وتووێژ:ماددەی بینا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەرەسە یانی ئەسباباتێ کە شتی لێ دروست ئەبێ. کەوایە کەرەسەی بیناسازی ناوێکی باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٥:١٨، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کوا بە چیمەنتۆ و زیخ دەڵێن کەرستە؟ کەرستە دەبێتە equipment.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٨، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فەرھەنگی خاڵ: کەرەسە چەند پارچەیەکە کە شتێکی تایبەتیی لێ دروست بکرێ وەک دار و بەرد و گەچ بۆ خانوو و بەر و پشت بۆ کاڵا. ھەنبانەش ھەر ئەوەیە کە لە سەرەوە وتم. Aza (لێدوان) ‏١٧:٥٣، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
راست دەفەرمووی لە ناو وشەنامەکاندا کەرستە بە ھەر دووک مانای equipment/جھاز و material/مادة ھاتووە. بەس ھەر وەک خۆت دەزانی ناکرێ ئەم وشەیە بە تایبەت لە زانستدا بە دوو مانا بەکاربھێنرێ. ئەمڕۆکە ئەم وشەیە زیاتر ھەر بە مانای equipment/جھاز بەکارھاتووە ھەتا material/مادة و ئێمەیش وا باشە ھەر لەم مانایە کەڵک وەرگرین. بۆ materialیش وشەیەکی تری شک نابەم بەڵام زۆر ھاسان دەکرێ بەرامبەرێکی بۆ دابنرێ:

material = matter (ماک) + -al (-اڵ) = ماکاڵ

پاشگری -اڵ وەک چنگاڵ.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٥، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٥، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]