وتووێژ:ڕابووردوو
ڕواڵەت
ناو
[دەستکاری]@Aza: ڕابردوو نییە ڕابووردوو-یە؛ لە فیعلی بووردن کەوتووەتەوە. تێپەڕەکەشی دەبێتە ڕابواردن (لە ئەردەڵانیدا بگردن و بگاردن و لە فارسیشدا گذشتن و گذراندن). چالاک وتووێژ ٠٩:١٧، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak بوردن یان بووردن؟ Gêjełûk ٠٩:٤٦، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk: بووردن، سووڕان، نووستن، نووسین، سووک گشتیان بە ئوو دەوترێن. ئەمانە لە قۆناغێکدا بە شێوەی biwirdin, siwirran, niwistin, niwi/îsîn, siwik وتراون؛ دوایی iwi بووهته ئوو چون وتنی قورسه. چالاک وتووێژ ٠٨:٢٨، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak بوردن لە بڕێک قامووسدا ھاتووە، بۆیە پرسیم. قسەکەت مەنتیقییە. ئەوانە لە کرمانجیدا بە ivi دەوترێن. سووک ← سڤک و نووستن ← نڤستن. لەگەڵ ڕابووردووم. Gêjełûk ٠٨:٥٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)