وتووێژ:چۆکلێتی داخ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چۆکلێت باوه؟--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٠٠, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک ئەم شتە تەنیا ئەو خواردنەیە کە لە قاوە و کاکاو دروست دەکرێت یان ئەو شتە بچووکەش دەگرێتەوە ئەوەی لە جێژنەکان دابەشی سەر میوانی دەکەن؟ ئەگەر ئەویش بگرێتەوە ئەوە ناوی تریشی ھەیە ئەگەر تەنیا کاکاوەکە بێت ئەوا بەس چۆکلێتە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٤٦, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
نا باوەڕ ناکەم ئەم شتەش بگرێتەوە. کە وا بوو چۆکلێت باوە. لە ڕۆژھەڵات ھەر وەک عەرەبی و فارسی شوکولات باوە نەم‌دەزانی لە باشوور دەڵێن چۆکلێت. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٥٢, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

شتێکی تریش کاک چالاک "نەستەلە"شی پێ دەڵێین بەڵام وابزانم نەستەلە جۆرێکی چۆکلێتی فەڕەنسییە و باشترە تێکەڵ نەکرێت لەگەڵ چۆکلێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٤٦, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سەیرێکی بکە بزانە نەستەلە لە ویکی فەڕەنسی ھەیە؟ ئەگەر ھەیە لەوێ وەکوو جۆرێک لە چۆکلێت ھاتووە یان ھەر خۆی واتە چۆکلێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٤٨, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز Nestlé ناو کۆمپانیایەکی بەرھەم ھێنانی خواردن و خواردنەوەیە. وشەکە فەڕانسی و ڕەنگە بە یەکەم جار لە باشوور چۆکلێت بە ناوی ئەم کۆمپانیایە بڵاو کرابێتەوە بۆیە ئێستا بە ھەموو جۆرە چۆکلێتێک دەڵێن «نەستەلە».--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:١٦, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
پێدەچێت وابێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١١:٤٧, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)