وتووێژ:مۆم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک محەممەد وێڕای سپاس بۆ نووسینی ئەم وتارە، بەڵام بە بڕوای من مۆم بە کوردی بە Wax دەڵێن. ڕای جنابت چییە؟--چالاکWьтуwеж (٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٩:٤٦, ١٦ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

من فەرهەنگێکم لابوو بەهەردووکیان دەڵێت مۆم :) ، جا نازانم بەڵام مامۆستای ئینگلیزیشمان جارێکیان بە candle ی وتووە مۆم! , ئەم فەرهەنگەش هەمان شت دەڵێت ، wax , candle , بەرحاڵ بەهیوای چارەسەری > kushared (لێدوان) ٠٥:٤٥, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)


"واکس" و "کاندڵ" ھەردووکی ھەر مۆمە ئەگەر سەیری عەرەبیش بکەن ھەردووکی شەمعە، بەڵام واکس ماددەیەکی چەورە بۆ دروست کردنی کاندل و بریقانەوەی کەل و پەلی تر بەکاردێت. واکس ناوی ماددەیەکە و لە عەرەبی واکس و کاندل ھەر مۆمن و پێم باش نیە ئێمەش جیایان کەینەوە، بەڵام ئەگەر ئێمە بمانەوێ جیای کەینەوە بەبڕوای من بۆ واکس بنووسین "مووم" یان "شەم" بۆ کاندڵیش ھەر "مۆم"، چونکە موومیش دەوترێ و شەمیش کە لە شەمعی عەرەبی ھاتووە ھەرچەندە کەس ناڵێ شەم بەڵام ھۆنەرە کۆنەکان بەکاریان ھێناوە بۆیە ئەگەر ویسترا جیابکرێنەوە با یەکێک لەم دوو ناوە بێت.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٦:٢٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش کاک فێرخواز بۆ ڕوونکردنەوەکە بۆ wax پێشنیاز دەکەم بکرێتە مۆم (ماددە) تاکو ئاسانتر بدۆزرێتەوە > kushared (لێدوان) ٠٧:٠٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
براکان لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا "واکس" و "کاندڵ" لێک جیاوازن. "واکس" لە کوردیدا «مۆم»ە بەڵام "کاندڵ" خۆ مۆم نییە بەڵکوو تەنیا لە مۆم دروست دەبێ و ناشێ بەویش ھەر بڵێین مۆم. ئەگەر لە عەرەبیدا بە ھەر دووکیان دەڵێن شەمعە ئەوە گرفتی زمانی خۆیانە. ئێمە لە ڕۆژھەڵات بەو شتەی "کاندڵ"ی لێ دروست دەکرێ دەڵێین مۆم (لە موکریان دەڵێن مێو). بە خودی "کاندڵ"یش دەڵێین شەم یان شەمع. دروستە شەم عەرەبییە بەڵام لە کوردیدا بەکارھاتووە بۆ نموونە بەو شتەی لە باشوور پێی دەڵێن شقارتە (نازانم کوردییە یان نا) لای ئێمە پێی دەڵێن شەمچە (شەم + چە (ئامرازی بچووک کردنەوە) چون ئەگەر ھەڵی دەکەی وەکوو شەمێکی بچووک وایە). شتێکی تریش کە بەو شتەی کە «بۆ بریقانەوەی کەل و پەلی تر بەکاردێت» ھەر دەڵێین واکس و وەکی بزانم لە باشوور بۆیاخی پێ دەڵێن (کە تورکییە و لە زمانی واندا بە ڕەنگ دەڵێن). موومیش فارسی‌کراوی مۆمە. لە ئاکامدا بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوانە من بۆ "واکس" مۆم و بۆ "کاندڵ"یش شەم پێشنیار دەکەم. ڕای دۆستانیش گرنگە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٨:٣٣, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)


منیش یەکەم جار وتم با کاندڵ شەم بێت بەڵام مادام وەکو نووسیوتە لە موکریان مێوە ئێستا پەشیمان بوومەتەوە و دەڵێم مادام مێوی موکری ھەبێ شەمی عەرەبیمان ناوێت. بۆیە واکس= مۆم، کاندڵ=مێو. --Ferxwaz (لێدوان) ٠٩:٥١, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز گیان لە موکریان کاندڵ ھەر شەمە و مێو بە مۆم wax دەڵێن (چۆن بە ناو دەڵێن نێو، بە مۆمیش دەڵێن مێو).--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٩:٥٦, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
باشتریش مادام با واکس=مێو، کاندڵ=مۆم، ئەوە چارەمان کرد.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٠٦, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
من ئەم پێشنیارەم پێ باشە نییە. وشەی مێو کە لە موکریان بەکاردێ لە خودی موکریان و زۆربەی شێوەزارەکانی کوردی بە شتێکی تر دەوترێ ئەویش ئەمەیە. من کە خۆم موکریانیم بە بیستنی مێو ھەر لە بیر ئەم دارە دێمەوە چ بگا بە کەسێک کە نازانێ لە موکریان بە مۆم دەڵێن مێو! یان ناچارین وشە عەرەبییەکە بڵێین یان جارێ تا پێشنیارێکی باشتر وازی لێ بێنین.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٣:٠٣, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لای ئێمەش دارمێو ھەر دارمێوە، بەڵام ھەردەم کوردی پەسندترە لە عەرەبی بۆیە وام وت، دەتوانین لاپەڕەی ڕوونکردنەوەی بۆ دروسکەین ھیچی تێناچیت. ئەگەریش نەگونجا ئەوا ھەروەک کاک محەمەد وتی بۆ واکس دەنووسین مۆم (ماددە) ئەوەی تریش تەنیا مۆم.سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٢١, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ دەبێ بەڵام بڕاستی لای ئێوە لە باشوور ئەمانە ھەر دووکیان ھەر مۆمن؟--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٣:٢٩, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ ھەر مۆمە (مۆم و موم) موم کەمتر. ماددەی بیرقانەوەش بۆیاخ نیە بۆیاخ یان بۆیە بەرامبەری سوبغی عەرەبی بەکاردێنین نەک ماددەی بریقێنەر، زۆر ماددەش ھەیە بۆ بریقانەوە بەکاردێ لەوانە پۆلیش کە بۆ ترومبێل بەکاردێ--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٤٤, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
وەکی بزانم دەبێ ئەمە بێ. زۆر چاکە با ھەر مۆم بێ جارێ و ھەتا Wax دروست نەبووە کێشە نییە و ئەگەریش دروست بوو ئەو دەم ڕوونکردنەوەی بۆ دادەنێین. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٤:١٠, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)