وتووێژ:سپیاتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza: سپیاتی دەتوانێ بەرامبەرێکی باش بێ، سپاس. بەڵام شیرەمەنی تەواو ھەڵەیە. پاشگری «ـەمەنی» قەت بە ناوەوە نالکێ و تەنیا بە ڕەگی فێعلەوە دەنووسێ. وەک لە کوردیدا دەڵێن سووتەمەنی (سووتان)، خواردەمەنی (خواردن) یان تەقەمەنی (تەقین). بۆیە چاپەمەنی و شیرەمەنی ھەڵەن چون چاپ و شیر ناون! بەداخەوە کەس گوێ ناداتە ئەم شتانە و زمانیان تەواو شێواندووە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٥، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تا ئێستا لەمە بیرم نەکردبۆوە، نازانم چی بڵێم.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٠، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: بۆ ئاگاداریت وشەی "ئادان"یشمان ھەیە لە باکووردیدا. --Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش بێ کاک ئازا. بە مانای سێیەم و چوارەمی ئێرە و بەو مانایەی لە ھەنبانەدا بۆی نووسراوە ڕەنگە لەگەڵ وشەی «ئاوەدان» یەک شت بێ بەڵام بە مانای بەرھەمی شیر نازانم لە چییەوە ھاتووە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Calak: چاپ لە فرمانی چاپکردنەوە ناو نییە مامۆستا ھەژاریش لە ھەنبانە بۆرینەدا بەکاری ھێناوە؛ هەروەها من لە مەبەستت باش تێ نەگەیشتم بۆ چی پاشگری ـەمەنی ناتوانێ بە ناوەوە بلکێ، تکایە شی بکەرەوە بۆم.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٠٩:١٦، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر پاشگر و پیشگرێک بە شتێکەوە دەلکێن. بۆ نموونە دا- تەنیا بە فیعلەوە دەلکێ وەک دەڵێن داکردن. ئیتر ناتوانی ئەم پێشگرە بە ناوەوە بلکێنی.
ئێمە لە کوردیدا سووتەمەنی و خواردەمەنیمان ھەیە. لەم وشانەدا پاشگری -ەمەنی بە ستێمی ڕابردووی (بن ماضی) فێعلەوە لکاون. دەی لە چاپکردن-دا ستێمی ڕابردوو دەبێتە چاپکرد- نەک چاپ! بۆ شیرەمەنی شیر ھەر فیعلیشی نییە! لە شۆردن و نۆشین دەتوانی بڵێی شۆردەمەنی و نۆشەمەنی بەڵام شیر کوا فیعل و ستێمی.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٢، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆچوونی من ئەمەیە ئەو پێشگرەی کە فەرمووت (دا) لە ئەنجامدا فعلێک دروست دەکات بۆ نموونە؛ داگرتن، داکردن، دابڕان، دانان بۆیە هەر بە فعلەوە دەلکێن؛ بەڵام پاشگری ـەمەنی لە ئاکامدا ناوێک دروست دەکا بۆیە دەتوانن بە ناوەوە بلکێن، کاتێکیش کە بە فعلەوە دەلکێن لە نەتیجەدا هەر ناو دروست دەکەن. پێم وا نییە کە چاپەمەنی، شیرەمەنی و هتد هەڵە بن.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:٢٢، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆچوونەکەت تەواو نییە. ئەمە شتێکی ساکاری زمانەوانییە. ھەموو affixێک میزبانێکیان ھەیە و ئاکامێک (بە قەولی جنابت ئەنجامێک). بۆ نموونە پاشگری -ness میزبانەکەی ئاوەڵناوە (یانی ھەر بە ئاوەڵناوەوە دەلکێ) و ئاکامەکەی ناوە (یانی کە بە ئاوەڵناوەوە لکا دەیکاتە ناو). وەک بە dark کە ئاوەڵناوە دەلکێ و دەیکاتە ناو darkness. ئێستا پاشگری -ەمەنی میزبانەکەی ستێمی فێعلە و ئاکامەکەشی ناوە. بە سووت- کە ستێمی فێعلە دەلکێ و دەیکاتە ناوی سووتەمەنی. شتەکە روونە. دیارە شیر ستێمی فێعل نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٢، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵاھی نازانم من زمانەوان نیم بەڵام واش نازانم کە ئەو ھەموو زمانەوانە بەتوانایە وەک مامۆستا ھەژار و ... ھەڵەیان کردبێ. ئەم وشەگەلە لەلایەن یەک کەس و دوو کەسەوە بەکار نەھاتوون. دروستە کە ھەر affixێک میزبانێکی ھەیە بەڵام نازانم دروست بێ یان نە کە بڵێی تەنیا یەک میزبانی ھەیە ڕەنگە بتوانێ زیاتر لە یەکێکیشی ھەبێ. بە ھەرحاڵ ئەم وشەگەلە زۆر یارمەتیی زمانی کوردییان داوە ئەگەر لەکاریان بخەین تووشی کێشە دەبین بۆ دۆزینەوەی جێنشین بۆیان؛ جەنابت ئاماژەشت نەکرد بە سەرچاوەیەکی زمانزانی بۆ قسەکانت.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٦:٠٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر وشەیەک دروست پێکھاتبێ یا نا لە وشەنامەکاندا ھاتووە لە ھەموو زمانێکدا ھەر ئاوایە و ئەمەش کاری بەمە نییە وشەنامەکە نووسراوەی کی بێ مامۆستا ھەژار یا ھەر کەسێکی تر. وشەیەک ھەڵە دروستکراوە و باو بووە دەتوانین بڵێین قەی ناکا وەک چاپەمەنی بەڵام ئیتر ئەمە نابێتە بەڵگە بۆ دروستکردنی وشەی ھەڵەی زیاتر. کە پێت زانی دەبێ پێشی بگری. مەگەر سەدان وشەی باوی تر بە ھەڵە دروست کرابێ ئەو دەم دەتوانین ھەڵەکە وەک یاسایەک قەبووڵ بکەین. بۆ سەرچاوەکەش دەتوانی سەیری «قامووسی زمانی کوردی» مامۆستا زەبیحی بکەی مەدخەلی -ەمەنی. ئەگەر نیتە دەتوانم بۆت بنێرم.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٥، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر بە پی دی ئێف لە بەر دەستتدایە پیاوەتی دەکەی بینێری بۆم. کاک چالاک بەڵام من ھێشتا قانع نەبووم ئەم وشەگەلە خۆ ھیچ کێشەیەکیان نییە، مانای خۆیانیان ھەیە، ھەر کەس بییان بیستێ ماناکەی تێ دەگا، ئەگەر بەکاریان نەھێنین تووشی کێشە دەبین بۆ دۆزینی جێگرەوە بۆیان بۆ نموونە ھەر شیرەمەنی کە کردوومانە بە سپیاتی، کێشەی سپیاتی زۆرتر نەبێ لە شیرەمەنی کەمتر نییە. سپیاتی بە ڕاستەوخۆ مانای بەرھەمی شیری نادات و تەنیا ئاماژەیەکە بۆ شیرەمەنی کە چی شیرەمەنی ماناکەی ڕوونە. بۆ چەندین وشەی تریش تووشی کێشە دەبین: سەوزەمەنی، چاپەمەنی، ساردەمەنی، نازانم مادامێک کە ئەم وشانە مانای خۆیانیان ھەیە و خزمەت بە زمانەکە دەکەن چ پێویستە ناچالاکیان بکەین، زەرەریان چییە؟ کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:٤٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپیایی یان سپیاتی لە ناو فەرھەنگەکاندا ھاتووە کێشەی چییە؟! ھەم لە فەرھەنگی خاڵدا ھاتووە ھەم ھەنبانە. لە کاتێکدا شیرەمەنی لە ھیچیاندا نەھاتووە. بەڵام بە پێچەوانە دەفەرمووی سپیایی کێشەی ھەیە. کەچی زۆر جوان دانراوە و شیر و بەرھەمەکانی وەک ماست و پەنیر و دۆ و کەرە و لۆرک و شیرێژ و کەشک و ... گشتی سپین. لە ھەنبانەدا ڕیچاڵ و لیچاڵ و ڕسقیش ڕیک بەم مانایەوە ھاتوون.
بۆ چی بەبێ ئەم پاشگرە تووشی کێشە دەبێن؟ سپیایی و ڕیچاڵ و رسق-یش نەبێ ناتوانین بۆ نموونە بڵێین شیرەزا(گ) یانی ھەر شتێک کە لە شیر دەزێ و بەرھەم دێ؟ خۆ کوردی پەکی لەسەر پاشگرێک ناکەوێ. منیش نەم وتووە ئەم پاشگرە بسڕینەوە وتوومە وەکوو ھەر پاشگرێکی تر دەبێ بزانین سروشتی چۆنە و چۆن وشەی لێ دروست دەکرێ.
سەرچاوەکەم بە pdf نییە بەڵام ئەو بەشەی وا ئاماژەی بە باسەکەمان کردووە دەینێرم.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٢، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ دروستە، سپاس. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٠:٤٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]