وتووێژ:پزیشکی ئاژەڵان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو ئایا ناوێکی گوونجاوتر شک دەبەن جگە لەمە؟ چونکە تێکەڵ دەبێت لەگەڵ پزیشکیی ئاژەڵ; من خۆم پزیشکی تایبەتمەند بە ئاژەڵان پێشنیار کردووە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە «ئاژەڵپزیشک»ە و ئەوەی تر «ئاژەڵپزیشکی». چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٥، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: من لە ھیچ کتێبێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا ئاژەڵپزیشکم نەبیستووە پێشم وانییە ھەمووان بتوانن لە وشەکە تێبگەن. پێویستە وشەیەکی ئاسان بێت و بە ئاسانی بتوانین تێبگەین چونکە وەک ئێوەش شارەزان ئێرە بۆ ھەمووانە (مناڵ، گەنج، بەتەمەن) بەتەنھا بۆ شارەزایانی زمانەوانی نییە و پێویستە ھەمووان بە ئاسانی بتوانن وشەیەک بناسنەوە.  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٠٧، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: باشترە بکرێتە دکتۆری ئاژەڵ یان ئاژەڵان (یانیش گیانلەبەران). سەرچیا‏١٨:٣١، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەرێز @Serchia: دکتۆری ئاژەڵ یان پزیشکیی ئاژەڵان کە ئێستا ناوی وتارە ھەمان مانایان ھەیە و تێکەڵ دەبن; لەسەرەوە من پزیشکی تایبەتمەند بە ئاژەڵانم پێشنیار کردووە کە تێکەڵبوون کەمتر دەکاتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تۆ ھەڵەت نووسیوە. دوو «ی» لە کۆتایی ناوەکە دروست نییە، بەم شێوەیە دەبێتە ناوی زانستەکە. چ پزیشکی ئاژەڵ، چ دکتۆری ئاژەڵ، ھەردووک دروستن. وشەی دکتۆرم پێ باشترە، چونکە ئەوە باوەکەیە و بەم شێوەیەش کەمتر تێکەڵی لەگەڵ ناوی زانستەکە دروست دەبێت. ئەوەی پێشنیاریشت کردووە زیاتر لە وەسفێک دەچێت نەک ناو. سەرچیا‏١٨:٤١، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: دکتۆر و پزیشک لە بەرامبەردا ھاومانان و یەک مانایان ھەیە، مەبەستی سەرەکی بابەتەکە لەیەک جیاکردنەوەی پزیشکیی ئاژەڵ و پزیشکیی ئاژەڵان کە یەکێکیان باسی خوودی پزیشکەکە دەکات یەکێکیان باسی بەشەکەی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٥٨، ٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بۆم ڕوونکردوویتەوە. ھیوادارم زیاتر لەسەر ڕێنووس بخوێنیتەوە، بەتایبەت ھەر ئەو خاڵانەی لە پەڕەی ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی ھاتوون. جیاوازییەکە بەوەیە کە بۆ کەسەکە دەنووسرێت «پزیشکی ئاژەڵ» (یەک ی) و بۆ زانستەکەش دەنووسرێت «پزیشکیی ئاژەڵ» (دوو ی). ئێستاش پێشنیار دەکەم بکرێتە دکتۆری ئاژەڵ ئەگەر دژایەتی نییە. سەرچیا‏١٠:٢٦، ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]