بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:پەڕین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕاستی قەت بەرامبەری ئاوا ناشیرینم نەدیبوو؛ پەڕین! کاکە پەڕین لە کوردیدا بە جووتبوونی پاتاڵان (وەک گا و کەڵ و بەران و ... لەگەڵ مێیەکانیان) دەوترێ. بۆ خاتری خوا کەی کورد بەمەی وتووە پەڕین. من بۆ ئەم مەبەستە (Pollination) «ھەڵاڵەگواستنەوە»م بیستبوو بەڵام ئەویشم ھیندە پێ جوان نییە. لە فەرھەنگی زانستگای کوردستاندا «گەردەپژێنی» ھاتووە. ئەگەر بڕیارە بە Pollen بڵێین «ھەڵاڵە» ئەوە من «ھەڵاڵەپژێنی» پێشنیار دەکەم، ڕای ئێوە چییە؟--چالاک وتووێژ١٠:٢٨، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵاهی پەڕین کە هەر تەواو هەڵەیە و بە هیج جۆرێک نابێت بە کار بێت. مادیوتووێژ (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٤)١٢:٤٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Min.neel: خۆت چ پێشنیار دەکەی؟ پێت وا نییە بازدان دەبێتە jump؟--چالاک وتووێژ١٦:٤١، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
«ھەڵاڵەپژێنی» یان «ھەڵاڵەپرژێنی» یان دەنا «ھەڵاڵەوەشێنی» (وەشاندنی ھەڵاڵە) کامیان باشترە؟ یان دەنا بەرامبەری باشتر ھەیە؟--چالاک وتووێژ١٧:٤٧، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەڵاڵە مەگەر بۆ خۆی گوڵێکی جیاواز نییە؟! لە فۆلکلۆر ھاتووە "ھەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە". --Aza (لێدوان) ‏٠٤:٠٩، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە ئەبێ لەبەرا وتاری گەردە بنووسین. گەردە لە "گەرد"ەوە ھاتووە بە مانای تۆز.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:١٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: من ھەتا چەند ڕۆژ لەوە پێش نەمدەزانی ھەڵاڵە ئەم مانایەشی ھەیە. ھەمیشە وتوویانە ھەڵاڵە ھەر زانیومە ناوی گوڵێکە. بەڵام بەم مانایە (Pollen) قەتم نەبیستبوو. ھەڵبەت بەم مانایە لە ھەنبانەدا ھاتووە بۆیە ھەڵە نییە بەڵام پێم وایە لە ھەر کوردێکی نەخوێندەوار بپرسی ھەڵاڵە چییە ھەر دەڵێ ناوی گوڵە بۆیە منیش ئەم ناوەم زۆر بە دڵ نییە.
«گەردە»ش کاک ئازا کە جنابت وتت لە کوردیدا بەم مانایە نەھاتووە. من سەیری ھەنبانەم کرد بۆ ئەمە وشەی «گەرک» (Gerik) نووسرابوو. پێم وایە دەکرێ بە کاری بھێنین. نازانم ڕای ئێوە چییە. دوای ئەمە دەبێ ناوی ئەم بابەتە (Pollination) بکەین بە چی؟--چالاک وتووێژ٠٩:٣٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەرک و گەرکپژێنی.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە زۆر جێگا هەر دەڵێن "گەردە" پێم وانەبێ جێگەی ئیراد بێ. تەنانەت ئەگەر تەواو کوردیش نەبێ- کە ئەمەش جێگەی باسە - لانیکەم گەورە و بچووکی ڕۆژهەڵات لە واتای گەردە تێدەگەن بۆ ئەم مەبەستە، جا ڕەنگە بە بۆنەی هاوتا فارسییەکەشیەوە بێ، ئەمە ڕکێکی خراپە ئەگەر بڵەین چۆن فارسیش وا دەڵێ، ئێمە لە خۆمانی حەرام بکەین. لە دیکەی بەشەکانی کوردستانیش من بەزۆری وشەی "گەردە"م بیستووە بۆ زۆر مەبەست، لەمەیان دڵنیا نیم کە ئایا بۆ ئەم مەبەستە بەکاری دێنن یا نە. بەهەرحاڵ من وشەی "گەردە پژان" م پێ وشەیەکی کوردی و جوانە.پێویست ناکا بڵەین "گەردەپژانی" چۆن لە زمانی کوردیدا بەزۆری بۆ ناوی چاوگ ، لە خودی چاوگ کەڵک وەردەگرن وەک "ئاو ڕژان" "ناو نان" و... سپاس Aminijian (لێدوان) ‏٢٣:١٠، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێم وایە کاکە ژیان ڕاست دەکات، نابێت هەر چون فارسییە لە خۆمانی بکەین، ئەو دوو وشەیش کە پێشنیاری کردووە بە ڕای من جوانە و بێ عەیبە. مادیوتووێژ (٢٢ی پووشپەڕی ٢٧١٤)١٠:٠٢، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم کێ ئەم قسەیەی لە زاری من گوشیوە کە وتوومە چون وشەیەک لە فارسیدا ھەیە نابێ بە کاری بھێنین. قسەی من ئەمە نییە، قسەی من شتێکی ترە. من دەڵێم وشەی گەردە قەت لە زمانی کوریدا بەl مانایە بەکارنەھاتووە. باس لەسەر بەرامبەری وشەی Pollenە؛ کاتێک لە زمانی کوردیدا بۆ ئەمە وشەمان ھەیە تۆ ھەقت نییە بێی وشە دابتاشی.
من ھەموو فەرھەنگەکانم سەروبن کرد نەمدی ئەم وشەیە بەم مانایە تۆمار کرابێ. سەیری ھەنبانە بکەن دەبینن وشەی گەردە و گەرک لە یەک لاپەڕەدا ھاتوون. مانای وشەی گەرک ڕوونە بەڵام بۆ گەردە ئەم مانایە نەنووسراوە؛ چون لە کوردیدا بەم مانایە بەکارنەھاتووە.
ئەوەی کە لە ڕۆژھەڵاتیش بە کاری دەھێنن زۆر سەیر و سەمەر نییە لە ژێر کاریگەری فارسییە. ئەی بۆ لە باشوور بە کاری ناھێنن؟
--چالاک وتووێژ١٤:٠٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: کاکە چالاک ئەمە بۆچوونی تاکەکەسی خۆم بوو و هیچ ئاماژەیەکیشم بۆ بابەتەکەی جەنابتان نەکرد. بەڵام یەک پرسیارم هەیە، ئایا ئێوە ، لە ناوچەی خۆتاندا ناڵێن : گەردەی گوڵ و گیا. ئایا خەڵکی ئاسایی ئەڵێن گەردە یان گەرک؟ ئەگەر خەڵکی ئاسایی لای ئێوە دەڵێن "گەرک" ئەوە منیش پێی ڕازیم و قسەم لە سەری نییە. من بۆ خۆم بێجگە لە ناو هەنبانەدا لە هیچ کەسم نەبیستووە بڵێ "گەرک" ! Aminijian (لێدوان) ‏٠٩:٤٨، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aminijian: من ئەوە دەزانم دەوروبەرم وشەی فارسی زۆر دەڵێن؛ گەردەش ھەروا. وشەی گەر یان گەرک وشەیەکی کرمانجییە (بەڵام کوردیە) و لە ناو ئەواندا باوترە (بڕوانە ger) ئەگەر وایە با ھەر ھەڵاڵە بێ لانی کەم لە ھەنبانەدا بەم مانایەوە ھاتووە و لە باشووریش باو بووە. وەک وتم بۆ ئەمە وشەی ھەڵاڵەگواستنەوە وتراوە کە زۆر جوان نییە. ئەگەر بمانەوێ چاوگ بە کار بھێنین دەبێ بڵێین ھەڵاڵەپژاندن (ھەڵاڵەپژان ھەڵەیە) یان لە پژاندن دروستتر ھەڵاڵەپڕژاندن یان دەنا ھەڵاڵەوەشاندن. ئەگەریش ناوی چاوگ بێ ئەوە ھەڵاڵەپژێنی یان ھەڵاڵەپڕژێنی یان ھەڵاڵەوەشێنی. بە بڕوای من ھەڵاڵەپژاندن یان ھەڵاڵەپژێنی باشە. تکایە یەکلا بنەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ٢٠:٠١، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من جیاوازییەک لە نێوان "گەر" و "گەرد" دا نابینم کە بڵێم وەڵا ئەمیان کوردییە و ئەویان فارسییە، تەنیا ئەوە نەبێ هەموو خەڵک لە "گەرد" حاڵی دەبن و بۆ "گەر" یان "گەرک"یش لە ناوچە سۆرانییەکاندا تەنیا ئێمە چەند کەس حاڵیمان دەبێ! وەک وتم "گەردەپژان" لەگەڵ "گەردەپژێنی" هەردوو یەک واتایان هەیە، بەڵام گەردەپژان لەگەڵ ڕپحی زمانی کوردیدا زۆرتر دەخونجێ؛ لێرەدا پێویست بە "متعدی" ناکا چونکە گوزارشت لە ڕووداوێکی سروشتی دەکا وەک: گەڵاڕێزان(گەڵاڕژان)، ناونان، ئاودان، بیرئانین و... هەڵبەت گەڵاڕێژی، ناونێری، ئاودێری، بیرهێنی و... لەباری ڕێزمانییەوە دروستن بەڵام هەموویان باو نین؛ من دیسانەوە "گەردەپژان" بە باش و دروست دەزانم. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏١٤:٠٩، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ ڕێزم بۆ ڕای کاکە ژیان و کاکە چالاک، من پێم وایە "گەردەپژان" باشترە، هەر نەبێت کوردی ئەم دیو لی تێ دەگات. مادیوتووێژ (٢٥ی پووشپەڕی ٢٧١٤)١٧:٤٨، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وا باشترە کوردێکی ئەو دیو لەسەر ئەمە ڕای خۆی بنووسە نەک خۆمان بیبڕین و بیدرووین. سپاس.--چالاک وتووێژ١٩:٥٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]