وتووێژ:نۆک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەستکاری[دەستکاری]

مامە فەڕخواز جنابت بۆ ئەم دەستکارییانە پووچەڵ دەکەیەوە؟! لە موکریان بە نەخۆشی ڕۆماتیزم دەڵێن باداری بەڵام جنابت گۆڕیتەوە بۆ وشە بیانییەکە، حەتمەن چون لە مەڵبەندی ئێوەدا باو نییە؟ جنابت چۆن وشەنی ڕەسەنی کوردی دەکەیە وشەی لاوەکی؟ فەرموو شێرپەنجەش بگوێزەوە بۆ کەنسەر، ئاسوودە و ڕاحەت. فەریکەنۆک نازانم لە کوێ باو بێ بەڵام لە بانە (نەک لە مەڵبەندی خۆم) بەم نۆکە ھەر دەڵێن نۆکەفەریکە و زۆریش باوە. یا خۆ منی موکریانی دەڵێم کوتن و گوتن بەڵام گوتنم کرد بە وتن چون ستانداردەکەی ئەمەیە و وتن ڕەسەنترە، کە چی جنابت دیسان کردتەوە بە گوتن. براکەم واز لە شێوەزاری ناوچەی خۆت بھێنە، ئەم تەعەسوبە بۆ چییە؟ لەگەڵ ڕێزم و ھیوادارم لەم ڕەخنانەی من دڵت نەھێشێ. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٠ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٢:٣٢, ١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە گیان بۆ (گوتن) (وتن) ھیچ جیاوازیەک نیە لە نێوانیان ھەموو ناوچەیەکیش تێی دەگەن، بۆ شێرپەنجەش من ھەر لە سەرتاوە شێرپەنجەم نوسیبوو.

ئەوەی دەمێنێتەوە (باداری،فەریکەنۆک)، بۆ بادارییەکە برام من وام زانی ھەڵەت کردووە نەم زانی بە کوردی پێ ی دەگووترێت باداری ، لای ئێمە لە ھەولێر و سلێمانی (باداری) مانایەکی تری ھەیە (ھەر کەسێک سکی با بکات و گازاتی زۆر بێت) پێ ی دەڵێن توشی باداری بووە یاخود سکی بای کردووە، وە بابەتەکەش باسی گازاتی سکی تێدا بوو بۆیە وام زانی بەڕێزتان ھەڵەتان کردووە، بۆ ئەمە داوای لێبوردن دەکەم... سەبارەت بە فەریکەنۆکیش ئێمە ھەر دەڵێین فەریکەنۆک ئەگەر حەزیش دەکەی بیکەیتە نۆکە فەریک کێشەیەکمان نیە بەڵام فەریکەنۆک جوانتر و ئاسانتریشە لەسەر زمان... بۆ باسی تەعەسوبیش برام تەعەسوبی چی کورد ھەر کوردە پێشینان فەرموویانە (خوێن نابێ بە ئاو) ھەموو براین و کەس و کاری یەکین، زۆری شێوەزار و بن شێوەزارەکانی کوردیش نیشانەی دەوڵەمەندی زمانی کوردییە... دوبارە داوای لێبوردن دەکەم بۆ بادارییەکە و ئێستاش چاکی دەکەمەوە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٥١, ١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە فەڕخواز گیان بۆ لێمان ناراحەت دەبی براکەم؟ داوای لێبوردن بۆ چی؟ ویکیپیدیا بە وتووێژ بەڕیوەدەچێ و ئەمە دلھێشە و ناراحەتی یان لێبوردنی ناوێ و شتێکی ئاسایییە. من مەبەستم ئەمە نەبوو کە شێرپەنجەت گۆڕیوە بۆ شتێکی تر، مەبەستم ئەمە بوو وشەی کوردی مەکە بیانی. سەبارەت بە باداریش ڕاست دەڵێی ئەم مانایەشی ھەیە بەڵام ئێمە بە ڕۆماتیزم دەڵێین باداری بۆیە کارەکەت جوان بوو کە ڕۆماتیزمت لە ناو کەوانەدا ھێناوە کە خەڵک تێ‌بگەن مەبەست چییە. بۆ فەریکەنۆکیش لەسەرەوە باسم کرد کە نازانم لە کوێ باوە و ئەگەر لە مەڵبەندی ئێوەدا باوە ئەوە ھیچ گرفتێکی نییە. با ئەوەش بڵێم پێم وایە وشەی فەریک تورکی بێ. بۆ گوتنیش بەڵێ وایە بەڵام من وتنم پێ کوردیترە چون فارس دەڵێ گوفتەن بۆیە باشترە بڵێین وتن. لە ھەورامیدا دەڵێن واتەی، لە کەڵھوڕی و فەیلیدا وەتن و لە لەکیدا ڤتن و بە زازاکیش دەڵێن ڤاتەنە بۆیە وتن ڕەسەنتر و کوردیترە لە گوتن. لەگەڵ ڕێزم بۆ جنابت. بەردەوام بی. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٠ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٣:٢٩, ١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)