وتووێژ:موزدەلیفە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aram: تۆزێکم لەسەر ڕاوەستن تاوەکوو وتارەکە تەواو دەبێت، ئەمڕۆ دووجار دەستکاریەکانم سڕانەوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: گەر مەبەستت پێکدادانی دەستکارییەکانمانە، ئەوا دەستکارییەکەی تۆ نافەوتێت و دوو سندووق دروست دەبێت. یەکەمیان دەستکارییەکەی منە و دووەمیان ئەوەی تۆیە. دەتوانیت دەقەکانی خۆت لەبەر بگریتەوە و دای بنێیتەوە. من ھەر کە وتار ببینم، دەستکاریی دەکەم. چۆن بزانم کە کاری ماوە؟ باشترین کار بیکەیت ئەوەیە کە لە خۆڵەپەتانێی خۆت وتارەکە بەتەواوی دروست بکەیت، ئینجا بڵاوی بکەیتەوە. گەر ئەوەشت پێ ناکرێت و بۆت زەحمەتە، ئەوا لەکاتی بڵاوکردنەوەی وتارێک کە کاری ماوە، تاگی ئامادەکردنی لەسەر دانێ تا بزانم کاری ماوە. ئاوا دەستکاریی ناکەم تا تاگەکە لادەبەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]