وتووێژ:وشەڕەتناسی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە کوردی بۆ ئەمە چەند ناوێک داندراون، وەک وشەناسی، ڕەچەلەکناسی، ڕیشەناسی. پێم وانییە ھیچ لەمانە بەرانبەرێکی گونجاو بن، من لەگەڵ ناوە ئینگلیزییەم، کە (ئێتیمۆلۆژی) یە، و نازانم بۆ لێرە کراوەتە (ئێتیمۆلۆژیا)؟ سەرچیا‏٠٨:٥٨، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بڵێم، لای ئێمە تێکنۆلۆجیشیان نەکردووەتە تێکنۆلۆژیا؟ واتا ئێمە لەم ناوانەیا /ج/ مان کردووەتە /ژ/ و بەردەوامیش /ا/یەکمان کردووە بە کۆتایی وشەکانەوە، ھێندەی من تێبینیم کردبێت. —ژیـار وتووێژ ‏٠٩:٠٥، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێجگە لە تێکنۆلۆژیا کە باوە وشەی ترمان ھەیە ئاوا بێ یانی /ج/ کرابێتە /ژ/ و /ا/یەک بە کۆتای زیاد کرابێ؟ ئەگەر نییە بە بڕوای من پێویست نییە ھەموو وشەکان ئاوا لێ بکەین. --چالاک وتووێژ ‏١١:٣٩، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من کێشەیەک نابینم بە ھەردوو لە شێوازەکە، بەڵام بۆ /ژ/ـەکە، لە ئێستا ھیچم بە مێشک نایە، بەڵام Demographicـیش دەکەینە دێمۆگرافیا، ھەر وەک چۆن geography دەکەینە جوگرافیا. بە ھەردوو شێوازەکە دروستن چوونکە ھەردووکی بەکاردێ، من خۆم ھەر بەم شێوازەی ئێستا دەری دەبڕم. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٤٥، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەی وەک جوگرافیا لە یۆنانییەوە قەرز کراون بۆیە ڕواڵەتیان ئاوایە. --چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٣، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ھەر ئێستا میتۆلۆژیاشم ھاتە پێش چاو. --◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٤٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پاشگری -logy ئینگلیزی لە یۆنانی خوازراوەتەوە. لە یۆنانی -λογίαیە کە ئەمەش -لۆژیا ئاخوێنرێتەوە. لە فڕەنسیشدا ھەیە بەڵام ئەوانیش دەڵێن -لۆژی. ئێستا -لۆژیا نە ئینگلیزییە نە یۆنانی نە فەڕەنسی. پێشنیاری من ئەویە ھەموویان بکەین بە -لۆجی بێجگە لە تەکنۆلۆژیا. ھەڵبەت دەبێ بەکارھێنەرانی تریش رای خۆیان دەرببڕن و یەکلای کەینەوە. --چالاک وتووێژ ‏١٣:١٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من کێشەم نییە، گرنگ دروستی و یەکدەنگییە. --◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:١٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ڕاستیا ئێسە ھیچم بە مێشکا نایە، با بزانین @Kardo Muradi: چی دەڵێ؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵاھی دەربارەی ڕەچەلەکناسی یان ڕیشەناسی دیارە کە گونجاو نین چونکە مانای گشتی‌یان ھەیە و دەتوانن بۆ ھەموو چتێک بەکار بێن وەک بۆ ڕەچەڵەک و ڕیشەی مرۆڤ و زۆر چتی تر وشەناسی/بێژەناسی/پەیڤناسیش کە ھەر جیاوازە لەمە، لەم بارەیەوە (یانی بەرامبەری کوردی) لە ھەندێ شوێندا وشەگەلێک وەک وشەڕەتناسیم دیوە کە داتاشراوە لە وشە+بنەڕەت. بەڵام سەبارەت بە ـلۆژیا/ـلۆجیا لە ڕۆژھەڵاتدا ھیچ کامیان بەکار نایە، و وەک ـلۆژی گۆ دەکرێ. ئەم دوو شێوازەم تەنیا لە باشوور دیوە و تایبەت نییە بە تەنیا ئەم وشەیەش و لە زۆر پەیڤ و واژەدا ھەیە وەک: کۆمپانیا، سایکۆلۆژیا، دیمۆگرافیا و تاد تەنانەت بۆ وڵاتەکانیش ھەنگاریا (ھەنگاری، مەجارستان)، بەلجیکا (بەلژیک)، ئەڵمانیا کە نازانم ئەم ئەلفە زێدەیە لە کوێوە ھاتووە بەڵام لە یۆنانیدا logia بەکارھاتووە. بۆ ژ/ج‌کەش وەک دەزانن لە ئینگلیزیدا جێ و لە فەڕەنسیدا ژێ گۆ دەکرێ و تورکی و فارسی ژ و عەرەبی ج بەکار دێنێ (ڕەنگە بەھۆی نەبوونی ژ). منیش ژێم پێ باشترە چونکە لە کورمانجیشدا وا دەڵێن، ئەڵبەت وادەزانم تێکنۆلۆژی باشتر بێت تاکو تەکنۆلۆژی.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش وشەڕەتناسیم لەمێژە بیستووە پۆلەکەشی لە ٢٠١١وە دروست کراوە پۆل:وشەڕەتناسی. وا بزانم دەبێ وشەی ڕەت ھەر بە مانای ڕەگ و ڕیشەوە بێ. لە ئەردەڵانیدا ڕەتەوە-مان ھەیە بە مانی ڕەچەڵەک و ڕەگ و ڕیشە. بەو پێیە وشەڕەتناسی یانی ناسینی رەگ و ریشەی وشە و ئەمەش دروستە. -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٩، ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەواسە گەر دژ نەبێ، با ھەر وشەڕەتناسی دانێین. ڕاستی، ویستم پێش بانگکردنی کاک کاردۆ ئاماژە بە وشەڕەتناسی بکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٥، ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٣، ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چی دەبێت، «ڕەت» لاببەین و تەنیا بڵێین «وشەناسی»؟ ‏٢٠:٢٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
ئێتیمۆلۆژی ناسینی وشە نییە ناسینی ڕەگ و ڕیشەی وشەیە. وشەناسی لە کوردیدا زیاتر بۆ مۆرفۆلۆژی بەکارھاتووە ئەگەرچی ھێندە دروست نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر زەحمەت نەبێ ئازیزان وشەی ڕەت لە ڕستەیەکدا بنووسن با ئێمەیش فێر بین چۆنە وشەکە. من وادەزانم وشەیەکی سەربەخۆ نییە بە مەعنای بناغە و ڕیشە. چون لە ھیچ کوێ نەمبیستووە و نەمخوێندووەتەوە. ڕەنگە ئەتباعی بێت. ئەگەر وەھا بێت وشەی وشەڕەتناسی داتاشراوێکی نالەبارە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٥٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: وشە+بنەڕەت+ناسی= وشەڕەتناسی -- ◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٥٤، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:، تێئەگەم چۆن ھەوڵ دراوە دروست بکرێ. بەڵام گومانم لەوەدایە کە ڕەت بە تەنیا مەعنای بنک و ڕیشە بدات. تەنیا لە بنەڕەتدا بیستوومە (وشەی ترمان لەو چەشنە ھەیە وەک بنەما، بناغە کە من مەعنای بەشە دووھەمەکەیان نازانم.) بۆیە شەکم ھەیە کە ڕەت خۆی وشەیەکی سەربەخۆ بێت. کە ئەگەر وەھا بێت ئەو وشەسازییە ھیچ بەکار نایەت. بۆ نموونە لە وشەی خڕومڕدا مڕ مەعنای نییە. بۆیە ناکرێ بە سەربەخۆ بەکار بھێنرێ لە وشەسازیدا. بۆ نموونە سەر+خڕومڕ= سەرمڕ؟؟؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٠١، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ئاخر چۆن ڕەت دەتوانێ ئیتباع بێ. ئیتباع زیاتر لەگەڵ وشەی پێشەوەی ھاوکێشە وەک خڕومڕ کە فەرمووت. دووەم زیاتر دوای ئامرازی و دێت (خڕومڕ) یان ھەر ھیچی لەگەڵ نایە (ھەڵیت پەڵیت). دادەی نموونەیەک بھێنەوە کە دوای ناوگری -ە- ئیتباعمان ھەبێ (بنەڕت ناوگری ھەیە و بنوڕەت نییە). ھەڵبەت من لەسەرەوە وشەی ڕەتەوەم بۆ نموونە ھێناوە کە ناتوانێ ئیتباع بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٠، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ، بە زۆری وایە. بەڵام وەک وتم لە بنەما و بناغەیشدا لە مەعنای بەشی دووھەمی وشەکە ناگەم. بۆیە وتم شایەد ئەویشە وا دروست کرابێ. ڕەتەوە لە ھەمبانە بۆرینەدا ھەیە. من نەمبیستبوو. ئەوەی بیستوومە بەرخی ڕەتەوییە، بەو کاوڕە دەوترێ کە پاییز لەدایک بووە و بەھار (کە گەورە بووە) لەگەڵ ڕان دەرئەچێ. نازانم پەیوەندیی بەمەوە ببێ یا نە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٣، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: سەیری فەرھەنگێکی بەلۆچیم دەکرد تووشی وشەی rōtag بووم بە فارسی ریشە مانا کرابۆوە. ھەست دەکەم rōtagی بەلۆچی و رەت-ی کوردی دەبێ لەگەڵ rootی ئینگلیزی خرمایەتییان ھەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٤، ٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]