وتووێژ:زەڕین ناڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Zamand Karim زاریناڵ نییە، زەڕڕین ناڵ -ە. زەڕڕین یانی زێڕین، ناڵیش ھەمان پێڵاوی ئەسپە. تکایە بابەتێ کە نازانی چییە وتاری بۆ مەنووسە. Aza (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza لەبەرئەوەی ناوێک ھەڵەیە، کارێکی ھەڵەم کردوە کە وتارەکەم نووسیوە؟ ھەرچەند ناوەکەش ھەڵە نییە وەک خۆت گوتت زەرین واتا زێڕین، ناشکرێ بە زێڕین ناڵ بانگ بکرێت بۆیە کورت کراوەتەوە بۆ زاریناڵ، لەسەر نەخشەی دووەمی ئێرەش ڕوونە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئەو نەخشەیەش ھەر کاری خۆتە. دانانی بەرامبەرە کوردییەکەش لە وتارە ئینگلیزییەدا ھەر دیسان کاری خۆتە. ویکیپیدیات پڕ کردووە لە ھەڵە. ئینسان کە شتێ نازانێ نابێ خۆی تێ ھەڵقورتێنێ. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٠، ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: تەنیا نەخشەکەم دروستکردوە نەک ناوەڕۆکەکەی من دامڕشتبێت و لە خۆمەوە ناوم دانابێت، ناوەکەی ویکیپیدیای ئینگلیزیش پێشتر فارسی بوو من ئەرکم کێشا و بە کوردی دامنایەوە. خۆ لە وتارەکەی ئێرەش ئاماژەم بە ھەردووک ناوەکە داوە (ھەم زەرین ناڵ و زاریناڵ -یش)، ئیتر نازانم چ ھەڵەیەکی ئەوەندە زەقە کە من ویکیپیدیام پێی تێک دابێت؟! زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٠٩:٤٦، ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim بۆچی ھەمیسان گواستتەوە بۆ ناوی ھەڵە؟ زاریناڵ چییە؟ کێ دەڵێ زاریناڵ؟ لە کام سەرچاوە زاریناڵ ھاتووە؟ ئەوەی من دیومە ھەر زەڕڕین ناڵ بووە و زەڕڕین کەوش. کەوش زێڕینەشم دیوە لە مێژووی ئەردەڵانەکەی مامۆستا ھەژاردا. ئیتر ھەر ئەمانە بووە. نازانم بۆ ئەوەندە سووری لەسەر ھەڵەکانت. ھەڵەکانت زەق و دیار و زۆر گەورەن، کەچی دانیشی پیا نانی. Aza (لێدوان) ‏٢٠:٣١، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەگەر ١٠٠٪ بزانم ئەوەی تۆ دەیڵێیت هەڵەیە و ئەوەی کە من دامناوە ڕاستە بەڵام تۆ بە شێوازێکی جوان داوای گۆڕینی بکەیت، دەڵێم فەرموو بیگۆڕە، لەگەڵ ڕێزم بۆ تۆ، سەیرێکی یەکەم نووسینت بکە کە ناردوتە بۆ گۆڕینی ناوەکە، ئێرە ویکیپیدیایە لە منیش باشتر دەزانیت چۆنایی بەڕێوەدەچێت، دەستکاریکەرێکی ئاساییم، کە شتێکم هەڵە بوو بۆم ڕاستکەرەوە، نەک ساردم بکەیتەوە لە نووسینی وتارەکە. ئەوکاتیش وتووێژەکە تەواو نەببوو کەچی تۆ ناوەکەت گواستبووەوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢١:٤٠، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim دەزانم چۆن بەڕێوە دەچێ. ئەبێ ھەموو شت «سەلماندنی» بێ. ئەتوانی بیسەلمێنی زاریناڵە؟ من بەڵگەم ھێنایەوە و سەرچاوەم خستە ڕوو کە زەڕڕین ناڵە و زاریناڵ نییە. کوا سەرچاوەکان و بەڵگەکانی تۆ؟ Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza کوا سەرچاوەکە زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٠٩:٣٢، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim مێژووی ئەردەڵانی مامۆستا ھەژار. ئەم وتارە و سەدان بابەتی تری لەسەر ئینرنێت. وەکوو خۆر ڕوونە کە «زاری» نییە و «زەڕین» -ە. نازانم بۆکاتی من و خۆت ئاوا بە فیڕۆ ئەدەی. Aza (لێدوان) ‏١١:٠٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لە کاتی خۆمان دەگرین تا بگەینە ئەنجامێک، گەر تاقەتت نییە، مەیکە. من ئێستا ئەمەم بینیوە کە تۆ ناردوتە، پێشتر سەرچاوەی چیت ناردوە؟. ئەوەی مامۆستا هەژاریش جیاوازە لەمە، بەپێی ئەو وتارە دەیگۆڕم، هەرچەند خوێندنەوەشیان جیاوازە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]