وتووێژ:فانکشن (ماتماتیک)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:نەخشە (ماتماتیک)ەوە ڕەوانە کراوە)

لینکم کرد لەگەڵ وتاری functionدا. نەخشە لە کوێوە ھاتووە؟ نازانم لە وشەی کتێبەکانی باشوور ئەچێت، ئەگەر بە ھەڵە نەچووبێتم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢٣، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ، ھەر ئەو وشەیە بەکارھاتووە لە کتێبەکان. --| سەرچیا‏١٧:٥٦، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕای من وشەی نەخشە لە وشەی function دوورە! Eyubm (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش پێم دوورە، بەڵام کوتم با دەگەڵ کتێبەکانی باشوور یەکدەست بێت. نەشمدەتوانی بۆخۆم وشە دانێم.واتای ( function) لە بیرکاری نابێ بە نەخشە وەربگێڕدرێت. map لە بیرکاری نگاشتە. ئەوان پێم وایە لەوەڕا هێناویانەshushe (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم ئەو وشەیەیان لەسەر چ بنەمایەک داناوە! (function) زیاتر بە واتای (فرمان، کردار، یان ئەرک) دێت. بەڵام بەھۆی ئەوەی لە کتێبەکان وا ھاتووە و بووەتە باو، باشترە جارێ ھەر ئەوە بێت. | سەرچیا‏٢٢:٤٣، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

map و function لە هەندێک لە باسەکانی بیرکاری زۆر لەیەک نیزیکن. بەڵام یەک نین. نازانم ئەوان بۆ map چ بەکار دێنن. لە فارسی نگاشت و تابع دانراوە.shushe (لێدوان) ‏٢٢:٥٧، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێگومان ھەموو فانکشنێک (فانکشنی ڕاستی) ژمارەیەک مەپ ئەکاتە سەر ژمارەیەکی تر. بۆیە ڕەنگە بتوانین بڵێین فانکشن جۆرێک مەپە (نەخشە). بەڵام ئەوەی کە بە فانکشن بڵێین نەخشە بە ڕای من گونجاو نیە. ئەرێ! ئەگەر بزانین بۆ map چ وشەیەک لەو کتێبانەدا بە کار براوە شایەد جۆرێک بۆمان بێتە ڕاستە. بەڵام ئەگەر ئەو کتێبانە map و functionیان لە یەک جیا نەکردبێتەوە، من لەگەڵ وشەی نەخشە نیم بۆ بەرامبەری فانکشن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٣٠، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم فکریان چۆن بۆ نەخشە چووە. یانی شتی وا ناپێوەندیدار دادەنێن پیاو شەرم دەکا. ئێستا وەک برایان دەڵێن map دەبێتە چی.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٣، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
(Map) دیارە کە بەرانبەرەکەی نەخشەیە، خەریتەی عەرەبیش ھەیە، بەس لە نووسین بەکارنەھاتووە، تەنیا لەسەر زاران. بۆ (function)یش ھەر نەخشە بەکارھاتووە، ئەوەندەی کە لە کاتی خوێندن بەکارمان ھێناوە ئەوەندە تێکەڵی یان کێشەیەکی دروست نەکردووە، ئەگەر بەرانبەرێکی باشیش ھەیە با دابنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەم وەک ناوە ئینگلیزییەکە (فەنکشن) بەکاربێنین. | سەرچیا‏١٤:٥٣، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕای من وا باشترە کە لە بەرانبەر وشەی فەنکشندا پابەند بە کار بێنین. باشترە ناوی ئەم وتارە بگۆڕین بۆ پابەند.Eyubm (لێدوان) ‏١٥:٠٩، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش پابەندم پێ جوانترە لە فەنکشن، تابعک ( functional) شمان هەیە، بۆ ئەو چ بڵێین؟ بمانەوێ بە پێی کتێبەکانی باشوور ئەوە [[١]]بنووسین، بۆمان نانووسرێت. چوون بۆ تابع، تابعک، نگاشت(map) هەر نەخشەمان هەیە!!!! shushe (لێدوان) ‏١٥:١٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەبێ پابەند ھەر وەرگێڕاوی وشەی تابعی فارسی/عەرەبی بی. نازانم چندە بۆ functionی ئینگلیزی گونجاو بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

با هەر نەخشە بێت، لانی کەم سەرچاوەیەک ئاماژەی پێکردووە و باوە. مادیوتووێژ ‏١٧:٠١، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵام من دەڵێم، شاری کوێران نییە، هەڵە دەبی لە جێگایەک ڕاست بکرێتەوە، باشترە ناوێکی بۆ هەڵبژێرین، نەخشەش با بۆ نگاشت (map) بێت. ئەویشمان پێویستە. shushe (لێدوان) ‏١٨:١٠، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە با ئەمەش بکەین بە فانکشن.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤٧، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ فانکشنم نەک فەنکشن پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٥، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]