وتووێژ:ڕێدۆزی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza: دەی ئێستا بە navigation بلێین چی؟--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٦، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێم وایە ئەمە دەبێت Navigation بێت. بشڕوانە ئێرە --◂ برووسک وتووێژ‏٢١:٢٢، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ Routing ـیش ئاڕاستاندن پێشنیار دەکەم. --◂ برووسک وتووێژ‏٢١:٢٧، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاخۆ "ناو" بە مانای "کەشتی" کوردییە؟ لە فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانسگای کوردستاندا ھاتووە! لە فارسیدا بە ھەر شتێکی درێژ کە ناوەکەی واڵا بێ (وەکوو لوولە) ئەڵێن "ناو"، مەسەلەن "ناودان". کەشتی و فڕۆکەش درێژن و نێوان-بەتاڵ بۆیە پیان ئەڵێن "ناو".--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٢، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Broosk: ئاڕاستاندن لەڕووی رێزمانەوە ھەڵەیە (پێت خۆش بۆت شی دەکەمەوە). @Aza: وشەی «ناو» کوردی نییە. بزانە کوردی باشوور دەزانێ یانی چی؟--چالاک وتووێژ ‏١١:١٥، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لێرە وشەی "ناڤگین" ھاتووە وەکوو بەرامبەرێک بۆ vehicle. --Aza (لێدوان) ‏١١:٢٧، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: نا لێرەدا ناو ئەم شتە نییە کە جنابت دەڵێی (ئەو شتەی لە فارسیدا ھەیە). لێرەدا ناڤ وەک ناوی سۆرانی بە مانای نێوان یان ناونجیە. سەیری بەرامبەرە تورکیە بکەی بۆت دەردەکەوێ: vasıta ← واسطە (= medium). ھەڵبەت کەمیکی بیر لێ بکەیەوە دەزانی واسطە بە جۆرێک دەتوانێ وسیلەش (= ئامزار) بێ. لە ئینگلیزیشدا medium ھەم بە مانای ناونجیە ھەم بە مانای وەسیلە: copper is a good medium for conducting heat. سپاس--چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاس ئەکەی، سپاس. --Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Calak: مەشاندن چۆنە؟ واتە بەڕێوەبردن، ئاژواندن. --Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٤، ١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: مەشاندن بۆ چی؟ بۆ Navigation؟--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٤، ١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: با. --Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٨، ١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئازا گیان من سەیری مانای Navigationم لە فەرھەنگە فارسیەکان کرد نووسرابوو: علم تعیین مسیر (برای ھواپیما و کشتی و …)، رهیابی. دەی Navigation یانی «دۆزینەوەی رێگا» یان ھەر ڕێدۆزی (= رھیبای). بۆ پێت وایە ڕێدۆزی بەرامبەری باش نییە و دەبێ بگۆڕدرێ؟--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٢، ١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستە تاقەتم نییە لەسەری بدوێم، ھەر ئەوەندە دەڵێم کە ڕێدۆزی بەشێکی گرنگە لە نەڤیگەیشندا بەڵام نەڤیگەیشن ھەر ئەوە نییە. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بەڵام من سەیری وشەنامەی فارسی بە ئینگلیزی ئاریانپوورم کرد بۆ رھیاب نووسرابوو navigator بۆ رھیابی navigation و بۆ رھیابی کردن navigate. پێم خۆشە ئەگەر تاقەتت بوو زیاتر باسی بکەی ھەتا بزانین مەبەستت چییە و ئێمەش باشتری بیر لێ بکەینەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٢، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لێرە وا نووسراوە کە نەڤیگەیشن بریتییە لە پێواژۆی چاوەدێری و کۆنترۆڵی جووڵەی سواربەر یان پێڕاگوێزێک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر. دەی چاوەدێری و کۆنترۆڵی جووڵەی سواربەر کەی ئەبێتە ڕێدۆزی؟ بێگومان نەڤیگەیشن داگری ڕێدۆزییە، واتە نەڤیگەیتۆر ئەبێ ڕێ بدۆزێتەوە تاکوو سواربەرەکە یا پێڕاگوێزەکە بەو ڕێیەدا ببا، بەڵام ھەروا کە وتم کارەکە تەنیا ڕێدۆزی نییە. وشەی نەڤیگەیشن بۆ خۆی دوو پاژە: نەڤی + گەیشن. نەڤی واتە کەشتی، گەیشن -یش واتە ئاژۆتن و لێخوڕین، کەوایە سەرجەم ئەبێتە کەشتیاژواندن، کەشتیوانی. بۆیە لە عەربیدا پێ ئەڵێن ملاحە و لە فارسیشدا ناوبری (ناو "کەشتی" + بری "بردن"). ئەگەر نەڤیگەیشن ڕێدۆزی بێ، ئەو کاتە نەڤیگەیتۆر ئەبێتە ڕێدۆز، دەی ھەرگیز لە ئینگلیزیدا نەڤیگەیتۆر بە مانای ڕێدۆز نییە، بە مانای کەشتیوانە.
ئەمە بەکورتی گرفتەکانی ڕێدۆزییە وەک بەرامبەری نەڤیگەیشن. ڕێدۆزی خراپ نییە، بەڵام ئەکرێ شتی باشتر پەیا کەین. من مەشاندن پێشنیار ئەکەم. شایەد ئێوە شتی باشترتان بە زەین گەیشت. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٦، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. پێم وایە مەشاندن بۆ steer باشتر بێ و بۆ navigate باشترە کەمێکی زیاتر بیر لێ بکەینەوە. دەبێ ئەمەش بزانین مەشاندن خۆی لە عەرەبی مَشى ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٠، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەمەم دۆزییەوە: سەیرین؛ نووسراوە: (bi taybetî bi keştiyê di ser avê re) meşîn, gerrîn, hatin û çûn, livîn. بە ئینگلیزیش نووسراوە: inglîzî : navigate (to travel over water by a.
دەی بەم جۆرە سەیراندن دەبێتە navigate و مەشاندن steer؟ سەیراندن لە سەیرکردن ھاتووە یانی ھەر ئەو شتەی لەسەروە ئاماژەت پێکردبوو: چاوەدێری و کۆنترۆڵ. ڕات چییە؟--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٣٤، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەیرین و سەیراندن لە سەیرکردن بە واتەی تەماشاکردنەوە نەھاتووە، لە سەیری عەرەبییەوە ھاتووە بە مانای گەڕان و مەش. لە تورکیدا بە نەڤیگەیشن ئەڵێن سەیر. --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٤، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ئەوانەم دیوە وەک لە قورئاندا ھاتووە: قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُمْ سُنَنٌ فَسِيرُواْ فِي الأَرْضِ فَانْظُرُواْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذَّبِينَ (ئالی عیمران:١٣٧) بەڵام نازانم لە کامیان وەرگیرابێ. لە بواری ڕێزمانەوە دەتوانێ لە ھەر دووکیان وەرگیرابێ. یان ھەر خودی سەیرکردنیش لەم وشە عەرەبییە وەرگیرابێ. دڵنیا نیم.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٤، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: کاک ئازا سەیری مانای دۆز لە ھەنبانەدا بکە؛ مانایەکی نووسراوە پشکن و پشکنەر. بەم مانایە ڕێدۆزی دەتوانێ رێپشکنەری یان پشکنینی ڕی مانا بدات کە لە «چاوەدێری و کۆنترۆڵ» کە لە سەرەوە وتت نزیکە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٧، ١٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: پێم وایە دەبێ ئەم ڕەوانەکەرە بسڕینەوە؛ بۆ ڕاوتەر ناگونجێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٢٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:ئەم باسە لێرە کردوومانە با لە بەین نەچی. چی لێ بکەین باشە؟--Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٨، ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:دەبێ لەسەر navigation کۆلکەیەک بنووسین؛ بەم جۆرە ئەم وتووێژە نافەوتێ.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٥٤، ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]