وتووێژ:٣١ی تشرینی یەکەم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە گەشتیار و گەڕیدە زۆر جیاوازن!!!!!!! گەڕیدە=رحالة، گەشتیار=سیاح. ئەو دووە یەک نین--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:١٤, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

سیاح کە دەزانم چییە بەڵام رحالة بە ئینگلیزی چییە؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٣:٤٦, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


نازانم بە ئینگلیزی چی پێ دەڵێن ھەر لەوانەیە نەبێت چونکە زۆر وشە ھەیە تایبەتە بە زمانی عەرەبی و ھاوتا کوردییەکەشی لەسەر عەرەبییەکەی داتاشراوە بۆیە تەنیا لە کوردی و عەرەبی ھەیە و لە زمانی تر بوونی نییە. بۆ ئەوەی تێشیبگەیت بە کوردی پێناسەی ھەردوو دەستەواژەکەت بۆ دەکەم/
  1. گەڕیدە : گەشت دەکات بە مـەبەستی لـێکۆڵـینەوە و دۆزینەوەی شـتی نوێ لەو نـاوچەیەی گـەشتـی بـۆ کـردووە.
  2. گەشتیار: گەشت دەکات بە مەبەستی وەرگرتنی چێژ و شاد بوون بە جوانی دیمەنی ئەو ناوچەیەی گەشتی بۆ کردووە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:٢٠, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
کاکە دەزانم دەڵێی چی؛ ئەوەی تۆ دەڵێی لە ئینگلیزیدا explorerی پێ‌دەڵێن. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٥:٣١, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


نا کوڕی باش ئێکسپلۆرەر یەعنی دۆزەرەوە بە عەرەبیش موستەکشیف--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٢٦, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

بەڵێ explorer یەکێک لە ماناکانی دۆزەرەوەیە و بە مانای گەڕیدەش ھاتووە.--چالاکWьтуwеж (٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٩:٤٥, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


ئەوە لە ئینگلیزی وایە بەڵام لە کوردی و عەرەبی وانییە خاڵۆ دۆزەرەوە یان مستکشف مانایەکی گشتگیرە و کەسەکە ھەر شتێک بدۆزێتەوە پێی دەڵێن دۆزەرەوە بەڵام گەڕیدە پیشەیەکە کە خاوەنەکەی تەنیا خاک دەدۆزێتەوە و شتی تر نادۆزێتەوە. بەو پیاوانەی کە دەچنە بۆشایی ئاسمانیش دەوترا گەڕیدە بەڵام دواتر لە عەرەبی کرا بە رائید فەزا و لە کوردیش ئاسمانگەڕ. تێکەڵیان مەکە تکایە--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٠٢, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)