە دەکەی. کابرای تازەکار بۆ دەبێ بزانی پێشنیار بۆ سڕینەوە چییە.

ئێستا زۆر بە ڕاشکاوی بە جنابت بڵێم سوودی ئەو بەکارھێنەرە نوێیانە و ئەو وتارە تازانەی دەینووسن ھەزار ئەوەندە لە جنابت و ئەو تاگە خۆراییانەی لێی دەدەی زیاترە. تکات لێ دەکەم واز لەو تاگانە بێنە. ئەگەر دەتوانی بچییە پەڕەی بەکارھێنەرەکان و بە نەرمی ڕێنوێنییان بکەی ئەوە باشە و تاگی ناوێ. ئەگەریش ناتوانی و کاتت نییە تو خودا ئەوەندە کاتەیش بۆ تاگدانان دامەنێ. نەیگەرەک. بەشداری نەکردن باشترە لەو تاگدانانانە. لەوەتەی خۆیشم بەشداری ناکەم خێر و قازانجم زیاتر بووە بۆ ویکیپیدیا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Calak: من ئەمەوێت کە فێریان بکەم و ئێوە ئاگاتان لێ نییە کە من تەنانەت پێڕستی بەکارھێنەرە نوێیەکانی وتارە پزیشکییەکانیشم بۆیان دروستکردووە و پەیامم بۆیان ناردووە، بەڵام نە داوای ڕێنمایی دەکەن نە وەڵامی پەیام ئەیەنەوە. قوڕی کوێ بکەم بە سەرما؟! ئەسڵەن گەر من دەیان جار نە تاگلێدان بەڵکوو، سڕینەوەشم بکردایە، ئەوا ئەوان ھەر دروستیان دەکردەوە. بھێڵە قسەی یەکێکیان بکەم. لەدەرەوەی ویکیپیدیا یەکێکیان پەیوەندیی پێوە کردم و دۆخەکەی بۆم باس کرد و وتی «ئێمە قوتابیی بەشی پزیشکیی زانکۆی فڵانین و لەلایەن یەک لە مامۆستاکانمانەوە ئەرکێکمان دراوەتێ کە دەبێت بچینە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی و یان وتارێک نوێ بکەینەوە یانیش وتارێکی نوێ دروست بکەین جا ھەموومان سەرچاوەکانمان ویکیپیدیای ئینگلیزییە.» ھەوڵم دا فێریان بکەم کە چۆن سەرچاوە دانێن، بەڵام وتی «ھیچ کاتمان نییە!» پاشان بە ھاوکاریی Kushared ھەڵساین بە سڕینەوەی تاگە پەیوەندیدارەکان بە سڕینەوە، دانانی سەرچاوە و بگرە خاوێنکردن و ئەوەی پێویست بێت لەماوەی کەمتر لە ٢ ڕۆژ کردمان بۆیان. چەند دانەیەکیان ماون کە بەڕاستی شیاوی سڕینەوەن لەوانەیە ٥ دانەیەک ببن، بەڵام دڵنیا بە ئەوەی پێویست بێت من کردوومە بۆ ڕاگرتنی ویکیپیدیا. کاک چالاک وەڵا منیش زۆر ماندوو ئەبم لێرە. ھەموو کارێک ئەکەم، بەڵام کەم کەس پێی ئەزانێ! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٧، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەبی لەشت ساغ بێ. من ناڵێم زەحمەتت نەکێشاوە یا نایکێشی. ھەر چەندێک ویستم بە بەکارھێنەر ئێپین و ئە ئێستا بە جنابیشت بڵێم خۆتان بە تاگلێدان ماندوو مەکەن و ھێز و وزەتان بۆ شتێکی بەکەڵکتر ڕاگرن بەداخەوە سەرکەوتوو نەبووم ئاخری وای لێھات ئێپینیش ماندوو بوو و ڕۆیشت. ئێستا جنابیشت ئەم رێگەیە درێژە بدەی ئاکامەکەی ھەر دەبێتە ئەوەی بەسەر ئێپین ھات چون ئەم ڕێگایەی ئەو پێشتر پێواوتووه.
بەس بۆ من سەیر بوو لە کورتەی دەستکاریدا دەمدیت نووسراوە وەرگێڕانی فڵان وتاری ویکیی ئنیگلیزی. ئیتر دیار بوو سەرچاوە چییە بەڵام تاگی سڕینەوە لەبەر بێسەرچاوەت لێ دەدا لە جیات ئەوەی لە ژێرەوە بنووسی سەرچاوە ویکیی ئنیگلیزی. دەی من لە تۆ وەک بەکارھێنەرێکی خەمخۆر و پاشان بەڕێوەبەری ویکیی کوردی چاوەڕوانیم ھەیە سەرچاوەکەی بۆ زیاد بکەی نەک بیسڕییەوە.
ئەم چەند بەکارھێنەرەش لێرە نەھاتوون فێر بن ھاتوون ئەرکی خۆیان بە جێ بێنن. سەد ساڵی تریش بۆیان گرنگ نییە سیاسەتەکانی ویکی چییە. ھەر بە گشتی بەکارھێنەرێکی نوێ دێ و دەست بە دەستکاری دەکا لێی گەڕێن با ھەفتەیەک ئازاد بێ چ دەکا بکا بە خودا ویکی کاول ناکا. بە تاگ و ھۆشدار لە پەڕەی لێدواندا بۆمبارانی مەکەن با دڵی نەتۆقێ. زۆریان لەو شتانە دەترسێن. ھەتا وردەوردە خوو دەگرن بە موحیتی ویکی. جا دوایی وردەوردە تێی بگەیێنن سیاسەتەکانی ویکی چۆنە.
من بەڕاستی بەوەی کە دەبینم بەکارھێنەرێک ھاتووە تاقە دەستکارییەک دەکا ئاوا بە تاگ و ھۆشدار و ... وەڵامی دەدرێتەوە قەڵسم. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠١، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]