وتووێژ:ڕۆژگیرانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Ahrir بۆچی بەبێ وتووێژ ناوی وتارەکەت گواستۆتەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٤٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جگە لەوەی وتووێژت نەکردووە، ھیچ ھۆکارێکیشت بۆ کردارەکەت دابین نەکردووە، ئەمە لە بەکارھێنەرێکی تازەکار بوایە کێشەم نەبوو، بەڵام ئەم ھەڵسوکەوتانە لە بەکارھێنەرێکی شارەزای وەک ئێوە چاوەروان ناکرێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٤٤، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، سەیری وتووێژ:ڕۆژگیران بکە. من خانەنشینم! ئەمڕۆش کاتێک دوای ماوەیەکی درێژ سەیرێکی ویکیپیدیام کرد بینیم ھەواڵەکان لەو کاتەیەوە من ڕۆشتووم ھەر بەسەریەک کەوتوونەوە و ئەرشیڤ نەکراون، ناچار بووم ھەندێک دەست بە چالاکی بکەمەوە. بۆیە کاتم نییە، ئەگەر ببێتە وتووێژ دەبێ چەند ڕۆژ سەیری ویکیپیدیا بکەم تاوەکوو بزانم کێ ھاتووە ڕای خۆی گووتووە کە زۆرێک لەو وتووێژانەی سازم کردوون ئێستاش بەبێ ڕاوبۆچوون ماونەوە! ئەویش بەو باسەی کە پێشدا وتووێژی لەسەر کراوە. بەڵام داوای لێبووردن دەکەم کە ھۆکاری گواستنەوەکەم نەنووسی. AHR (وتووێژ) ‏١٩:١٨، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: سڵاو ببورن بۆ شێوازی قسەکردنم، ھەرگیز چاوەڕوانی داوای لێبوردن لە بەڕێزتان ناکەم، من ئەوەندەی توانیومە ویستوومە ئەو بەشانە بەڕێوە ببەم کە پێش بەڕێوەبەربوونم کارم لەسەریان دەکرد. وادیارە وەک پێویست کارم لە ھەواڵەکان نەکردبوو ھەوڵ دەدەم کارەکانم فراوانتر بکەم و بەرەو ئەوێش بڕۆم، و بۆ بابەتی وتووێژ:ڕۆژگیران سەیرم کرد، و تازە ئەم وتووێژە دەبینم، و گەر سەیری وتووێژەکە بکەیت دەبینی یەکدەنگی تێدا بەدەست نەھاتووە، تەنھا بەڕێز چالاکە لەسەری بیرورای خۆی دەڵێت، و وشەی خۆر لە ویکیپیدیا:پێڕستی_زاراوە_پەسەندکراوەکان نادۆزمەوە، گەر بڕوانیتە WP:DETCON بەباشی ڕوونی دەکاتەوە کە یەکدەنگی چۆن بەدەست دێت، بۆیە تا ئێستا وابزانم ھیچ یەکدەنگییەک نییە لەسەر خۆر و ڕۆژ ھەر بەپێی ئەو وتووێژەی بەڕێز چالاکیش ناکۆکی ھەیە لەنێوان خۆر و ڕۆژ. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٨، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: بە باشی لە مەبەستی ئێوە تێدەگەم و دەزانم باشی ویکیپیدیاتان دەوێ، بەڵام بەڕاستی یەکێک لە کێشە گەورەکانی ئێرە ئەوەیە زۆر بە کەمی دەگەینە یەکدەنگی و ھەندێک وتووێژ زیاتر لە دە ساڵیان لێ تێپەڕ بووە بەڵام ھیچ ئەنجامێکیان نەبووە. بەڵام دەزانن کە من ھەموو کاتێک وتوومە کە باشتر وایە ناوی وتارەکانمان جیاواز نەبن، دەنا بۆ من جیاوازی نییە خۆر بێ یان ڕۆژ بەڵام پێم باش نییە یەک وتارمان خۆرگیران بێت و ئەوەی دیکەش ڕۆژگیران. سەرکەوتوو بیت. AHR (وتووێژ) ‏٠٩:٠٦، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]