وتووێژ:وێبمەنی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە[دەستکاری]

ئەم بابەتە بە ھەشت-نۆ زمانی تر لە ویکیپیدیادا نووسراوە و ھیچکام لە ھۆکارەکانی بێبایەخ بوونی تێدا نییە ئەگەر بێبایەخ بوو با ھیچ یەکە لە ویکیپیدیاکان نابێ ڕێگەیان بە نووسینی بدایە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٢:٠٢، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kardo Muradi: لەبەر ئەوەی لە ویکیپیدیاکانی تر باشتر نووسراوەتەوە. ئێستا تاگی سڕینەوەم لابرد بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی @ئارام بکر: کێشەکانی وتارەکەی چاککرد.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جیا نووسینی ناو[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، وا دەزانم کە باشترە ئەم وشەیە جیاجیا بنووسرێت وەک: وێب مەنی، ھەر بەو جۆرە کە دەنووسین پێرفێکت مەنی؛ سەیر بکن ئەگەر ئەم دوو وشەیە پێکەوە بنووسرێت ج ناشیرین دەبێ پێرفێکتمەنی، لە ئەسڵیشدا وێب و مەنی دوو وشەی جیان.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٢:٢٤، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ چوون لە گووگڵ ترانزلەیتیش بەرامبەر فارسییەکە بەمشێوەیە نوسرابوو: وب مانی نەک وب‌مانی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتووێژ:ئێکس بۆکس وەن ببینن.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٣٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ کاک ئێپین وتووێژەکەم خوێندەوە بەڵام مەبەستت باش تێنەگەیشتم، دەتەوێ جیا بنووسرێ یان پێکەوە یانیش بە "-" لێک جیا بکرێتەوە؟کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕای من موقایەسەی ئەبجەد و ئەلفوبێی لاتینی لەگەڵ یەکدا هەڵەیە؛ پیتە لاتینییەکان بە سروشتی جیا دەنووسرێن و بۆشایی/Space تەنیا بۆ جیاکردنی وشەکانە لە یەک بەڵام حەرفەکانی ئەبجەد بە سروشتی لەیەک یان دوو لاوە دەچەسپێن وەک ب، ‍ب‍ کە لە هەر دوو لاوە دەچەسپی و ا، ‍ا کە تەنیا لە پشتەوە دەلکێ. لە ئینگلیزی یان هەر زمانێکی تردا باوە کە هەندێ جار دوو وشەی جیاواز پێکەوە وشەیەکی نوێ دروست دەکەن وەکوو نا+حکوومی کە ناحکوومی دەنووسرێت و لە ئینگلیزیدا بە شێوەی Non-governmental دەنووسرێت لە ڕاستیدا بۆ کوردییەکەی چون ئەلف لە پێشەوە نا لکێ ئێمە بەشێوەی نا-حکوومی یان نا حکوومی نەمان نووسیوە و بێ کێشە دەخوێنرێتەوە بەڵام بۆ هەندێ وشەی تر ئەمە دەبێتە کێشە وەک هەڵ+کردن کە تا ئێستا نووسەران لە سەر دوو شێوەی هەڵ کردن یان هەڵکردن کۆک نین و هەر یەکە بە مەیلی خۆی دەینووسێ لە فارسی و هەندێ زمانی تردا وەکوو هندی کە پیتەکان دەلکێن بەیەکەوە بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە نووسەی Zero-width non-joiner/بۆشاییی سفری بێلکان‌یان بەکار هێناوە کە کارەکتەرێکی ناستانداردە. بەکارهێنانی ئەم جۆر بۆشایییە لە لایەن فەرهەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسییەوە کە ڕێکخراوێکی حکوومییە بە ڕەسمی ناسراوە و زۆر جار بەکار تێ وەک لە وشەی وب‌مانی‌دا. بەڵام ئەم کارەکتەرە بەهۆی ناستاندارد بوونیەوە لە کوردیدا زۆر بەکار نەهاتووە جگە لە ە کە ئەویش لەگەڵ حەرفی هێ‌دا یەکێک کراوە و سەرجەم بووە بە یەک یوونیکۆد، لە ڕاسیدا ئێمە هیچ ستانداردێکمان نییە و لە لایەن ئەکادیمی زمانی کوردیشەوە تا ئەو جێگە کە من دەزانم هیچ چارەسەرێک پێشنیار نەکراوە و ئەم کێشەیە ئێستا هەیە؛ ئێمە بۆ نووسینی وشەی چارەسەرکردن کە یەک وشەیە هیچ کێشەیەکمان نییە بەڵام کاتێ دەنووسین چالاککردن بەهۆی لکانی حەرفی کێ‌یەوە کێشە دروست دەبێ ئەگەر بنووسین چالاک کردن و بۆشایی لە بەین دوو کێ‌کەدا دابنەین ئەمە هەڵەمان کردووە و یەک وشەمان بە شێوازی دوو وشە نووسیوە؛ هۆکاری بەکارهێنانی کارەکتەری - لە ئینگلیزیدا بۆ وشە دوو کەرتییەکانیش هەر ئەمەیە. وب‌مانی لە فارسیدا ڕەسمی‌ترە تا وب مانی چونکە لە ڕاستیدا وشەیەکی (مرکب)ـە و دوو وشە نییە. ئەگەر وێب مەنی بینووسین هەڵەکەمان ئەمەیە کە یەک وشەمان بە شێوازی دوو وشە نووسیوە ئەگەر وێب‌مەنی بنووسین نووسەیەکی ناستانداردمان بەکار هێناوە و ئەگەر وێبمەنی بنووسین دوو وشە دەلکێنین پێکەوە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٠:٠٢، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیاری ئێوە چییە؟ چ کارەکتەرێک بەکار بێنین؟ ١. بۆشایی، ٢. بۆشاییی سفری بێلکان، ٣. - یان ژی ٤. بەسەریەکەوە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٠:١١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە لە کوردیدا بۆ جیاکردنەوە وشەی لێکدراو نیوبۆشایی وەک وێب‌مەنی یان ھایفن وەک وێب-مەنی بەکارناھێنین. یان بەسەریەکەوە دەنووسرێ یان جیا. --چالاک وتووێژ ‏١٠:١٧، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: ڕای تۆ جیانووسینیەتی یان بەسەریەکەوە؟کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٠:٣١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەهەندێ شوێنیشدا هەمانە کە بە - جیاکراوەتەوە وەک: پاوانی ئاست-سەر کە دروستترە لە ئاستسەر یان ئاست سەر.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٠:٣٥، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەڕاستیدا - بۆ جیاکردنەوە بەکاردێت ئێستا بۆ نموونە دەڵێین ئای-پی-ئەی. لەو وتووێژەی سەرەوە ئاماژەم پێدا کاک چالاک دەڵێ مادام ھەردووک پیتی ئەوەڵ کاپیتاڵن دەبێ جیابکرێنەوە وشەکان نەک بلکێندرێن، گەر ئێمە پێوەر بێت ھەمان کەیس بۆ ئێرەش--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٠٣، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم ھایفنە ئێمە لە ڕووی زمانی ئینگلیزیەوە دایدەنێین. دەنا لە وتارێک وەکوو پاوانی ئاست-سەر نە لە عەرەبی و نە لە فارسیدا ھایفنمان نییە. لە کوردیشدا ئاست-سەر ھیچ مانایەکی نییە و دەبێ شتێکی تری بۆ دابنێین. پێم وایە لێرەدا بڵێین «ئاستی بان» خراپ نەبێ بەڵام ئاست-سەر ھەر خۆمان دەزانین یانی چی. یان وەک ئینگلیزی بان ئاست، پاوانی بان ئاست. دیسان لێرەدا ھەر ئەم کێشەیە ھەیە چون ئەگەر مەبەست یەک وشەیە کە دیارە ھەر ئەمەیە، چوار رێگای بان-ئاست و بان‌ئاست و باناست و بان ئاست ھەیە. وتمان ئەو دووانەی ھەوەڵ ھی کوردی نین. بە بڕوای من وشەی لێکدراو دەبێ بەسەریەکەوە بنووسرێ ناتوانی بنووسی کتێب خانە لە جیات کتێبخانە. بەڵام لە وشەی ئینگلیزیدا دەبی دیاری بکەین بەڕاستی لێرەدا وشەکە لێکدراوە یان نا.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٠، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکانی کاک کاردۆ دروستن لەمەڕ ئەم کێشەیە، دەبوایە لایەنی پەیوەندیدار ئەمەی چارەسەر کردبا، بەڵام بەداخەوە، وەک سەدان کێشەی تریش، ئەوەشیان فەرامۆش کردووە. تێبینیم کردووە کەسانی زمانناس و شارەزا زۆرتر ئەم وشانە بەسەریەکەوە دەنووسن. ھەر وشەیەک کە دەلالەت لە تاکە شتێک بکات دروستترە بە یەک وشە و بەسەریەکەوە بنووسرێت. ئەمەیان زۆر ڕوون نییە وشەکە (WebMoney) بۆشایی تێدا نییە، بەڵام یەکەم پیتی وشەی (Money) بە کەپیتاڵ نووسراوە! بەڵام لێرە لەبەرەوەی ناوەکە ھیی کۆمپانیایەکە، لەگەڵ ئەوەم ناوەکە وەک خۆی بمێنێتەوە: وێبمەنی. سەرچیا‏١٧:٤٧، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان پێشنیاری من ئەمەیە مادامێک کە دامودەزگاکان کەمتەرخەمن با ئێمە چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە: لە پەڕەیەکی وتووێژی تایبەتدا با هەموو ویکیوانان چارەسەرێکی ئێکجاری بدۆزینەوە، چونکە وادەزانم کێشەیەکی ئاسایی نییە چون بوارێکی هەرە پان دەگرێتەوە. ئێمە هیچ پێوەرێکمان نییە بۆ پێکەوەنووسین یان جیانووسینی وشەکان. دەستکاریکردن دروستە یان دەستکاری کردن، هەڵگرتن یان هەڵ گرتن هەروەها بوارەکەی گەورە تر دەبێ کاتێ لە شوێنێکی تایبەتدا بەکار تێ وەک کاتێ بڵێن هەڵی بگرە ئەگەر هەڵیبگرە بنووسین، یان هەڵم گرت بنووسین هەڵمگرت ڕەنگە خوێندنی ئەستەم بێت. ئەمە زۆر زەحمەتە کە بزانین کەی جیا بنووسین و کەی لکاو.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:٤٥، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگە ڕێنووسی زمانی کوردی (بە PDF) بتوانێت سوودێک بگەیەنێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم بابەتە بکرێتە دەنگدان و تا یەکلایی بکرێتەوە باشترە. چوونکە ڕای جیا ھەیە بەپێی وپ:گپ ناتوانین لە خۆمانەوە بیگوازینەوە، ئێستا من دەڵێم بەسەر یەکەوە بێت باشترە. بەس ئەگەر بۆ ئەمە کرا دەبێت بۆ ئەوانی تریش بکرێت (وەک پلەیستەیشن و ئێکسبۆکسەکە)--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٣٩، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو پەڕگە پی دی ئێفەیە کە کاک ئارام دای نا زۆر لە کێشەکانی ئەبجەدی کوردی چارەسەر دەکات بەڵام کێشەی سەرەکی لە وشە بیانییەکاندایە وەک: وێبمەنی، پلەیستەیشن، ئێکسبۆکس. هەروەک کاک ژیار گوتی با هەر بەم شێوەی ئێستا بمێنێتەوە گومان ناکەم چتێکی زۆر گەورەش بێت. وێبمەنی و وێب مەنی هەر یەکێکن.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٠:٢٢، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]