وتووێژ:ڕوانین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەوەی من لەم چەمکە حاڵیم بوو، زاراوەی زمانی ئینگلیسی و عەرەبییەکەشم دی، وشەی (ڕوانی) یا (لێڕوانین) نییە .
وشەی دۆزین هەڵگری ئەم واتایە کە گیانداری زیندوو بە یارمەتی هەستەکانی زانیاری لە شوێنێک دەست بخا. ئێمە هەمانە : (سەر دۆزین، ئاسماندۆز، بە دەست بیدۆزە، بە چاو ئاسمان دەدۆزی تا ئەستێرەیەکت دەس کەوێ؟) Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوەندەی بزانم، وشەی (لێنۆڕین) یان (لێ وردبوونەوە) بەکاردێت لەبری ڕوانین. ڕوانین بەتەواویی جیاوازە لە Observation.--برووسک (لێدوان) ‏٠١:٣٥، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر observation دۆزین بێ. بە observer و observatory و باقی ئەو وشانەی لە observe -ەوە دێن و ئێستە لە بیرم نییە چی بڵێین. ئەگەر observation ڕوانین بێ observer ڕوانەر و observatory ڕوانگەیە.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aminijian و Aza: من ھەندێکم بیر لێ کردەوە. ڕوانین زۆر بۆ ئەم مەبەستە باش نییە. بە بڕوای مندۆزینیش ئەو شتە نییە کە observation دەڵێ یانی دۆزین مانای تری ھەیە. نۆڕین و ڕوانینش ھەر یەک شتە.
لە ڕاستیدا observation جۆرێک لە ڕوانینە کە زانیارییەک دەدا بە مرۆڤ و تەنیا ڕوانینی ڕووت و قووت نییە. بۆ ئەمە گەڕام و وشەیەکی باشم دۆزییەوە. لە ناو وشەنامەیەکیشدا بە مانای observation ھاتبوو؛ ئەویش وشەی بەدی و بەدیکردن بوو.
بەدی جۆرێک لە دیتنە (ڕوانینە) کە تێیدا شتێک دەستی مرۆڤ دێ. ئەگەر وتارەکەش بخوێننەوە دەبینن ئەو پێناسەیەی لە وتارەکەدا بۆ Observation ھاتووە بۆ وشەی بەدی و بەدیکردن زۆر گونجاوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٤٥، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەمیسان نەتانوت observer و observatory ئەبن بە چی؟
وشەیەکی تریش ھەیە لە فەرھەنگەکاندا ئەویش "چاودێری"یە. باشیی ئەویە کە چاوگ نییە و ئەگەری وشەسازیی زۆرترە. observer ئەبێ بە چاودێر و observatory چاودێرگە.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئازای خۆشەویست وتم بیرم لێ کردەوە وایە! یانی بەر لە پێشنیارکردنی بەدی و بەدیکردن یەکەم شت بۆ وشەی چاودێری چووم. سەیری ڕیشەی observeیشم کرد نووسرابوو لە لاتینی وەرگیراوە بە مانای watch, attend to, guard کە زۆر بە وشەی چاودێری نزیکە.
ھاتم پێشنیاری بکەم ھەر وتارەکەم خوێندەوە دیتم چاودێری زۆر ناگونجێ! چون چاودێری ھەر ئێستا زیاتر بە مانی ناظر و مراقبە. یانی کەسێک کە چاوی لە شتێکە بە مەبەستی ئاگاداریکردن نەک بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری (ھیوادارم مەبەستی خۆم بە باشی گەیاندبێ؛ بە کورتی چاودێری بۆ watch باشە و چاودێر watcher).
دیسان گەڕام و ئەو جار لە شتێک گەڕام ھەر مانای ڕوانین یان چاودێری بدا بەڵام بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری. وشەی بەدی و بەدیکردنم پەیدا کرد. ھەر ئێستا چووم سەیری وشەدانی ئەستێرەگەشەم کرد بۆ بەدی کردن نووسرابوو «رؤیة، مشاھدة، ملاحظة» کە وەک دەزانی فارس بە observation دەڵێ مشاھدە. لە قامووسی زمانی کوردی مامۆستا زەبیحیش بەرامبەر بە observation بە عەرەبی ھەر مشاھدة ھاتبوو.
لە زمانی عەرەبیشدا وشەکانی مشاھدة، ملاحظة و رصد یەک مانایان ھەیە. بڕوانە ئێرە و سەیری وشە عەرەبییەکان بکە. لە وتارەکە لە ویکی عەرەبیشدا وشەی ملاحظە ھاتووە.
خۆ ئەگەر بۆ لقوپۆپەکانی بەرامبەری باش نەکرێ دروست بکرێ نابێ ببێتە لەمپەرێک بۆ بەکارھینانی وشەکە. یانی نابێ خۆمان لە بەرامبەرێکی باش مەحرووم بکەین. بۆ observer بەدیکەر باشە و بۆ observatory دەتوانین بڵێین بەدیگە/بەدیگا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٥، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم ئەوە کە observer لە ئینگلیزیشا بە مانای موراقیب و نازر (= کەسێک کە چاوی لە شتێکە بە مەبەستی ئاگاداریکردن نەک بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری) بەکار ئەچێ، وەک موراقیبی ئیمتحان.
دووەم ئەوە کە ھاوتایەک کە بۆ وشەیەکی بیانی پێشنیار ئەکرێ "ئەبێ" لەگەڵ ھەموو یا زۆربەی دەستەوشەکانی ھاوخێزانی ئەو وشەیە بگونجێ و نەگونجانی "ئەبێ" ببێ بە لەمپەر بۆ بەکارھینانی وشەکە. ئەمە یەکێ لە بنەماکانی وشەسازی و ھاوتاسازییە.
سێیەم سەبارەت بە بەدیکردن: تۆ کاتێ بۆ شتێ گەڕای ئەوجا بەدیی ئەکەی. بەدیکردن ئاکامی بۆگەڕانە. "خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی"، واتە بۆی گەڕام نەبوو. بەڵام Observation چاودانەگرتن لە شتێکە کە لە پێشەوە ھەیە و پێویست ناکا بۆی بگەڕی.
چوارەم: ناڵێم ڕوانین تەواوە بەڵام زۆر باشترە لە بەدیکردن و دۆزین. زۆر سادەیە و ھەموو کەس لێی تێ ئەگا.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەسڵەن ئەم بۆچوونەی جنابتم لەسەر بەدیکردن پێ دروست نییە. نموونە بۆ بەکارھێنانی وشەی بەدیکردن زۆرە. دەتوانی بزانی لە ھەموویاندا ئاوایە یان نا (بۆ نموونە لە ھەنبانەدا ھاتووە: لە دوورەوە بەدیم کردی؛ یان لە کتێبێکی زانستگای ھارڤارددا ھاتووە: خۆی ھەستی بە ھیچ نەدەکرد و منیش ھیچی وام تیا بەدی نەکرد، لە ژێرەوەش نووسراوە: ba dî kirdin: to observe). بە ھەر حاڵ زیاتر لەسەر ئەمە لێدوان ناکەم بەڵام ئەمەت پێ بڵێم ھەر دووک وشەی دۆزین و بەدیکردن لەم وشەیەی جنابت داتناوە سەد بەرابەر باشترن.
ڕوانین لە سۆرانی یان نواڕین و نۆڕین (کە لە ئەردەڵان باوە) یانی Look و دیتن و بینین دەبێتە See. شتەکە زۆر ڕوون و ئاشکرایە و دیارە ڕوانین زۆر جیاوازە لە observe. ھیوادارم زیاتر بیری لێ بکەیەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە خوا ھەر چی بیر ئەکەمەوە بەدیکردن بۆ observation نابێ. بەدیکردن زۆر سادە واتە دیتین. من کە ئەڵێم observation زانستمەندێک دێتە بەرچاوم چاوی بڕیوەتە دیاردەیەک (بۆ نموونە: تێپەڕینی ڕووناکی بە شەبەنگدا) و بەوردی سەیری ئەکا. بە ھەر حاڵ دیسانەوە زیاتر بیری لێ ئەکەمەوە. جارێ لەوە گەڕێ. "سەرنج" -ت پێ چۆنە؟--Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٣، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیری لێ بکەیەوە لەوانەیە بە شتێک بگەی. بەڵام بۆ سەرنج کە وتت؛ وشەی سەرنج یا سرنج لە مەڵبەندی ئێمەدا دەوترێ و تا ئەمرۆ ھەر بەم مانای Attention بیستوومە و قەت بە مانای observation نەمبیستووە.
بەڵام ئەگەر پێناسەی جنابت لە observation ئەوەیە «زانستمەندێک دێتە بەرچاوم چاوی بڕیوەتە دیاردەیەک (بۆ نموونە: تێپەڕینی ڕووناکی بە شەبەنگدا) و بەوردی سەیری ئەکا» ئەمە زۆری زەحمەت ناوێ کە چی پێ دەڵێن ھەر بە خۆت ئاماژەت پێکردووە: وردبوونەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:١٤، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست ئەکەی سەرنج بۆ Attention باشە. دوێنێ لە فەرھەنگەکەی مەکێنزیا (پاڵەوی بە ئینگلیزی) بە دوای observation گەڕام، "نگریستن" -م دۆزیەوە. ئایا "نگریستن" ھەرئەو نھێرین و نێرین -ی خۆمانە نییە کە شێوازی گۆڕاوە؟ با، ھەر ئەوەیە. نێرینیش ھەر ڕوانینە. --Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٤، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە گەیشت بەچی هاوڕێیان؟ پێم وایە سەرنج = Notice یان Attention. وردبوونەوەش گشتگیرتر دێتە بەرچاوم وەک لەمە. دوا بڕیارتان چییە؟ --◂ برووسک وتووێژ‏٠١:٢٤، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza: دیسان سەیری دێڕی ١٧یەم ئەم خشتەیە بکە. نووسراوی b d g لە پاڵەویدا (MP) ھەر دەبێتە b d g لە فارسیدا (NP) بەڵام دەبێتە w h y /nil لە کوردیدا (Kd). ئەمە مانای چییە؟ یانی Isoglossی g لە پاڵەویدا لە وشەیەک وەک nigeridan،دا لە فارسیدا ھەر دەبێتەوە «گ» وەکی فارسی دەڵێ نگریدن، نگریسن، نگر-، نگار- بەڵام لە کوردیدا دەبێتە «و»، «ھ»، «ی» یان «پووچ» (/nil). بۆتە «و» وەک نواڕین یان ڕواندن، بۆتە «ھ» وەک نھێڕتن یان نھێڕین، بۆتە «ی» وەک نەیڕین یان نیان، یان دەبێتە «پووچ» وەک نۆڕین، نێرتن، نێڕان، نێڕین.
بەڵێ بوچوونی جنابت بەپێ زمانەوانی دروستە و نگریدن پاڵەوی و ڕوانینی کوردی یەک شتن. بەڵام ئەم بۆچوونەی جنابت کە وشەیەک دوای ھەزار ساڵ ماناکەی نەگۆڕدڕی و وەک خۆی بمێنێتەوە نادروست و نازانستیە. بڕیار نییە تەواوی ماناکانی وشەکان بپارێزرێ. نموونەی گۆڕانی مانای وشەکان یەکجار زۆرە.
جا بۆ ناوی وتارەکە جارێ من تا دۆزرانەوە وشەیەکی باشتر کە ھەموومان لەسەری ھاودەنگ بین ھەر لەگەڵ مانەوەی ئەم ناوەی ئێستام. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: منیش ھەروا.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٥٩، ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لە سەرەوە نووسیوتە «من کە ئەڵێم observation زانستمەندێک دێتە بەرچاوم چاوی بڕیوەتە دیاردەیەک (بۆ نموونە: تێپەڕینی ڕووناکی بە شەبەنگدا) و بەوردی سەیری ئەکا». observe لە ئینگلیزیشدا ھەر ئاوا مانا لێدراوەتەوە:

To watch carefully or note for a scientific or special purpose, e.g. to observe a star (astronomy), to observe the behavior of a patient (medicine, psychology), an animal (ethology, zoology), social groups (sociology), etc.

بە بڕوای من ئەمە بە کوردی دەبێتە «تێڕوانین». لە فەرھەنگی خاڵدا پێناسەی تێروانین زۆر لەمە نزیکە وا جنابت نووسیوتە: «تەماشاکردنی شتێک و لێ وردبوونەوەی». لە فەرھەنگی ھەرمانیشدا ھاتووە «سەیرکردن و تەماشاکردن بەوردی و بەسەرنجەوە». لە ئەستێرەگەشەدا نووسراوە «النظر الی شيء ما بدقة وإمعان النظر». ئەمەت پێ چۆنە؟--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٠، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]