وتووێژ:سکەنک (بۆن فس)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هاوڕێیان ئێستا لەو قەسیدەی شێرکۆ بێکەسدا [١] تووشی بۆگەنکە بووم. له پەراوێزەکەیدا نووسراوە بۆگەنکە: ئاژەڵێکە لە ڕێوی بچووکترە. لەبەر ئەو بۆنە ناخۆشەی لێی دێ هیچ ئاژەڵێکی تر ناتوانێ بچێ بەلایدا. پێم وایە هەر ئەو ئاژەڵەیە. بۆگەنکە باشتر نییە لەو ناوەی ئێستا؟ Şûşe وتووێژ ‏١٢:٥٢، ١٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Amine yousefi: سپاس بۆ لێدوانەکەت! من خۆشم گەڕانێکم بۆ «بۆگەنکە» کرد و گەشتم بەوەی کە ناوەکەی بە ئینگلیزی دەبێتە en:Mink[١] نەک ئەوەی ئەم وتارە (en:Skunk)[٢]، بەڵام ھەردووکیان لە قەبارە و (تا ڕاددەیەک) شێوەشدا لێک دەچن. ھەڵبەتە وا دیارە ناوی گیایەکیشە.[٣]ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٦، ١٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

  1. ^ «mink»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net.
  2. ^ «skunk»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net.
  3. ^ بۆگەنکە لە kurdflora.com