وتووێژ:چینگ خا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم ناوەش ھەڵەیە و سەرنجی نەدراوەتێ. دوای گەڕانێکی زۆر شێوازی خوێندنەوەکەم دۆزییەوە [ʈʂəŋ xə] کە دەبێتە تشەنگ خە یاخۆ چەنگ خە. ئەم ناوەی ئێستا ھەڵەیە و سەیری زۆربەی ویکییەکانی تریشم کرد زۆربەیان ھەڵە بوون ویکی عەرەبی نەبێ کە لە ھەموویان ڕاستتر بوو. ئەگەر دژایەتی نییە ناوەکە دەگوازمە.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٥٧, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک تێناگەم نووسیوتە ھەموو ویکییەکان ھەڵە نووسیویانە و ویکی عەرەبی ڕاستە لەوێ نووسراوە (([ʈʂəŋ xə] کە دەبێتە تشەنگ خە یاخۆ چەنگ خە)) ئێ کوا لە ویکی عەرەبی وا نووسراوە کاکە؟ ئەوەی تۆ دەیڵێی لە ویکی فارسی وا نووسراوە "چەنگ خە" نەک لە ویکی عەرەبی. بەڕێزم لەوێ (لە ویکی عەرەبی) نووسراوە "تشنغ_خه" کە ئاوا دەیخوێننەوە "چینگ خخھە" پیتی (خا) شەدەی لەسەرە واتە جووتە. وە خوێندەوە ڕاستەکەی بە زمانی چینی: ( ئاوا دەخوێندرێتەوە "چینگ خخھا")، بەڵام لە کوردی دوو پیتی "خ" بەدوای یەکدا ناوترێت ھەروەھا پیتی "ھ"یش ناوترێت، کە نووسیومە "چینگ خا" من ئەم پیاوە ھەر ناناسم و گوێشم لە ناوی نەبووە و نازانم لای خۆشمان چۆن ناوی دەبرێت. بەڵام بۆیە وام نووسی چونکە بە کوردی ھەروەکوو وتم دوو پیتی "خ" بەدوای یەکدا ناوترێت ھەروەھا پیتی "ھ"یش ناوترێت. ئەگەریش پێت باش نیە بیگۆڕە کێشە نیە تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبمەوە کە لە نووسراوە کوردییەکان ناوەکەی چۆن ھاتووە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٤١, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
نا ما فێرخواز گیان تو بە ھەڵەی چووی ئەو ناوە ھەر ھێی تێدا نییە خۆ من بۆشم نووسی چون دەخوێنرێتەوە [ʈʂəŋ xə]. "تشنغ_خه"ش لە عەرەبیدا ھەر بە «چینگ خە» دەخوێنرێتەوە و ھەر ھێی تێدا نییە بۆ نموونە بڕوانە وتاری يوهان فولفغانغ فون غوته ئەمەش ھەر گۆتە دەخوێنرێتەوە نەک گۆتھە.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٠٧, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک چاوەکەم... گۆتە جیایە لەگەڵ ئەمە، ئەو (ھ)ێیەی کۆتایی وشەکان بەپێی بزاوتەکان (الحرکات: فەتحە، زەمە..ھتد) خوێندنەوەی دەگۆڕێت. من لە گووگڵ لێمدا بە چینی "چینگ خخھا" خوێندییەوە و بە عەرەبیش "چینگ خخھە"، وە ھەروەک وتم نازانم شێوەزای کوردیکراوی ئەم ناوە چینییە چۆنە چونکە ھیچم لەبارەی ئەم پیاوە نەبیستووە، بۆیە ئەگەر ئێستا بەباشی دەزانیت "چینگ خە" بێت کێشە نیە برا با "چینگ خە" بێت تا ئەو کاتەی بزانم شێوەی خوێندنەوە سۆرانییەکەی چۆنە. بژیت--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٢٨, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
نا مامە دەبێ منیش دڵنیا بم.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٠٥, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)