وتووێژ:مێرووان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاکە چالاک تکایە ئەم پەڕە بسڕنەوە، مێرووان هەڵەیە و مێروویان دروستە.
با وەک ڕەوانەکەر بمێنێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٥٦، ١٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مێروو یانی مێروولە. نازانم کەی کورد بە حشرەی وتووە مێروو. نازانم زمانی کوردی بوا لێ دەکەن. ئەمانەی ئەم بەڵایانە بەسەر زمانی کوردی دەێنن و ھەر چێ پێیان خۆشە بەسەری دێنن لە تاونبارانی جەنگیش خراپترن. خوا لێیان خۆش نەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٩، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاک ناحەقت ناگرم، ئاوا تووڕە بی!

بەڕاستی بێخاوەنی دەردێکی پیسە. ئەوەی بە سەر زمانی کوردیدا هاتووە، بە سەر هیچ هەتیوێکدا نەهاتووە. خۆمان بە نەزانی و دژمنانیشمان بە لێزانی بەربووینەتە سەر ماڵ و زمانی کوردی. بەڵام لەمەڕ ئەم بابەتەوە، لە هەڵەدای، مێروو یان مێر یان مۆر بە واتای (حشره)یە. ئەم قسەی جەنابت وەک ئەوە وایە بڵەی کێ دەڵێ (مەل=باڵندا) مەل هەمان مەلووچکە. لە فۆلکلۆر و شیعری کوردیدا زۆر ئەم وشە بەکار هاتووە (مەل و مۆر) ، (مار و مێروو) و... کە هەموویان ئاماژە دەکەن بەو جڕوجانەوەرە وردانە کە عەرەبپێی دەڵێن (حشرە)، نە مێروولە کە (مورچە) بێ. Aminijian (لێدوان) ‏١٦:٢٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کە دەڵێن مارومێروو ئەوە مێروو لەگەڵ مارەکە (تێکڕا) ئاماژە بە گشت جڕوجانەوەرەکان دەکا دەنا نە مار «حشرە»یە نە مێروو! جنابت باسی ھەنبانە زۆر دەکەی، سەیری مێروو بکە ڕیک نووسیویەتی مرۆچە کە لە سنە بە مێروولە دەڵێن (کە جنابت خۆت باشتر دەزانی). دەی بۆ نەنووسراوە حشرە؟! چون تازە ئەم مانایەیان بۆ داناوە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
براکەم ئەگەر وشەیەکت بینی کە هەڵەی تێدا نەبوو، جوان و لەبار بوو، تەنانەت باویش بوو، بزانە ئەو وشەیە، با لە لای ئێمەش وای پێ نەڵێین، خۆیەتی!
من لە جەنابت دەپرسم، ئایا مێروو (حشرە)ت بۆ وێنا ناکا؟ ئایا تۆ وشەیەکی باشترت پێ شک دێ کە بە سەر ئەمەدا بشکێتەوە؟ کڕوکاشێک لە گووگڵدا بۆت دەردەخا کە چەندە باوە، من بۆ خۆم کەم وشەم دیوە ئەوەندە بابەتی بە زمانی کوردی لە سەر نووسرابێ (هەڵبەت لەم جۆرە وشەیانە). ئەگەر بەڵگەیەکت بۆ ڕەد کردنەوەی وشەی مێروو بۆ حەشەرە هەیە، ئەینەمە سەر چاوم و بێ دوودڵی دێمە سەر تۆ. Aminijian (لێدوان) ‏١٨:٠٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا مێروو لای من ھەر ئەو شتەیە کە بە کرمانجی پێی دەڵێن مۆری. ئەمانە یەک شتن. وەک چون لە سنە دەڵێن مرۆچە و ئێمە دەڵێین مێروولە و کرمانج دەڵێ مۆری، ھەندێکش دەڵێن مێروو. وەک ئەوەیە بڵێی جوو و جوولەکە فەرقیان ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێرەدا وشەی "کێز" ھاتووە. من خۆم نەمبیستووە و نازانم کە ڕاستە یا نە و و ڕەگ و ڕیشەشی نازانم کە کوردییە یا نە. باو نییە.--Aza (لێدوان) ‏١٩:٢٢، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر لەوێ نووسراوە کە سومەرییە.--Aza (لێدوان) ‏١٩:٢٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]