وتووێژ:فرانک بۆرمن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Borman باشترە وەک بۆرمەن بخوێنرێتەوە. پێشنیار دەکەم کە ناوی پەڕەکە بگۆڕن بە فرانک بۆرمەن.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٢:٥٨، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز تا ئەو جێگایەی من دەزانم بە شوا /ə/ دەخوێنرێتەوە ئەمەش دەبێتە بزرۆکەی خۆمان. man بەتەنیا /mæn/ دەخوێنرێتەوە بەڵام ئەگەر لێکدراو بێ /mən/.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٢، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شوا هەندێک لە بزرۆکەی خوەمان درێژترە و نزیک بە بزرۆکەی کەڵهوڕییە. بەهەرحاڵ جیاوازییەکی زۆریان نییە بەڵام بەهۆی هاتنی دەنگداری "ۆ"وە کە درێژە وادەزانم بۆ هاوسەنگی وشەکە "ە" باشترە تاکو بزرۆکە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:٠٢، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە یەکدەستیان بکەین باشتر بێ.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٤١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم کێشەیە پێشووتر یەکلایی کراوەتەوە و پێویست ناکات دووبارە کات بە کردنەوەی بکوژینەوە. من کە گواستمەوە لەسەر یەکدەنگی پێشووی کۆمەڵگە کردوومە، کە شوا ھەبوو نابێت /ە/ و /ێ/ بنووسرێت وەک زۆر کەس دەیکا چوونکە شوا ھیچ کامێک لەو دەنگانە نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٣٤، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە من ببوورن هەندێ لەسەر وشەکان هەستیارم. هەر وا بێ باشترە مادامێک کە هاودەنگی هەیە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١١:٣١، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەروەها ئەم وشانەش بەپیی ئەم پێوەرە هەڵەن تکایە لە هەر شوێنێکدا بینیتان جێگۆڕی بکەن: کۆمپیوتەر، سیستەم، ئینتەرنێت کە دەبێ ببن بە کۆمپیوتر، سیستم، ئینترنێت و زۆر وشەی تریش. سپاس.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٩:٢٣، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ مەسەلەی سیستم و سیستەمەکە ھەر سیستم دروستە و ئەوەش پەسەندکراوە (وتووێژ:سیستم ببینە)، لەوانەیە ویکیپیدیا:پێرستی زاراوە پەسەندکراوەکانیش سوودی ھەبێت بۆت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٢٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس، بەڵام نەت گوت ئەم وشەکان، چی؟کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٢:٢٩، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]