وتووێژ:شرکەتی سنوورداری تایبەت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەر کۆمپانیا باوە. شرکت فارسییە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٨، ٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شرکەت عەرەبییە بە بنەڕەت. نازانم باوبوون بە چی دەزانی بەڵام کوردانی ڕۆژهەڵات و باکووریش هەر ئەمە بەکار دێنن کە زۆرینەی کوردانن واتە شرکەت باوترە، کۆمپانیاش لە ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە تۆ ئەفەرمووی شرکەت فارسییە(!)، فارسی زۆر نزیکترە بە کوردی تا ئینگلیزی هەر چەندە کە ئەم وشەیەش فارسی نییە بە بنەڕەت، ھەروەھا من لە نووسینی وتارەکەدا ھەردوو وشەکەم بەکار ھێناوە، باوەڕ ناکەم کێشەیەک ھەبێ لەم بابەتەدا.Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە تورکی و فارسیشدا ھەر عەرەبییەکەی دەڵێن شركة. جا کوردیش دیارە ھەر وەک ئەوان ئەمەی بەکارھێناوە. نازانم قازانجی چییە وشەی بیانی لادەبەن بیانییەکی تر دادەنێن. سەتان وشەی ئاوایان خستووەتە ناو زمانمانەوە تۆ بڵێ شیرکەت عەیبی چی بوو کۆمپانیات لە جیات دانا؟ ئەمە باشە لە جیات عەرەبییان داناوە، ناوەندی کوردیشان پێ سووک بووە و دەڵێن سەنتەر. زمانمان ئیتر ئاوا دەبێتە نێونەتەوەیی. لێرەشدا ناتوانم بڵێم با شیرکەت بێ ئەگەرچی بە دڵ لەگەڵ کۆمپانیاش نیم.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢١، ٦ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە گەڕانی گووگڵ وشەی کۆمپانیا زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار ئەنجامی ھەیە، وشەی شرکەتیش کەمتر لە ١٠٠٠ ئەنجام. بابەتەکەش ھەر باوی نییە، لە کتێب و ڕاگەیاندنەکان وشەی کۆمپانیا بەکاردێت، لەبەرەوەی ھەردوو وشەکەش بیانین ئەوەیان پەسەندترە کە لە زمانی نووسین بەکاردێت. سەرچیا‏١٩:١٠، ٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ تێبینییەکەت کاک سەرچیا، بەڵام ئەمە کە تۆ فەرمووت پەیوەندە بە ئەبجەدەوە ڕاستە کە لە نووسیندا خەڵکی ڕۆژهەڵاتیش شرکەت/شیرکەت کەمتر بەکار دێنن بەڵام لە کورمانجیدا، هەروەها کە دەزانین زۆرینەی کوردانن ئەگەر بە لاتینی بگەڕێی Şirket ٤٨ ملیۆن ئاکامی هەیە کە دیارە زیاتر پەیوەندە بە تورکییەوە بەڵام من بۆ پاڵاوتە کردنی بۆ ئەوەی تەنیا کوردی نیشان بدا ئەلفی خستنەسەر کە لە کورمانجی دا لەجیاتی یێی خوەمان بەکار تێ خستە سەری بۆ نموونە ئاکامێک کە لە گووگڵدا دەدۆزرێتەوە ئاوایە: شرکەتا نەفت کە ئەنجامەکەی بووە ئەمە: بۆ وشەی şîrketa +٢٥٠٠٠ و بۆ şirketa +١١٩،٠٠٠ ئەنجام دۆزرایەوە لە نێوانیانیشدا پێرستی میدیاکانی باشووری کوردستان کە بە کورمانجی دەدوێن وەک ڕووداو بەرچاو دەکەوێ، ڕاستە کە نووسین بە کوردی لە پارچەکانی تر وەک باشوور نییە بەڵام ناتوانین ئەو خەڵکە +٢٥ ملیۆنییە بخەیتە ژێر +٧ ملیۆنەوە. بە هەرحاڵ هەر وەک لە سەرەتادا وتم ئەم وتووێژە خۆماندووکردنە من لە بابەتەکەدا هەردوو وشەکەم بەکار بردووە و کێشەیەک تێیدا نابینم و واش نازانم هیچ کوردێک هەبێت کە لە وشەی شرکەت تێ نەگات. Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ٨ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کۆمپانیای سنوورداری تایبەتم کردە ڕەوانەکەر و با کۆتایی پێبێت. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١١، ٨ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی شرکەتی سنوورداری تایبەتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:١٠، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی شرکەتی سنوورداری تایبەتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:١٧، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]