وتووێژ:ڕێگای شیری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەو ناوە وەرگێڕانی ئینگلیزییەکەیە و دروست نییە. لە کوردەواری ئەمە بە ڕێی کاکێشان ناسراوە. سەرچیا‏١٨:٣٤، ١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێ دەڵێ وەرگێڕان ھەلەیە؟! ئەگەر وەرگێڕان ھەڵەیە کاکێشانیش ھەڵەیە چون وەرگێڕانی کھکشان-ی فارسییە. بۆ ڕێگای شیری بگەرێ ٢٢٠٠٠ ئاکامی ھەیە چۆن بوو بە ھەڵە؟! نەوەڵڵا ڕێی کاکێشان ھەڵەیە کەس نازانێ چۆن دانراوە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢١، ٣ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بە ھەڵەی نازانم بەڵام پرسیارم ئەمەیە: ڕێگا یان ڕێگە؟ نازانم بۆ بەڵام چەند وشەیەکی تری ھاوشێوەش ھەن (وەک کۆمەڵگە وکۆمەڵگا) ئەمانە ھەردووکیان ڕاستن؟ ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٢٧، ٣ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: کاکێشان، واتە کایان لێ ڕاکێشاوە. کاتێک کا ڕابکێشی هەندێک پووش بەجێ دەمێنێت، گەلەستێرەی ئێمەشیان لە ڕووی ئەو لێکچوونەوە ناو ناوە! --Eyubm (لێدوان) ‏٠٤:١١، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێم وایە ئەو کاکێشان-ە ھەر فارسی بێ. لە کۆنەوە لە کوردیدا بەمەیان وتووە کادز، ڕێگای کادزان.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من وام پێ باشە هەمووی ببن و ڕەوانکەر دابنرێت بۆ یەکێک کە هەڵیدەبژێرین. --Eyubm (لێدوان) ‏١٣:٢٨، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کامەیان دابنێین؟ بەداخەوە ھەر چی وشەی کۆن و ڕەسەن و کوردییە وە پشت گوێ خراوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٠:١٩، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناوەکەی لە ھەر کەسێکی پیر بپرسیت، دەڵێ ڕێی کاکێشان. جا نازانم ئەو وشەیەی کە باب و باپیران بەکاری دێنن، بۆ دەبێت ڕەسەن نەبێت؟! سەرچیا‏١٦:٥٦، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]