وتووێژ:چەقۆ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە:- ١-(ئەنجینین) یەعنی چی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئەگەر یەعنی پارچە پارچەکردنە دەتوانی لە ناو کەوانەیەک ئەم وشە نامۆیەت بنوسیت نەک لە جێی وشەی روون و ئاشکارا و مانا دیاری دابنێیت ،ئەگەریش واتایەکی تری ھەیە ئەوا ئەو رستەیەی من نوسیومە ھیچ وشەیەکی تر قبوڵ ناکات جگە لە پارچەکردن نەبێت.

٢- ناندێن یان ناندین؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ لەوانەیە لەو ناوچەیەی بەڕێزتان لێی دەژین ناندێن بێت یاخود ھەر خۆت بە ھەڵە فێری بویت بەڵام وشە راستەقینەکە ناندینە .................. لەگەڵ رێزم--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٣٨, ٢٩ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو لە کاک Ferxwazی بەڕێز. سەرەتا سپاس بۆ بەشدارییەکانت و ئەم وتارە جوانانەی نووسیوتە. زۆرم پێ خۆشە کە دەبینم تەختەکلیلی ستانداریشت بەکارھێناوە. ماوەیەک نادیار بووی و ھەست بە نەبوونت دەکرا. براکەم وشەی «ئەنجنین» وشەیەکی کوردیی ڕەسەنە و پێم وا نەبێ وشەی «نامۆ» شیاوی وشەی کردی بێت. نامۆ زیاتر بە وشەی بیانی دەڵێن. چاو لە ھەنبانە بۆرینە بکە بۆ ماناکەی نووسراوە «وردکردن بە تیخ»؛ دەی ئەمە ھەر ئەو شتەیە کە مەبەستی جنابت بووە ئیتر. «ئەنجنین» تاقە یەک وشەیە بەڵام «پارچە پارچە کردن» چی؟ بڕیار نییە ئەگەر وشەیەک لە مەڵبەندێکدا باو نییە ئیتر وشەکە لە زمانی کوردیدا فڕی بدەینە دەرێ. خۆ ئەگەر نەڵێین «ئەنجنین» ئەوە «لەت (لەت) کردن» و «کوت (کوت) کردن» زۆر زیاتر باوە لە «پارچە پارچە کردن». سەبارەت بە «ناندین»: دیسان چاوم لە ھەنبانە بۆرینە کرد دیتم وشەی «ناندین»ی تێدا نییە بەڵام «ناندێن»ی تێدا بوو بۆیە کوتم ڕەنگە ھەڵەی نووسین بێ، کردم بە «ناندێن»؛ نە مەبەستم مەڵبەندی جنابت بوو نە مەڵبەندی خۆم. دیسان ھەر سپاس بۆ ئەم بەشدارییە بەنرخانەت، بەردەوام بی. بژیت.--چالاکWьтуwеж (٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٠٩:٣٤, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)