وتووێژ:پزیشکیی ھەناو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:پزیشکی هەناویەوە ڕەوانە کراوە)

بەستەری زمانەکان و ناوی هەڵە[دەستکاری]

سڵاو مامۆستا @Aram، دەتوانین وتاری پزیشکی نێوخۆیی ڕەوانەی ئێرە بکەین؟ چونکە ناوەکەی هەڵەیە و واتای Local Physician دەدات نەک پزیشکی هەناوی، بەڵام هەموو بەستەرەکانی زمان و ویکیدراوە بە وتارە هەڵەکەوە بەستراون. Τωαηα (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@د. توانا ع. بەرزنجی:  کراGêjełûk ‏١٨:٤٣، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk دەستخۆش Τωαηα (لێدوان) ‏١٨:٥٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی@Gejeluk پزیشکیی ھەناو باشترە. ھەناو یانی ئەندامەکانی ناوەوەی لەش. ھەناو شێوەی کوردیی وشەی ئەندامە. Aza (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک@Aza، سوپاس بۆ سەرنجەکەت بەڵام ئەگەر بمبوری مەبەستت چیە جوانتر ڕوونی بکەیتەوە. ئەگەر مەبەستت هاوەڵناو و ناوە، ئەوا «پزیشکی هەناوی» بەرامبەرە بە Internal Medicine وە «پزیشکی هەناو» بەرامبەرە بە Internist.
Τωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC) Τωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٣٨، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ھەناو یانی ناوەوەی لەش و ناوە. internal ئاوەڵناوە. ھەناوی ئاوەڵناوە. لێرەشدا ھەر وایە. ئەشتوانین بڵێین ناوەکی. ‎Gêjełûk ‏١٠:٣٥، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk@د. توانا ع. بەرزنجی ئەڵێین پزیشکیی چاو یا پزیشکیی ددان (یا چاوپزیشکی و ددانپزیشکی)، نە پزیشکیی چاوی یا پزیشکیی ددانی. بۆ ئەمەش ئەبێ بڵێین پزیشکیی ھەناو یا ھەناوپزیشکی. ھەناوی بە ڕای من پێویست نییە و جوانیش نییە. Aza (لێدوان) ‏١٣:٤٢، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza، تێدەگەم دروستە بۆ خوێندنەوە خۆشنیە بەڵام ئەی چۆن جیاوازی دەکەی لە نێوان Internist و Internal Medicine؟ گەر بە ئەرک نەبێت هەردووکیان جیابکەرەوە.Τωαηα (لێدوان) ‏١٤:٢٠، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە@Aza، بۆ پزیشکی ددان و چاوەکەش دروست پێکاوتە، ئەم دوو وتارە هەردووکیان هەڵەن چونکە ophthalmology چاوناسی یان چاوزانی یان زانستی چاو یان هەر شتێکی ترە بەڵام پزیشکی چاو لە ئینگلیزیدا پێیدەوترێت Ophthalmologist.
Τωαηα (لێدوان) ‏١٤:٢٩، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا: internist ئەبێتە پزیشکی ھەناو(ی)، internal medicine -یش ئەبێتە پزیشکیی ھەناو(ی). @Aza: لێت تێ ئەگەم. قسەکەت مەنتیقییە. دژی گواستنەوەی نیم. ‎Gêjełûk ‏١٨:٠٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببورن@Aza@Gejeluk، من ئاگاداری ئەو «ی»یەی دووەم نیم و خۆشم بەکاریناهێنم واتا پزیشکی نەک پزیشکیی، بەڵام ئەگەر ئەو ڕێسایە بوونی هەیە ئەوا منیش دژی نیم و لەسەر زاریش خۆشترە بڵێی پزیشکی هەناو وەک لە هەناوی، کە شوێنی وشەکان پێچەوانە بکەیتەوە گرنگی ئەو «ی»یە دەردەکەوێت وەک هەناوپزیشک vs هەناوپزیشکی. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏١٨:٢٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]