وتووێژ:زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

ھیندوئەورووپایی دروستترە لە زمانی کوردیدا تا ھیندوئەورووپی. ئەوە یەک. دوو ئەوەی کە ھیندوئەورووپایی زمان نییە خێزانی زمانە. واتە ناوە پێشترەکەی ڕاستتر بوو.--Aza ١٤:٣٠, ٢٢ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

سەبارەت بە درووستربوون دەبێ زیاتر بدوێین. تێناگەم چۆن ئەوەیان کوردیتر دەرچووە. سەبارەت بە بابەتی دووھەم، بە شێوەی گشتی ڕاستە، بەڵام نازنم لەیادت بێت یا نا، ماوەیەک پێش ئێستا باس و لێدوان بوو لە ویکی ئینگلیزیدا کە وتارەکانی فەلسەفە و فەیلەسووف یەکبخەن؛ بە خۆمیان وتبا پێکەنینم دەھات. فەلسەفە مەعریفەت و زانستەکەیە و فەیلەسووف خاوەنی ئەوەیە؛ ھەر زۆر جیاوازن لەیەک؛ چۆن دەبێ یەک بن ئەو وتارانە؛ ئێستا دەبینی کە وتاری سەرەکی فەلسەفەیە و فەیلەسووفی بۆ ڕەوانەکراوە. خاڵەکە لەمەدایە کە لە ھەردووی ئەو وتارانە یەک زانیاری دەست دەکەوێت. بەھەمان شێوە لەم وتارەدا ئەگەرچی ڕاستە خێزانە زمانە، بەڵام.....یەک: یائا غەیری ئەو خێزانە زمانە، زمانێک ھەیە بە ناوی ھیندوئەورووپی؟ (ئاشکرایە و خوێنەر لێی دەگات کە مەبەست خێزانە زمانە) دوو: پۆلێنکردنی وتارەکانی وەک ئەمانە لە پۆلی زماندا ساکارترە تاکوو خێزانە زمان. لە لایەکی دیکەوە نووسینی ناوی وتارەکان بەم شێوە دەبێ باو بکرێ. بۆ نموونە "ڕەشەدار" ناوی دارێکە، بەڵام باشتر وایە "ڕەشە (دار)" بنووسرێت(دەکرێ ڕەشەداری بۆ ڕەوان بکرێت دواتر). واتە ڕەشە ناوی جۆرێک دارە، ناوی شار، گوند، فیلم یان کەسایەتی نییە. دەتوانین زیاتر لەسەری بدوێین.--MarMzok لـێدوان-- ١٨:٠٤, ٢٢ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)
باشە ئەمە بۆ هیندی ئەورووپییەکانە؟ ئینگلیزییەکەی Indo-European ـە، کە دەکاتە هیندووئەورووپیی یان هیندۆئەورووپیی، کە بۆخۆم ئەوەی دووەمیانم بیستووە و لێرە باوە. --◂ برووسک وتووێژ‏٠٢:٣٣، ١٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک برووسک گیان ئەم قسەیە وەک ئەوەیە بڵیی چون لە ئینگلیزیدا دەڵێن India ئێمەش دەبێ بڵێین ھیندیا! جنابت دەڵێی چون لە ئینگلیزیدا دەڵێن Indo ئێمە دەبێ بڵێین ھیندۆ. ئاخر کەس نییە بڵێ ھیندیا و ھیندۆ چ مانایەک دەتوانێ بدا؟! تۆ دەبێ سەرەتا بزانی Indo-‎ مانای چییە. لە فەرھنگی ئۆکسفۆرددا نووسراوە:

Indo- /ɪndəʊ/ comb. form1. [f. L Indus, Gk Indos Indian: see -O-.] Forming ns. and adjs. w. the sense "Indian and --", chiefly denoting the combination of Indian with some other (ethnological or linguistic) characteristic.

دەی لێرەدا ئاشکرا دەبێ Indo-‎ یانی Indian یانی ھیندی. بە عەرەبیش ھەر ئاوا نووسراوە: لغات هندية أوروبية.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٢، ١٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە وایە! دەستتان خۆش بێت. ببەخشن کە لەم شتانە نافامین. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٣:٥٥، ١٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


بە ڕای من نابێت نێوان هیندی و ئەورووپییەکان بۆشایی بێت چۆن ئەمە بۆ خۆی یەک وشەیە نەک دوو وشە. هەر ئاوا کە سەیری ناوی وتارەکە ئەکەیت بە بۆنەی ئەو بۆشاییەوە وا هەست ئەکرێت کە ئەم وتارە باسی زمانی هیندی و زمانە ئەورووپییەکان دەکات لە کاتێکدا وا نییە و باسی ئەم خێزانە زمانە ئەکات. Eyubm (لێدوان) ‏١٣:٥١، ٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هیندۆ ئه وروپی[دەستکاری]

هیندۆ ئه وروپی 130.193.223.155 ‏١٥:٣٤، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باش سەبری (لێدوان) ‏٠٧:٠٧، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سەبری (لێدوان) ‏٠٧:٠٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]