وتووێژ:ڕایشی گەورەی جێرمەنی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Zamand Karim ئەم ناوە ھەڵەیە. ڕیچ نییە، ڕایش -ە. ئەڵمانی -ش نییە جێرمەنی -یە. ڕایشی گەورەی جێرمەنی. Aza (لێدوان) ‏١٩:٠٨، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە وتارە عەرەبییەکە Reich بە (خ) داندراوە، لە فەڕەنسی و چیکیش بە (ش) داندراوە و ئەوانی تریش ھەریەکە و شێوازێکە، هیچیان نەچووەتەوە سەر وشە ڕەسەنەکەی خۆی. منیش ویستم بە کوردییەکە جیاواز بێت و خۆمان بە شتێکی تر بانگی بکەین نەک ئەوان چۆن نووسیان و ئێمەش کتومت کۆپی پەیستی بکەینەوە. ئاڵمان یان ئەڵمان و جێرمەنی جیاوازیان نییە و هەردووکی لە کوردیدا بەکاردێن. (وابزانم جێرمەنی بەگشتی بۆ بابەتە زمانەوانیەکان بەکاردێت) زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٩:٢٠، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئەڵمانی دەڵێن ڕایش، ئێمەش لە ڕۆژھەڵاتدا ھەر ئەڵێین ڕایش، کەوایە ڕایش باشترە. جێرمەنیش جیاوازە لەگەڵ ئەڵمانی. خەڵکی دانمارک و سوید و ھۆلەند و لیختن شتاین و ئەمانە ئەڵمانی نین، جێرمەنین. Aza (لێدوان) ‏٠٤:٣٢، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم، کورد و نەتەوەکانی ڕۆژهەڵات ئەوەندە ئاشنان بە Greater Germanic Reich تا شێوازی جیای بانگکردنی بۆ بەکاربھێنن؟ بە ڕای من ڕیچ ئاسانتر و خۆشترە لەسەر زمان وەک لە ڕایش. جێرمانییش وەک خۆت گوتت سویدی و ھۆڵەندی و زمان و نەتەوەکانی سەر بەو خێزانە دەگرێتەوە، بەڵام وتارەکەی ئێرە دەربارەی وڵاتێکی خەیاڵییە؛ بۆ وڵاتەکانیش حاڵی حازر لە کوردیدا ئەڵمانیا بەکاردەبەین، بۆیە هەر ئەڵمانیا باشترە. سپاس زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٠:١١، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim لە ویکیپیدیا ساڵانێکە وا بڕاوەتەوە کە ناوی جێگا یا کەسایەتییە بیانییەکان ئەگەر لە کوردیدا شێوەی گۆکردنی باوی نەبێ، ھەمان شێوەی گۆکردنی خۆوڵاتیی ئەو ناوە بە کار بھێنرێ. وشەی Reichی ئەڵمانیش لەو زمانەدا بە ڕایش (لە ڕاستیدا شتێکە لە نێوان ڕایش و ڕایک و ڕایخ-دا) گۆ دەکرێ. ئەوە لەوە. جا فەرقی ئەڵمانی و جێرمەنی -ش ئاشکرایە. پێم وایە ئەوەندە عەرەبی بزانی کە بتوانی بەراوردی بکەی لەگەڵ ناوی وتارەکە لە ویکیپیدیای عەرەبیدا. Aza (لێدوان) ‏١١:٥٠، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza وەک گوتم نامەوێ ھەرچیەک لە زمانەکانی دی نووسرا بوو ئێمەش یەکسەری لەبەری بگرینەوە بۆ خۆمان، چۆن لە فارسی Paradise کراوە بە پەردیس و عەرەبی Musicـی کردووە بە مۆسیقا، Coffe بۆ قهوە و زۆری تر.. مادام بابەتی ئەم وتارە لەنێو کورددا جێی مشتومڕ نییە با نوێگەرییەک ھەبێت لە ناوەکەیدا و خۆمان ببینە خاوەنی. گەریش سووریت لەسەر بیرۆکەکەی خۆت، بیگۆڕە زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Zamand، کاک @Aza ڕاست ئەکا. Germanic ئەڵمانی نییە، جێرمەنییە. چاوێ لەمە بکە. German ئەبێ بە ئەڵمانی. ڕیچ-یش ھەڵەیە، ڕایش باشترە. ‎Gêjełûk ‏١٤:٤٧، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Gejeluk، لە سەرەوە تەنێ ڕای خۆم داوە کە ئەوەیان گونجاوترە. گەر ئێوە بەڕاستی دەزانن، دەتوانن ناوەکە بگۆڕن. سپاس زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]