وتووێژ:نێوانە (کۆمپیوتینگ)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە من ئەمەم بە ڕووکار بیستووە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٠، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش "ڕووکار" و "ناوبەست" و "نێوانەڕوو" م بیستووە. بەڵام ئەمەم زۆر پێ باشترە. ڕای ئێوە چییە؟--Aza (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێموایە ڕووکار باشترە، تاکوو ئێستا نێوانەم نەبیستووە! >Kushared (لێدوان) ‏١٧:٤٣، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
interface لە inter و face پێکھاتووە. inter لە کوردیدا بە مانای «نێوان» و «ناو» (نێو)ە. وەک دەڵێن international کە دەبێتە نێونەتەوەیی (نێودەوڵەتی). faceیش کە مانای ڕوونە دەبێتە «ڕوو». دەی ئەگەر ئاوا بێ interfaceیش دەبێ ببێتە «ناوڕوو» یان «نێوانەڕوو». بەڵام ناوڕوو باو نییە و نێوانەڕووش زۆر درێژە. نازانم چۆنیان ناوڕوو دانەناوە بەڵام فکریان بۆ ڕووکار چووە؟ خودا نەبێ نازانێ ئەم وشانە چۆن وەردەگێڕن. نێوانەش جوان مەبەست ناگەیێنێ چون وشەی رووی تێدا نیە و لە مەبەستی وشەکە دوور بۆتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لە پارەوە بیر لە بەرامبەرێکی باش بۆ ئەم وشەیە ئەکەمەوە ھەتا دەمێک لەمەوبەر دیم کە فەرھەنگستانی فارسی وشەی "میانا"ی پێشنیار کردووە. وشەکە بە لامەوە سادە و زووفام بوو، بۆیە ھەستم کرد "نێوانە"ش بۆ کوردی باش بێ. وشەی ڕووکار بۆ user interface بەکار دێ واتە جۆرێکی تایبەت لە interface. وشەی نێوانەڕووش بۆ جۆرێکی تر لە interface بەرامبەرێکی باشە ئەویش ئەمەیە: Interface (chemistry)، کە لە فەرھەنگی شەوکار تایبەت بە زاراوەکانی بواری کیمیاشدا ھەر نێوانەڕوو ھاتووە. بە ڕای من نێوانە مەبەست ئەپێکێ، نێوانە واتە ئەوەی ئەکەوێتە نێوانەوە. ئاشکرایە مەرج نییە حەتمەن وشەی faceیشی تیا بێ. --Aza (لێدوان) ‏١٩:١٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش نێوانەم پێ باشە و پێم وایە ئەم وشە واتا بە باشی دەگۆزێتەوە. مادیوتووێژ ‏٢٠:٤٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: من ئەم بەینە بیرم لێ کردەوە. سەرەتا دەبێ بڵێم پێم وا نەبێ وشەی نێوانە باو بێ من لە ھیچ کوێ نەمدیوە و نەمبیستووە. بەڵام ئەمە ھەر ھیچ سەبارەت بە خودی وشەکە من ڕەخنەم ھەیە. بۆ مانای گشتی interface لە ناو وشەنامەکاندا ھاتووە:

  • a point where two systems, subjects, organizations, etc., meet and interact.
  • the place or area at which different things meet and communicate with or affect each other
  • a place where things, or people, or people and things (like you and your computer) meet.

ئەگەر سەیری بکەی لە ھەموویاندا وشەی meet بە مانای ڕووبەڕووبوونەوە/بەرەوڕووبوونەوە ھاتووە. دەی ئەمە ڕێک ئەو شتەیە لە بەرامبەرە عەرەبیەکەیدا ھاتووە: واجهه (ھاوڕیشەیە لەگەڵ مواجهه کە ھەموومان دەزانین یانی ڕووبەڕووبوونەوە).
بۆیە من پێم وایە وشەی میانای فارسی لەگەڵ پێناسەی ئەم وشەیە ناگونجێ و ھی عەرەبی زۆر جوانترە. ئەگەر بمانەوێ لە ڕووی زمانی عەرەبی بەرامبەرێک بۆ interface دابنێین (کە بەمە دەڵێن en:Calque) دەتوانین ئاوا بکەین: لە کوردیدا وشەی تووشمان ھەیە بە مانای ڕووبەڕوو/بەرەوڕوو (سەیری فەرھەنگی ھەرمان بکەن بۆ نموونە نووسراوە تووشی مامم بووم). لە ڕووی ئەمە دەتوانین وشەی تووشە بۆ interface دابتاشین (دروست وک نێوانە کە لە نێوان داتاشراوە).--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٧، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Calak: یەکێ لەو یەکەمین بەرامبەرانەی کە لە مێشکی خۆمدا دامنا بۆ ئەم وشەیە "تووشگە" یا "تووشیارگە" بوو واتە ئەو شوێنەی دوو شت تووشی یەکتر ئەبن، بەڵام قەت بەلامەوە جوان نەبوو، دواتر گەیشتم بە "ڕوولھەڤگە" واتە ئەو شوێنەی کە دوو شت ڕوو لە یەک ئەکەن! دیارە کە ھەر ئەوەی یەکەم زۆر باشتر بوو لەمە! ئیتر بڕیارم دا کە ھەر ئینتەرفەیس بەکار بێنم و تەواو.

من زۆر باش ئەزانم ئینتەرفەیس چییە، بە تایبەت لە بواری کۆمپیوتەردا، من وا ئەزانم نێوانە باشترە لە تووشە و تووشگە و تووشیارگە و ڕوولھەڤگە و کارلێکگە و ... . لە کۆتاییدا ئەگەر پێتان باش نییە ئەکرێ بیکەین بە ئینتەرفەیس و نەجات.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠١، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: لە کوردیدا بەرامبەر بە face بێجگە لە وشەی «ڕوو» وشەی «دیم»یش ھەیە. سەیری ھەنبانە بکەی ھاتووە. وشەی دیمەن (دیم + -ەن) ھەر لەمە پێکھاتووە (دیم لە فارسیدا باو نییە بەڵام لە ناو وشەنامەدا ھاتووە دیم). دەی interface دەبێتە inter ناو + face دیم: ناودیم. ئیتر ئەمە بۆ ھەموو بوارەکانی بەکارھێنانی ئەم وشەیە وەکوو ئینگلیزی دەشێ. لە کوردیدا رۆنانی وشە ئەسلەن ئەستەم نییە و دەستی مرۆڤ ئاوەڵەیە بەڵام کار بەپەلە ناکرێ و زۆرەبەی وشەکان بەداخەوە بێ بیرلێکردنەوە دانراون.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]