وتووێژ:فراوانی گەرمی تایبەتی
ناو
[دەستکاری]پێم وابێ ئەم ناوە دەبێ لە کتێبە دەرسییەکان وەرگیرابێ. تۆزێکی بیر لێ بکەنەوە دەزانن «فراوانی» بە مانای capacity نییە. فراوانی یانی زۆری و زەبەندی. خودی فراوانی یان فرەوانی لە وشەی «فرە»وە ھاتووە کە لە ھەندێک شێوەزاردا بە مانای زۆرە. لە جیات بڵێن زۆر گەرمە دەڵێن فرە گرمە.
بەڵام capacity قەت بە مانای زۆری و زەبەندی نییە. capacity یانی ئەو ھەندەی جێگا دەبێتەوە. دەڵێن ئەم بوتڵە لیترێک ئاو دەبا یانی capacity ئەم بوتڵە ١ لیترە. دەی ئەمە چی بە فراوانی داوە؟ لێرەدا بەرامبەرێکی باش بۆ capacity ھاتووە ئەویش «خونج»ە. سەیری ماناکام کرد لە ھەنبانەدا نووسرابوو «جێ بوونە، جێگە بۆ تێخستنی شتێک». ئەمە دروست پێناسە capacityیە. خونج دەبێ لە گونجانەوە ھاتبێ خودی گونجانیش ھەر یانی جێبوونەوە.
ھەروەھا باشترین بەرامبەر بۆ فراوان abundantە و بۆ فراوانی abundance.--چالاک وتووێژ ١٣:٥١، ١١ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
- کاک چالاک من دێرایش -م زۆرتر بەدڵە.--Aza (لێدوان) ٠٧:٥٩، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
- من بە دڵم نییە. دێرایش وشەیەکی نوێیە لە ڕووی وشەی گنجایشی فارسی دروست کراوە. لە کوردیدا ئەسڵەن ئێمە پاشگری «-ایش»مان نییە. بە کەمی لە چەند وشەیەکدا پاشگری «-ش»/«-شت»مان ھەیە وەک شۆڕش، ئاسایش، کۆشش و … کە وەکی دەزانی ئەمانەش ھەموو فارسین.
- بۆ دروستکردنی ناوی چاوگ (اسم مصدر) لە کوردیدا پاشگرێکی ترمان ھەیە: -مان؛ وەکوو دوورمان، سووتمان، چایمان و … . ئەم پاشگرە تایبەتی زمانی کوردییە و فارسیش لە ئێمەیان خواستووەتەوە و زۆریان وشەی نوێ لێ داتاشیوە وەکوو زایمان، پرسمان، گفتمان، ساختمان و … (سەیر کە ھەموو ئەم وشانە نوێن و تاقە یەک وشەی کۆن لە فارسیدا نادۆزییەوە ئەم پاشگرەی تێدا بێ جوان دیارە لە کوردی وەرگیراوە). دەی بەم پێیە ناوی چاوگ لە چاوگی دێران لە کوردیدا دەبێتە دێرمان نەک دێرایش!
- خونجیش وشەیەکی ناباو نییە. بۆ نموونە دەڵێن خونجیلانە لە بنیچەدا یانی شتێک کە کەمی تێدا جێگا دەبێتەوە (capacityی کەمە).--چالاک وتووێژ ٠٨:٥٣، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
ناوەرۆک
[دەستکاری]ناوی وتارەکە فراوانی گەرمی تایبەتییە بەڵام بە ئینگلیزی نووسراوە Heat capacity و ھەر بەم وتارەوە بەستەر دراوە. کە چی وابزانم فراوانی گەرمی تایبەتی پێناسەی Specific heat capacityیە. لە لایەکی تریش وتاری گەرمیی جۆریمان ھەیە. کەس دەزانێ ئەمە چۆناوچۆنە؟ کاک Serchia جنابت ئاگاداری ئەمە ھەی لە کتێبە دەرسییەکاندا ئەمانە چۆناوچۆن لێکدارونەتەوە؟ ناوەرۆکی وتارەکانیش نازانم ڕاستن یان نا.--چالاک وتووێژ ١١:١٠، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
- منیش تێبینی ئەوەم کرد، نازانم ئەو تایبەتییە چییە؟!، بەداخەوە ئەو کتێبەکانم لەکن نین، گەرنا چاوێکم پێدەخشاندن. | سەرچیا (وتووێژ) ١١:١٤، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
- بە ڕێزان سەرجاوەو ناوەڕۆکی بابەتەکە لە کتێبی (فیزیا)ی پۆلی (دەیەمی ئامادەیی)ییە، وە بوونی ناتەوواوی بابەتەکە لەگەڵ ویکیپیدیای ئینگلیزی ئەوەیە، کە وتارەکە تەنها باس لە فراوانی گەرمی تایبەت ناکات بەڵکوو باس لە چەند بەشێکی تری ئەو بابەتە دەکرێت... سپاس My.Angeel (لێدوان) ١١:٥٥، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
- @Calak:کاک چالاک "دێرانە"ت پێ چۆنە؟ --Aza (لێدوان) ١٢:٠٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Aza: تۆ بڵێی ئەم وشەیە کۆن بێ یان داتاشراو؟!--چالاک وتووێژ ١٦:١٤، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Calak: لە داتاشراو ئەچێ. --Aza (لێدوان) ٠٥:٠٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Aza: تۆ بڵێی ئەم وشەیە کۆن بێ یان داتاشراو؟!--چالاک وتووێژ ١٦:١٤، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Calak:کاک چالاک "دێرانە"ت پێ چۆنە؟ --Aza (لێدوان) ١٢:٠٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Calak: ئەگەر «پێوانە» «چاوگی پێوان + ە» بێ، ئەوە «دێرانە»ش ئەبێتە «چاوگی دێران + ە» و درووستە. بەڵام ھەروا کە خۆت ئەزانی پێوانە لە فارسیدا پەیمانەیە و پەیمانەش «چاوگ + ە» نییە بەڵکوو ڕەگی ئێستای چاوگی پەیموودەنە + نە. ئاخۆ ئەبێتە لە کوردیدا چاوگ + ە بێ و لە فارسیدا ڕەگ + نە؟ --Aza (لێدوان) ١٤:٢١، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Aza: لە کوردیدا و تا ئەو جێگایەی بزانم لە فارسیشدا چاوگ لە دروستکردنی وشەدا ھیچ دەورێکی نییە (ھەر پاشگری -ی نەبێ دەتوانێ بە چاوگەوە بلکێ). بۆیە پێوانە-ی کوردی و پیمانە-ی فارسی لە رەگی ئێستای چاوگی پێوان (پێو-) و پیمودن (پیما-) + -انە دروست بوون. ھیچ شتێک بە چاوگەوە نەلکاوە.
- بەڵام کاک ئازای بەڕێز؛ پێوانە لە کوردیدا خۆ ناوی چاوگ نییە! پێوانە ناوە و دەفرێکە کە شتێ پێ دەپێون. ئەگەر پێوانە بە مانای measurement بوایە دەمان توانی بڵێین رەگی ئێستای چاوگ + -انە دەبێتە ناوی چاوگ جا ئەوجار دەمان توانی دێرانە-مان دروست بکردبایە بەرامبەر بە ناوی چاوگی گنجایش-ی فارسی.
- زانیمان پێوانە یانی چی بەڵام ئەوەی بووەتە ھۆی ئەمەی کە وا بزانن پێوانە یانی measurement ئەمەیە لە کوردیدا پێوانەکردن یانی measure(ment). بەڵێ وایە بەڵام ئەمە فێعلی لێکدراوە و پێوانەکردن ھەر دووکیان لەگەڵ یەک ئەم مانایەیان ھەیە نەک خودی پێوانە بە جیا. وەکوو گوێچکەدان کە بە مانای listenە خۆ گوێچکە نابێتە listening.--چالاک وتووێژ ١٥:٤٠، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Calak: سپاس. بەڵام لە فەرھەنگی ھەرماندا ھاتووە کە پێوانە = پێوان + ئە. measurement یش نابێتە پێوانە ئەبێتە پێوان. پێوانە یەکەی پێوانە. بە ھەر حاڵ پێوانە بە ھەر شێوەیەک درووست بووبێ خۆ ئەتوانین دێرانەش ھەر وا درووست کەین. ناتوانین؟--Aza (لێدوان) ٠٧:٢٨، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Aza: ھەر چی لە فەرھەنگە کوردییەکاندا ھاتووە راست نییە. بەڵێ وا دیارە خۆشتان بەباشی زانیوتانە پێوانە یەکەی پێوانە نەک measurement. قسەکەت راستە دەتوانین وەک پێوانە (لە پێوان)، دێرانە-ش (لە دێران) دروست بکەین (Analogy). بەڵام دێرانە وەک پێوانە دەبێتە «یەکەی دێران». لێرەدا وەک گنجایش-ی فارسی کە ناوی چاوگە (لە گنجیدن)، ئێمەیش پێویستمان بە ناوی چاوگە (لە دێران/داشتن). ھەڵبەت لە کوردیشدا گونجان/خونجان-مان ھەیە و ناوی چاوگەکەیان دەبێتە گونج/خونج و ھەر دووکیان بە مانای گنجایش لە ھەنبانەدا ھاتوون.--چالاک وتووێژ ١٢:٠٤، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Calak: سپاس. بەڵام لە فەرھەنگی ھەرماندا ھاتووە کە پێوانە = پێوان + ئە. measurement یش نابێتە پێوانە ئەبێتە پێوان. پێوانە یەکەی پێوانە. بە ھەر حاڵ پێوانە بە ھەر شێوەیەک درووست بووبێ خۆ ئەتوانین دێرانەش ھەر وا درووست کەین. ناتوانین؟--Aza (لێدوان) ٠٧:٢٨، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Calak: ئەگەر «پێوانە» «چاوگی پێوان + ە» بێ، ئەوە «دێرانە»ش ئەبێتە «چاوگی دێران + ە» و درووستە. بەڵام ھەروا کە خۆت ئەزانی پێوانە لە فارسیدا پەیمانەیە و پەیمانەش «چاوگ + ە» نییە بەڵکوو ڕەگی ئێستای چاوگی پەیموودەنە + نە. ئاخۆ ئەبێتە لە کوردیدا چاوگ + ە بێ و لە فارسیدا ڕەگ + نە؟ --Aza (لێدوان) ١٤:٢١، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Calak: ئۆکەی، با خونج بێ باشترە.--Aza (لێدوان) ١٩:٤٣، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)