وتووێژ:مێزۆپۆتامیا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەم وتارە ناوی کوردی نییە؟--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٩:١٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)


چۆن ناوی کوردی نیە ئەمانە ناوەکانیەتی: (دۆڵی نێوان دوو ڕووبار، دۆڵی دوو ڕووبار، وڵاتی دوو ڕووبار، وڵاتی نێوان دوو ڕووبار)، بەڵام دۆڵی دوو ڕووبار لە ھەمووی زیاتر بەکاردێت. ھەرچەندە ئەوانەی تریش زۆر بەکاردێن و باویشن.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٥:٣٧, ١٨ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بەڵام مێزۆپۆتامیا باوترە! و هەرئەویش زێدەتر بەکاردێت! kushared (لێدوان) ٠٥:٥٤, ١٨ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز ئەم ناوانەی جنابت زۆر دوور و درێژن و بە ڕاستی ناچەسپێن. زمانی کوردی زۆر گەورەیە بەڵام کەس گوێ ناداتێ. ھەر لە موکریانی خۆمان وشەیەک ھەیە ناوی ھەندێک ئاواییشە و زۆر جوان مەبەستی «مێزۆپۆتامیا» دەگەیێنێ و ئەویش دووچۆمانە. دوو چۆمە (چەم) یەکیان دیجلە و ئەوی تریش فرات، ئانیش پاشگری جێگایە و بە تێکڕاتیی دەبێتە مانای مێزۆپۆتامیا و ھەر ئەو شتەی لە سەرەوە باس کرا: «وڵاتی دوو ڕووبار». بەڵام چی بکەین ئێمە لێرە دەستەڵاتی داتاشینی وشەمانە نییە دەنا دووچۆمان بەڕاستی پڕ بە پێستی خۆی بوو.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٩:٥٢, ١٨ ئازار ٢٠١٣ (UTC)


وەڵام بۆ "کاک محەمەد": کاکە دەڵێی میزۆپۆتامیا باوە!!! برا من کە پۆلی دووی ناوەندی بووم (کە ئێستا پێی دەڵێن ٨ی بنەڕەتی) بیرمە لە پەرتووکەکەمان نووسرابوو "دۆڵی دوو ڕووبار". خۆم وام خوێندوە. ئەسڵەن ھەر تا خۆم بە دوای ئەم وشەیە نەگەڕام نەمزانی مەبەستی دۆڵی دوو ڕووبارە چونکە من تەنیا بە کوردی و عەرەبی ئەم ناوەم دەزانی کە بە کوردی "دۆڵی دوو ڕووبار" و بە عەرەبی "وادی ڕافیدێن"ە.
وەڵام بۆ "کاک چالاک": کاکە من ئەو ناوانەم دانەتاشیوە دەتوانی لە گوگڵیش بگەڕێت ھەمووی ھەیە. --Ferxwaz (لێدوان) ٠٨:١٤, ١٩ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
نا کاک فێرخواز گیان مەبەستم خۆم بوو، وتم وشەی دووچۆمان جوان بوو بەڵام داتاشراوە.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٨:٥٤, ١٩ ئازار ٢٠١٣ (UTC)


ئێ کاکە ئەگەر وشە ھەبێت بۆ ھی نوێ داتاشین؟ لە جیاتی یەک چوار ھەیە من خۆم بە دۆڵی دوو ڕووبار خوێندومە ناوەکەش درێژ نیە وڵاتی دوو ڕووباریش ھەر کورتە.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٧:٠٨, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

سەیری ھەمبانەبۆرینەم دەکرد تووشی وشەی «ناوڕوان» بووم و ماناکەشی «مابەینی دوو چۆمان» (چۆم یانی چەم). Mesopotamiaیش بە یۆنان یانی [land] between rivers. وشەڕەتی ناوڕوان ئاشکرایە ناو + ڕۆ (رووبار) + ان (پاشگری شوێن). ئەمە وشەیەکی زۆر جوانە. بەڕاستی شیاوی ئەمەیە لە جیات مێزۆپۆتامیا دابنرێ. ئەگەر نا لانی کەم ئەمەش زیاد بکەین.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥١، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]