وتووێژ:ڕاوتەر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ڕاستیدا کاری ڕۆتەر تەنیا ڕێدۆزی نییە، ناردنی پاکەتەکانیشە بە ڕێی دروستدا. ھەر ڕۆتەرێک بەردەوام زانیاری ئەگۆڕێتەوە لەگەڵ ڕۆتەرە دراوسێکانیدا و بەم جۆرە خۆی فێری ڕێگە نوێکان ئەکا، ئەمە ڕێدۆزییە. بەڵام کاری سەرەکیی ڕۆتەر Packet Forwarding -ە واتە بۆپێشەوەناردنی پاکەتەکان. ڕۆتەر زیاتر بەڕێکەرە ھەتا ڕێدۆز. ئەگەر ئێمە بە ڕۆتەر بڵێین ڕێگەر ئەوە ھەردووک کارەکە (ڕێدۆزی و بەڕێکەری) ئەگرێتەوە. ڕێگەر واتە ئەوەی کاری بە "ڕێ" -وە ئەکرێ، وەکوو ئاسنگەر کە کاری بە "ئاسن" -ە، یا زێڕینگەر کە کاری بە "زێڕ" -ە. ئەگەر ڕۆتەر ڕێگەر بێ، ڕۆتینگ -یش ئەبێ بە ڕێگەری.

ئەگەر ئێوەش پێتان باشە تا بیگوازینەوە.--Aza (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ڕێدۆز بۆ navigator دەبێ نەک بۆ ئەمە و ئەسلەن باش نییە. پاشگری «گەر» ناوی پیشە (شغل) درست دەکا (وەک زێڕنگەر، مسگەر و ...)؛ ئاخۆ Router ناوی پیشەیە؟!--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە پێی دەڵێن ڕاوتەر ،هیچ وشەیەکی کوردییمان بۆی نییە! دانانی هەروشەیەکی لەم چەشنە سوودی نابێ چونکە جگە لە نووسەر کەس ئەو وشەیە بەکارناهێنێت > Kushared (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگە ھەر ڕاوتەرەکە لە ھەموویان باشتر بێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەگەر دژایەتی نەبێ پێم وایە ھەر باشترە بیگوێزینەوە بۆ ڕاوتەر. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٥، ٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وای لێ بکە. ڕێدۆزیش ئەبێ بگوازریتەوە بۆ ڕاوتینگ. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٥، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]