وتووێژ:مەکۆکی ئاسمانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Tessla: ئەم ناوە بۆ وتارێکی تر بەکار براوە مەکۆی بۆشایی، مەکۆ و مەکۆک هەمان شتن. بە ڕای من ئەمە بکرێتە مەکۆی بۆشایی چونکە سەبارەت بەوە نووسراوە و ناوەکە تەواوە، مەکۆ واتە shuttle. فیکر لە ناوێکی تریش بۆ spacecraft بکەینەوە. ‎Gêjełûk ‏١١:٤٠، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: چۆنت پێ باشە وای لێبکە، بۆ وشەی spacecraft دەتوانین بنووسین: "کەشتی بۆشایی یان پێڕاگوێزی بۆشایی" بەپێی پێناسەیەکی بچووک بە ئینگلیزی کە دەڵێت: (vehicle made to travel in outer space) واتا (ئۆتۆمۆبیلێک "پێڕاگوێزێک"ی دروستکراو بۆ گەشتی بۆشایی ئاسمان). گەر پێت باش نییە ئەوا شتێکی تر دانێ. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٥٨، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: پێڕاگوێزی بۆشایی واتە space vehicle و کەشتیی بۆشایی واتە spaceship، ھیچیان بەحەرفی بە واتای spacecraft نایەن.
لێرەیا پێشنیاری وشەی «بۆشاییگەڕ» ئەکەم، شیاوە و لە فەرھەنگی کوردستانیکاش ھاتووە.
یانیش ھەر بکرێتە کەشتیی بۆشایی لە ویکیی ئینگلیزی ڕەوانەکەرە بۆ spacecraft و لە عەرەبییش ڕەوانەکەرە بۆ مركبة فضائية. ‎Gêjełûk ‏١٢:١٤، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ئەخر من بە ئازاشم وتووە پێشتر، کە نابێت ئێمە وەک ئینگلیز و عەرەب ببین، ئەوان زۆر زمانەکەیان گەورەیە هەتا عەرەبی شان بەشانی ئینگلیزی وەستاوەتەوە، وەرگێڕانی حەرفی مەرج نییە بکرێت. ئەوەی من پێم وتیت پێناسەیەکی کورت بوو ئینگلیز خۆیان بۆ ئەو ناوە کردبوویان. بەهەرحاڵ کێشە نییە کام ناوەت پێ باشە ئەوە دابنێ. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:١٩، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: مەسەلەکە دەوڵەمەندیی کوردی و عەرەبی نییە. پێڕاگوێزی بۆشایی وتاری تایبەت بە خۆی ھەیە و ناکرێ بۆ spacecraft بەکاری ببەین. ئەبێ لەنێوان «کەشتیی بۆشایی» و «بۆشاییگەڕ»، یەکێکیان ھەڵبژێرین. ‎Gêjełûk ‏١١:٤٧، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: لەسەرەوە پێم وتوویت (کامیانت پێ باشە ئەوە دابنێ). گەر ڕای منیشت دەوێت، ئەوا کەشتیی بۆشایی گونجاونترە بەلام. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٥٠، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]