وتووێژ:مەودا (ماتماتیک)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکێک لە ماناکانی range بەڵێ distanceە و لێرەدا دەتوانین بڵێین مەودا. بەڵام ئەو شتەی لەم وتارەدا یانی ماتماتیک ھەیە یا لە ئاماردا یان لە مۆسیقادا ھەیە بە مانای distance نییە و نابێتە مەودا.
خۆ ئەگەر ماتماتیک و ئامار و مۆسیقایش نەزانین، دەزانین کە بۆ Mountain range ناتوانین بڵێین مەودای چیا و ئەمە ھەر مانای نییە. ئەگەر شتێکی باشتر شک دەبەن دای نێن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢١، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: @Amine yousefi: من دەمێکە ئەمەوێ لەسەر ئەمە و ھەندێ زراوەی ماتماتیکیی تر قسە بکەم، بەڵام خەریکی بڕێ وتاری تر بووم و وەختم نەکرد. من خۆم بۆ domain و range لە فانکشندا (ئەوە بمێنێ کە لەبەر ناچاری فانکشنمان داناوە و ئەویش ئەبێ چارە بکەین) دەسەڵاتگە و دەساوێژگەم لە زەیندا بوو. دەسەڵاتگە بۆ ھەموو ماناکانی domain لە ھەموو بوارەکاندا ئەگونجێ بەڵام دەساوێژگە (range) تەنیا بە کەڵکی ئێرە دێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٠، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جا شتێکی تر، Mountain range نابێتە کوێستان؟ --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: وەھبی بۆ کوێستان نووسیویەتی highlands. لە ویکی فارسیشدا بۆ highlands کوهسار ھاتووە کە ھەر یەکێکن. جا نازانم. لای ئێمە بە قشلاق ییلاق دەڵێن گەرمێن کوێستان.
range کە بە فارسی دەڵێن بُرد. ھەم بۆ مووشەک وا دەڵێن ھەم بۆ ماتماتیک. دەساوێژگە ناوێ شوێنە کوا بۆ ئەمانە دەست دەدا. من پێم وایە ئێمەیش ھەر دەتوانین بڵێین ھاوێژ. خۆ لە کوردیشدا دەڵێن دوورھاوێژ بەرامبەری long-range.
بۆ domain تازە زانیم بۆ دەڵێن پاوان! دەی پاوان یانی قۆرخ بەمە چی. ھەر دەتوانم بڵێم تەڕی لێ حاڵی بوون. بە بڕوای من لێرەدا لە دەستڕۆیشتن وشەیەکی بۆ دابنرێ باشترە. بۆ پاشگری شوێنیش ک/گ بەتەنیا خۆیان کاری کە/گە دەکەن وەک دەرک یان ئاورگ. دەتوانین بڵێین دەستڕۆگ یا شایەدیش ھەر دەستڕۆ (ڕێک وەک قلمرو). لە کوردیدا بە دەستڕۆیشتوو دەڵێن دەستڕۆ دەی domain خۆی یانی ئەمە (rule).--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٩، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: سپاس. پاوان لە کوردیی سەروودا زیاتر بە مەعنای پاسەوانە. پاوان = پا (لە چاوگی پایین) + وان. لەوانەیە چون شوێنی قۆرخیش پاسەوانی بۆ دادەنرێ بەو مەعنایەش بە کار ھاتووە. Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٥، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]