وتووێژ:نەجیبزادەیی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza: دروستە ھەر وەک لە وتارەکەدا ھاتووە پیاو ڕەنگە بە مانای مرۆڤ بێ بەڵام ئەمە بۆ ڕابردوو بوو کە ژن بە حساب نەدەھات. پێم باش و جوان نییە بە ژنێک بڵێن پیاوماقووڵ. لە کوردیدا «پسمیران»یش ھەیە کە پس یانی کوڕ بۆیە ئەویش باش نییە. لە بنیچەدا لە زمانی کوردی بەمەیان وتووە «خانەدان» کە چی ئێستا لە کوردیدا لە ژێر کاریگەری فارسی و تورکی ماناکەی گۆڕدراوە (و بە Dynasty دەڵێن). وشەی تریش ھەیە، وشەی «ڕەھێشتە»تان پێ چۆنە؟--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٣، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیاوماقووڵ لە کوردیدا زۆرتر بە واتای "ریش سفید"ە هەتا "نجیبزادە"، پێم وایە خانەدان لەم بوارەدا باشتر واتاکە ئەگەیێنێت. مادیوتووێژ (٥ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ‏١١:٣٥، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نەجیبزادە باشتر نییە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٤٨، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەیگوازمەوە بۆ خانەدان، ئەگەر دژایەتی نەبێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:١١، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستەکەی ھەر ئەمەیە بەڵام ئەی Dynasty چی لێ بکەین؟--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٣، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زنجیرەی پادشایی، زنجیرەی میران، خانەدانی فەرمانڕەوایی، خانەدانی میران.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زمانی کوردیان وا شێواندووە کەس نازانێ چی بە چییە. پێم وایە ھەر نەجیبزادەکە خراپ نەبێ. لە ھەنبانەشدا ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٣، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کوردیدا تانوپۆ ئاوریشمیمان ھەیە، کە ھەم بۆ ژن دروستە و ھەم بۆ پیاو، باویشە. من بو وەرگێڕان ھەم تانوپۆ ئاوریشمم بە کار ھێناوە، ھەم نەجیبزادە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:٤٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و Pirehelokan: وشەی «ڕەھێشتە» کە لە ھەنبانەدا ھەیە و لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد دەبێ لەگەڵ وشەی «ڕەگ» (کە بە کرمانجی دەڵێن «ڕەھ») پێوەندی ھەبێ. یانی ئەو کەسەی ڕەگ و ڕیشەی ھەیە. بەبڕوای من وشەیەکی ڕەسەن و جوانە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٨، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:با ڕەھێشتە ڕەوانەکەر بێ (تازە ئەبێ ڕەھێشتەیی بێ)، نەجیبزادەیی زووفامە و باوە. --Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: وشەی نەجیبزادە تۆزێ سووکایەتی تیایە. یانی خەڵکانی تر نانەجیبن! لەم ڕۆژانە وشەی «پاشەمیر»م چاو پێ کەوت لە فەرھەنگەکەی تۆفیق وەھبیدا کە بە noble مانای کردبۆوە. واتە کەسێ کە لە پاش میر کەوتۆتەوە. پێم باشە ناوی ئەم وتارە بکەین بە پاشەمیری. ڕای تۆ چییە؟ -Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣١، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]