وتووێژ:زمانی فەرمی
ناو
[دەستکاری]ئۆفیس واتە دیوان، officialیش ئەبێتە دیوانی. ئەم وشەی «فەرمی»یە چییە؟ لە ڕووی چاوگی «فەرموون»ەوە دروست کراوە؟ دەی کاتێ وشەمان بووە بۆ وشەی نوێیان ساز کردووە؟ زمانی دیوانی واتە زمانێک لە دیوانا بەکار دێ. من ئەوەم پێ باشترە. -Aza (لێدوان) ١٥:٣٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- کاکە ناکرێت سەر لەبەری فەرھەنگ بگۆڕین، کێشەمان لە ڕەسمی و فەرمی بوو. ئێستا دیوانیشی بۆ زیاد بکەین؟ وشە چۆن ھاتووە ئەوە ئەرکی ئێمە نییە لێرە لەبەریەکی ھەڵوەشێنین. ئێستا وشەی فەرمی و ڕەسمی ھەن، و ئەوانەشن کە لە نووسراوەکان بەکارھاتوون. ناکرێ ھەموو شت ڕەتبکرێتەوە. ویکیپیدیا جێی ئەوە نییە. ئەگەر کەسێک پێی وایە زمان کێشەی ھەیە با لە پەروەردە و فەرھەنگەکانەوە چاکی بکات نەک ویکیپیدیا بکاتە مەیدانی ئەو کارە. ویکیپیدیای لووڕی تەنیا لەسەر ئەوە داخرا کە بە ئەلفوبێیەک دەنووسرا کە ھەندێک ئاخێوەری پێیان وابوو نامۆیە، با کارێک نەکەین ئەم ویکییەش بە شوێنێک بگات کەس لێی حاڵی نەبێت و دابخرێت. ھەر ئێستا زۆر وشەی تێخراوە کە خەڵک لێیان حاڵی نابێت. سەرچیا — ٢٣:٢٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- زمانی دیوان کەس بەکاری ناهێنێت، بڕوانە کورمانجیش هەر ئەوەی ئێستایە. لەبڕی درێژکردنەوەی وتووێژەکە دوو سەرچاوە بۆ وتارەکە زیاد دەکەم. Kushared (لێدوان) ٠٦:٥٤، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- من خۆم ئەم ڕەسمی-یەم زۆر پێ باشترە. کاک سەرچیاش قسەیەکی جوانی کرد منیش پێم وایە ئەم وشانەی لەو دیو داتاشراون وایان لە کوردی کردووە کەس تێی نەگا. ئەگەر لە چەند کەسی نەخوێندەوار پرسی فەرمی یانی چی بەڕاستی چەند کەس دەزانێ یانی چی؟ لەوانەیە ئەگەر بپرسی ڕەسمی یانی چی ھەندێکیان بزانن. دیسان لەوانەیە بڕێکیان بزانن دیوان و دیوانی چییە بەڵام بڕوا بکەن تەنانەت خوێندەوارێک ئەگەر نەزانێ فەرمی مانای چییە، قەت ماناکەی بۆ لێک نادرێتەوە.
- ئەم وشەیە ئەگەر لە «فەرموون»ەوە دروست کراوە دیارە ستێمی ڕابووردوو و ڕانەبووردوویەکەی دەبێتە فەرموو- و دەبێ بڵێین فەرموویی نەک فەرمی. ئەگەر لە شتێکی ترەوە ھاتووە با بۆمان ڕوون کەنەوە. بەکارھێنانی ئەم وشە سەقەت و ناقۆڵایانە ھیچ خزمەتێک نییە بە زمانی کوردی بگرە خیانەتیشە.-- چالاک وتووێژ ٢٢:٣٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- ئێستا ئەو دوو وشەیە ھەن، ئەوەی چۆن ھاتوون مەسەلەیەکی دیکەیە. ئێمە ناتوانین وشە لە زمان وەدەربنێین. کە نەخوێندەوارێکیش نەیزانێ، نابێتە دەلیل بۆ گۆڕینی، ھەزاران وشە ھەن کە نەخوێندەوارێک نەیزانێت. ڕەنگە باشتر بێت ئەمە بکرێتە ڕەسمی، و دەکرێت فەرمیش لە بەرانبەر (formal) بەکاربێت. سەرچیا — ١٧:٣٠، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- ئەمە کیمیا و فیزیک نییە نەیزانن ئەمە وشەیەکی کوردییە کە نایزانن! ئەمەیش یانی وشەکە کێشەی ھەیە بۆیە نایزانن. بەم وشە سەقەت و ناقۆڵایانە ھیچ خزمەتێک بە زمانی کوردی ناکرێ و وتیشم خیانەتیشی پێ دەکەن. ھەر لەم ویکیپیدیایەدا دەبینم زۆر کەس کە لەو دیو دەرسی خوێندووە کوردییەکەی زۆر لاوازە و یان زۆر وشەی ئینگلیزی تێدایە. ھەر ئەمە بۆ سەلماندنی ئەم قسەیە بەسە کە ئەو رێگایەی پێیدا ڕۆیشتوون نەیتوانیوە خزمەتی کوردی بکا.
- بۆ ئەم وتارەش سەرەتا دەبێ بزانین Office بە کوردی دەبێتە چی جا ئەوجار official ھاسانە. دیارە نەک جنابت ھەر بە گشتی کەس رێگای دروستی ڕۆنانی وشە نازانێ. ئەمە زانستە و دەبێ لێی بزانی و بە ھات و ھاوار کاری زانستی ناکرێ.
- من بیروڕای خۆم نووسی و کاک ئازایش وەک خەمخۆرێکی زمانەکەمان پێشنیاری خۆی نووسیوە دەستی خۆش بێ و پێویست نییە کەس لاتاو و تەشەری پێدا دا. سپاس.-- چالاک وتووێژ ١٠:١٧، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- ئەمن وشەکەم دانەناوە تا لەسەری بە جواب بێم، ئێستا لە ھەر چوار پارچەی کوردستان خەڵک بەکاری دێنن. جا چۆن ھاتووە و بڵاوبووەتەوە ئەوە پێویستی بە توێژینەوەیە. ڕای خۆشم نووسیوە کە ئەگەر ھەر گونجاو نییە، با بکرێتە ڕەسمی. ئەوەی لە گەڵی نیم ھێنانی وشەی تازەیە، مەرج نییە ھەمووشمان لە ڕۆنانی وشە بزانین. ڕوونە ویکیپیدیا شوێنی ئەوە نییە، ئێمە پشت بە فەرھەنگەکان دەبەستین، مەگەر ئەوەی لە حاڵەتێک لە فەرھەنگەکانیش ھیچ نەبێت یان بەرانبەرێکی تەواو نەگونجاو دانرابێت. بەڵام لەم حاڵەتە، کە جارێ ڕوون نەکراوەتەوە فەرمی چۆن ھاتووە و کێشەی چییە؟ و کە وشەیەکی دیکەشمان ھەیە. پێویست بە وشەی تازە ناکات. سەرچیا — ١٦:٣١، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- ئێستا ئەو دوو وشەیە ھەن، ئەوەی چۆن ھاتوون مەسەلەیەکی دیکەیە. ئێمە ناتوانین وشە لە زمان وەدەربنێین. کە نەخوێندەوارێکیش نەیزانێ، نابێتە دەلیل بۆ گۆڕینی، ھەزاران وشە ھەن کە نەخوێندەوارێک نەیزانێت. ڕەنگە باشتر بێت ئەمە بکرێتە ڕەسمی، و دەکرێت فەرمیش لە بەرانبەر (formal) بەکاربێت. سەرچیا — ١٧:٣٠، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- زمانی دیوان کەس بەکاری ناهێنێت، بڕوانە کورمانجیش هەر ئەوەی ئێستایە. لەبڕی درێژکردنەوەی وتووێژەکە دوو سەرچاوە بۆ وتارەکە زیاد دەکەم. Kushared (لێدوان) ٠٦:٥٤، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی زمانی فەرمیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20171010203050/http://muniz-arguelles.com/resources/The+status+of+languages+in+Puerto+Rico.pdf بۆ http://muniz-arguelles.com/resources/The+status+of+languages+in+Puerto+Rico.pdf زیاد کرا
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20150512051856/http://www.camera.it/parlam/leggi/99482l.htm بۆ http://www.camera.it/parlam/leggi/99482l.htm زیاد کرا
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ٠٣:٣٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)