وتووێژ:پێڕستی ڕەنگەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناو بۆ ڕەنگەکان[دەستکاری]

سڵاو کاک @Serchia:، ئەرێ کاک سەرچیا وەختی خۆی پۆستێکی ئێوەم لەسەر خانمێکی ڕۆژھەڵات بینی کە هەزاران ناوی بۆ ڕەنگەکان نووسیوە. گەر بتوانیت ئەو کتێبە پەیدا بکەیت، ئەوا دەشێت بتوانین کەڵکێکی زۆر زۆر باشی لێ وەرگرین و زۆر نایاب دەبێت بۆ ئەم وتارەش کە سەرچاوەی کوردی بەکار بێنین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: بەداخەوە کتێبەکەم نییە، نازانم گەر لە باشوور ھەبێت. گەر کەسێک دەستی بکەوێت باشە. سەرچیا‏٢١:٤٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: وەڵا منیش ئە ئێستا گووگڵم سەروبن کرد. ئەمە نموونەیەکی ھەواڵەکەیە، بەڵام وا دیارە ھێشتا بڵاو نەکراوەتەوە. گەر بڵاو بکرابایەتەوە، ئەوا لانی کەم سەرەداوێکم لە گەڕانەکە دەست دەکەوت. فەرھەنگێکی تریش ھەیە کە ئەمەیە، بەڵام پەڕگەکەی دانەندراوە. ئەمەش ھەیە، بەڵام تەنیا ناون نەک ڕەنگیان لەگەڵ دانرابێت. بەشکووم برادەرانی ئەودیو بتوانن ھاوکاری بکەن. @Paraw: @Amine yousefi: @Pirehelokan: @Calak: و @Aza:. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٦، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش نیمە بەداخەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٤٧، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
٣٧ ھەزار وشە ھەر بۆ ڕەنگ! ٣٧ ھەزار وشە شۆخی نییە. ئەگەر بڵاو بۆوە حەتمەن دەیکڕم و ئاگادارتان دەکەمەوە. -- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٠، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]