بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:پارێزگای گێڵان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aram پێشتر ناوی وتارەکە پارێزگای گیلان بوو کە ساڵی ٢٠١٢ بەڕێز @Calak گواستییەوە بۆ پارێزگاری گێڵان؛ چەند ڕۆژیش لەمەوبەر بەڕێز @Paraw گواستییەوە بۆ پارێزگاری گیلان. خۆم لەگەڵ گیلانم بەڵام ھەر کاتێک لێرە بەشداریم کردووە گێڵانم بەکارھێناوە لەبەر ئەوەی ناوی سەرەکیی وتار بوو؛ ئێستاش ھەر پێم باشە ناوەکان یەک جۆر بن کە ئێمە زۆربەمان ھەر گێڵان داناوە (وەک ویکیپرۆژەی شارەکانی ئێران). ئێستا تکایە ئەگەر کەس دژایەتی نییە بە ئارامبۆت ناوەکانی گێڵان ھەموو بگوازەوە بۆ گیلان. زۆر سپاس بۆ ھەمووان. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٣:٠٩، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hivja: بە کوردی دەڵێن تەورێز، ئەردەوێڵ، زەنگان، ھەشتەڕۆ و ... نەک تەبریز، ئەردەبیل، زەنجان، ھەشتڕوود و ... . ئەوانەی دوایی فارسین. بەڵێ ئێستا فێر بوون فارسییەکەی دەڵێن بەڵام ئەمە وەک ئەوەیە بە ھەولێر بڵێی ئەربیل. بە گیلان-یش لە کوردیدا وتراوە گێڵان [١] و ئەمە شتێک نییە من دامنابێ. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٥:١٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak سپاس بۆ ڕوونکردنەوەت، جێبەجێ کرا. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٠٦:٥٨، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hivja: لە کامین سەرچاوەی متمانەپێکراو بە گیلان وەتراوە گێڵان؟! وەڵڵا منیش وەکوو ئیوە کوردم و بە کوردیش ھەر دەڵێم گیلان. بەڵام ئەمە دەزانم گێڵان دەستکردی وشەداتاشەکانی لای خۆمانە کە بانگەشە دەکەن وشەکە کوردییە و لە ڕیشەی گێڵ/گێڵایی ھەورامی بە واتای گەشتیارییە! بەڵام ئەمە ھەڵەیە و وشەی گیلان بە ناوی خەڵکی گیلەک دانراوە. ئایا کەسێکتان دیوە بەو خەڵکە بڵێیت گێڵەک؟! لە ھەر سێ زمانی کوردی و فارسی و گیلەکیدا، ئەمە گیلانە کە ساغە و نە ھیچ وشەیەکی دیکە. لەگەڵ ڕێزم. پەڕاو (لێدوان) ‏٠٨:٢٠، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە سپاس بۆ ڕوونکردنەوەی بەڕێزت. بەڕێز @Calak تکایە وەڵامی ئەمەش بدەوە بۆچی لەلایەک دەڵێین گیلەک بەڵام لەولای گێڵان؟ مەگەر «گیل»ەک و «گیل»ان یەک ڕیشە نین؟ ئەگەر ھەر گێڵان کوردیترە دەبێ گلیەک بۆ گێڵەک بگوازینەوە؟ تکایە وەڵام بدەوە با یەکلایی ببێتەوە چۆن ھەر دوو ناومان لێرە ھەن و با ھەموویان ببنە یەک. سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٣:٢١، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hivja کە یەکلاییتان کردەوە، بانگم بکەنەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٣٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ ئەگە لە کاک Paraw بپرسین بە کوردی بە ھشترود دەڵێن چی بێگومان فارسییەکەی دەڵێ؛ کەچی لای ئێمە پێی دەڵێن ھەشتەڕۆ. بەڵێ جنابت کوردی بەڵام فارسییەکەی دەڵێی ئەمەیش کێشەی کوردی نییە کێشەی خۆتە.
بۆ ناوی کوردیی گیلان لە زمانی کوردیدا سەرچاوەم ھێناوەتەوە کە ھەنبانەبۆرینەیە. تەنانەت لەوێدا نموونە ڕستەی بۆ ھێناوەتەوە کە دەسەلمێنێ ئەم ناوە ڕەسەنە و داتاشراو نییە. مامۆستا حەسەن زیرەکیش گۆڕانییەکی ھەیە دەڵێ «دەرمانی حەوت دەردانی برنجی ڕەشت و گێڵانی» [٢].
لە فارسیدا ێ دەکەنە ی؛ بە شێر دەڵێن شیر دیارە بە گێڵان-یش دەڵێن گیلان و ئەمە ئاساییە. وشەی گیلەک-یش وشەیەکی کوردی نییە کە بیکەینە کوردی. وشەیەکی نوێیە و کورد قەت نەیوتووە گیلەک ئەمەیش سەرچاوە [٣]. چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٤، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak مام چالاکی بەڕێز، ئەری، ئەمن کوردم، بەڵام فارسییەکەی ناڵێم، لە کوردییەکەی لای ئێمە (ئەگەر جنابت ئێمە بە کورد بزانین!) بەو ناوچەیە کە لە باشووری دەریای مازەندەرانە ھەر گیلان دەڵێین (بە جیاوازی لە گیەڵانی خۆمان) و ئەوە دەڵێین کە خەڵکی گیلەکی ناوچەکەش خۆی دەڵێت و دەتوانم بڵێم ئێمە گیلەکییەکەی دەڵێم، نە فارسییەکەی. زۆر سەیرە کە گیلەک وشەیەکی کوردی نییە و نابێت بیگۆڕدرێت بە کوردی، بەڵام گیلان وشەیەکی کوردییە و دەبێت بیگۆڕنین بە کوردی! ھەڵسەنگاندنی فۆرمی مێژووییی وشەکان لەگەڵ وشەکانی ھاوکاتی زمانەکە سەفسەتەیەکی ئاشکرایە کە دەتوانم وتارێک لە بابەتی بنووسم. جا کێشەیەک نییە، ئەگەر سەرچاوەکانی جنابت ھەر بەڕێزان مامۆستا ھەژار و مامۆستا حەسەن زیرەک بێت کێشەیەک نییە، بەڵام تەمەنناتان لێ دەکەم بە شێوەیەکی فەرمی ناوی ویکیپیدیای سۆرانی بگۆڕێنن بە ویکیپیدیای موکریانی و ناوچەی موکریان. ئەمنیش وەکوو کوردێکی ناتەواو شێوەی ئاخافتنی خۆم دەگۆڕێنم و لە ھەموو خەڵکی خۆبەکوردزان لە ئاقارە چوارپارچەکراوەکەی مەھاباد داوا دەکەم کاتژمێرەکەی بە کاتی مەھاباد ڕێکبکات و بە موکریانییەکی تۆخ بدوێت و تەنانەت سەبارەت بە ناوی شارەکان و ناوچەکانی ناکوردنشینیش ھەر بە تەنیا لە خەڵکە بەڕێزەکەی ناوچەی موکریان لاسایی بکاتەوە. لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەمووان و بە تایبەت کاک چالاکی خۆشەویست.پەڕاو (لێدوان) ‏١٤:١١، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە تەواوی وەڵامی جەنابتدا لە هێرشی کەسی زیاتر تاقە یەک لینک و سەرچاوەم نەدیت. بە پێویست نازانم وەڵامی هێرشی کەسی بدەمەوە. لەگەڵ ڕێزم. چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٩، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak کاکە چالاکی بەڕێز، ئەمن ھێرشم نەکردووە و وەڵامی پان-موکریانیزم و خۆبەناوەندزانیەکیش کە ساڵەھای ساڵە لەسەر ھەموو چالاکیەکی زمانی و چاندی زال کراوە لە دوو سێ ھێڵ نادەدرێتەوە. بەڵام ئەگەر مەبەستی جنابت لە سەرچاوە شتێک وەکوو گۆرانیی حەسەن زیرەک یان ئەو لینکانەیە کە لە وەڵامە پێشینەکەتان بوو، ھەر باشتر ئەوەیە کە بێ سەرچاوە قسە بکەم. پەڕاو (لێدوان) ‏١٨:٢٩، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]