وتووێژ:نەورۆز

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر نەورۆز. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٤٨، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوە[دەستکاری]

@Serchia: دوایین دوو دەستکاری کە لەلایەن ئای-پییەک کراوە ئاماژەی بە سەرچاوەی دەستکارییەکەی نەداوە. شیاوی گەڕاندنەوە نییە؟ سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٠، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیپیدیا تەنیا شوێنی کۆکردنەوەی داتا و زانیاری نییە، ئەوەی گرنگە ڕێکخستنی ئەو زانیارییانەیە، بەداخەوە زۆر کەس پارچەنووسینێکی درێژ دێنن و لە ویکیپیدیای دادەنێن بەبێ ھیچ ویکیسازی و ڕێکخستنێک، ئەم دەستکارییانە زۆر جار گەر سەرچاوەشیان لەگەڵ بێت شایانی سڕینەوەن، دوایین دەستکاریش ھەر دەکەوێتەوە نێو ئەم بابەتەوە، دەبێت تەماشا بکرێن، گەر کەسێک پێداچوونەوەی بۆ بکات باشە، گەرنا لاببرێت باشترە. سەرچیا‏١٨:٣٩، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیاچوونەوە[دەستکاری]

@ئەمیر: سپاس بۆ دەستکارییەکانت. ناوی فارس و ئێران لە وتارەکە ناسڕینەوە چون ئەم وتارە دەربارەی نەورۆزە نەک نەورۆزی کوردستان. ئەوەی دەربارەی حەوتسین سڕیبووتەوە باش بوو بەڵام ڕستەکەت شێواندبوو. تکایە دەست لە دەستکاری هەڵبگرە بۆ ماوەیەکی کورت با پیاچوونەوەیەک بکەم بۆ وتارەکە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٥، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پاراستنی پەڕە[دەستکاری]

@Aram: و @Tessla: و باقیی بەکارهێنەران و بەڕێوەبەرانی چالاک. سەرنجم داوە وتاری نەورۆز بە هەزاران سەردانی هەیە لەم ڕۆژانەدا. دەستکاریی زۆریشی تێدا دەکرێت. یەکێک لە گرنگترین وتارەکانمانە. بەڵام بەداخەوە کواڵیتییەکەی زۆر لە خوار بوو چون تەواوی زانیارییەکانی هەڵە و شێوازەکەیشی ناویکیپیدیایی بوو. بڕێکم کێڵا و زۆرێک لە نووسراکانیم سڕییەوە چون هەڵە و بێسەرچاوە بوون. تکایە لەم ڕۆژانەدا ئاگاداری ئەو دەستکارییانەی بن کە چەند پاراگراف لە وتارەکەدا کۆپی دەکەن بێسەرچاوە. حەز ناکەم پەڕەکە بپارێزم. سپاسی گشت لایەک دەکەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٣، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: زۆر کەس لە ڕووی نەتەوایەتییەوە دەستکاریی ئەم جۆرە وتارانە دەکەن. پێت باشە دەستکارییەکان ھەڵواسین؟ بڕوانە تایبەت:گۆڕانکارییە ھەڵواسراوەکان کە ئەم پەڕانە دەستکارییان تێدا کراوە کە پێویستییان بە پێداچوونەوە ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٣٠، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس ئارام گیان. وابزانم ئەوە بژاردەیەکی باش بێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٥٤، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:  کرا بە بێسنووریشە و تەنیا autopatrol و سەرتر دەتوانن بەسەریدا بچنەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:١٢، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]