وتووێژ:ستارباکس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەرێ کاکە بەسە ئیتر ، هەر بابەتێک دادەنێم سەردێر دەگۆڕێ بەبی وتوێژ وەک سەردێری عرەبی و فارسی لێدەکەن!

ستاربەکس کردوویانە ستارباکس !!!!! بەس چونکە عەرەبی وانووسراوە ! و ئینفۆبۆکسێکی ئینگلیزیان کۆپی پەیست کرۆتەوە سەر ، بەڕاستی ماقوڵ نییە ، خۆت بابەتێک ماندوو بکەیت کەسانێک بیشوێنن !!!

Rebin galaly (لێدوان)

هاوڕێیان وتووێژ بکەن بۆ گۆڕینی ناوەکان یاخوود لەکاتی گۆڕینی ناوی وتار هۆکاری گواستنەوە دابنێن وە هۆکارەکەش لەپەڕەی وتووێژ دا بنووسن چوونکە هەموو بەکارهێنەرێکی تازەهاتوو ڕەنگە پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان هەر نەبینێت! تاکوو هۆکارەکە لەوێ ببینێت مەبەستم کورتەی دەستکارییە، گەر کێشەش تەنیا باوی ناوەکانە ئەوە بەڕەوانەکەر چارەسەری بکەن > Kushared (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. کاکە شتێک گرنگە لە ناوی وتارەکاندا ئەویش باوبوونی ناوەکەیە. یانی ئەگەر ناوەکە ھەڵەش بێ بەڵام باو بێ ئەمە دەبێ ناوە ھەڵەکە دابنرێ. مەگەر ناوە ھەڵەکە و دروستەکە وەک یەک باو بن ئەو دەم دەکرێ لێدوانی لەسەریبکرێ. بەڵام لێرەدا من ھەر باکسم بیستووە و بەکسم نەبیستووە گەر چی بەکس دروستتر بێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٦، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ستارباکسم بیستووە، لە ئینگلیزیزمانەکانیش هەر ستارباکسم بیستووە. مادیوتووێژ ‏١٦:٢٢، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Rebin galaly: بەڕێزم، تووڕە بوونی ناوێت. لە ویکیپیدیادا ھەر وتارێک ھەزار جۆر دەگۆڕدرێت و دۆنادۆن دەکات تا ببێتە وتارێکی باش. بۆ وتووێژ پێش گواستنەوە من خۆم ھەمیشە وتوومە. بەڵام لە چەن وتاردا بیرم دێت کە لە وتووێژدا باسم کرد و کەس وڵامی نەدایەوە و پشت گوێ کەوت. بۆ ئەم وتارە چون ستارباکسم بە بێگومان زانی گواستمەوە. بەڕێزم نووسیوتە کە لە شەست وڵاتی دنیادا ستارباکس ھەیە، تکایە فەرموو لە کامیاندا ستاڕبەکس دەڵێن؟ تا ئیستە بووە جەنابت لە ستارباکسێکدا دانیشیت و لە چوار کەس ببیسیت بڵێن ستاڕبەکس؟ من قەد نەمبیستووە، نە لە کورد نە لە ئەمریکییەکان. ئینجا پێشتر وتووێژ کراوە کە وشەی زمانە ئەورووپییەکان تا دەکرێت بە فینۆمی ڕوە لە کوردیدا نەنووسرێن مەگەر ئەوەی کە زۆر باو بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٩، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:

براکەم جارێک نییە دووجار نییە سێجار نییە ،بەس چونکە عەرەب واینسوویوە سەردێڕ دەگۆڕدێت ، جگە لەوەش ئینفۆبۆکسێکی ئینگلیزیان کۆپی پەیست کردووە ، کە شتێکی زۆر زۆر عەیبە براگیان Rebin galaly (لێدوان)

پێوەری ئێمە عەرەب نیە. ویکیپیدیا ڕێنوێنی خۆی ھەیە (باو بوون، دروست بوون و وتووێژ لە ناکۆکیدا). تەنانەت بۆ ئەم وتارە ویکیی عەرەبی ستاربەکسی نووسیوە. واتە لەو شتەی بەڕێزتان نووسیوتانە نزیکترە! ئینجا داڕێژەی زانیارییەکەش کە نیوەئینگلیزی نیوە کوردییە بەکارھێنەرێکی تر دایناوە و بە ڕای من بوونی لە نەبوونی باشترە. بەڵام منیش بوونی وشەی ئینگلیزی لە وتاردا بە باش نازانم. ھیوادارم بەڕێزتان ھەوڵی لەگەڵ بدەن و بیکەنەوە بە کوردی. ئەڵێن حەکیمێک وتوویەتی لە جێی جنێو دان بە تاریکی مۆمێک ڕۆشن بکە. ئێمەیش لە جێی دەمەتەقێ لێرەدا وتارەکان باشتر بکەین. ئەو دوو جار و سێ جارەی تریش کە فەرمووتان لە کوێ بووە با بزانین کێشە چی بووە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٥٢، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەش داڕێژە:زانیاریدانی کۆمپانیا بە کوردی، بەڵام تکایە ئەگەر داتنا با سەرچاوەکانیشی لەگەڵ بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٠٣، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەندەی من بزانم "ستارباکس" بە ھەموو شێوەیەک ھەڵەو نادروستەو ناوەکە ستاربەکسە—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٠:٢٨، ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]