وتووێژ:دار

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زۆر سپاس لە کاک محەممەد بۆ نووسینی ئەم وتارە جوانە. پێتان وایە لە داھاتوودا بۆ نووسینی ئەم وتارە دەبێ چ بکەین؟--چالاکWьтуwеж (١٢ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٧:٣١, ٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

لە باشوور بە Tree دەڵێن درەخت (کە فارسی تەواوە) و داریش تاڕەدایەکی زۆر وە Wood دار یان تەختە گەرچی تەختەم زۆر بەدڵ نییە چونکە board تەختەیە! tree لای زازایی و کورمانیچ دارە کەواتە ئەو دارە کێشەیەکی گەورەیە! :) kushared (لێدوان) ١٧:٤٨, ٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
ڕاست دەڵێی بۆ نموونە لە بانە بیستوومە دەڵێن درەخت کە ھەر چۆنێکی بڵێی ھەر فارسییە. بەڵام لای ئێمە خەڵکی موکریان سۆرانییەک بڵێ درەخت پێمان سەیر دەبێ چون ئێمەش ھەر دەڵێین دار. دار کوردییە و زۆر ڕەسەنە. تەختەش کە وتت باش نییە چون ھەر وەکی وتت بەتەواوی مانای Wood نادا و ھەم ئەویش فارسییە و چۆتە ناو تورکیشەوە: تاھتا. لە ئازەربایجانیشدا ھەر ئاوایە و ئەوانیش بە ھەر دووکیان دەڵێن ئاغاج (Ağac) و ڕوونکردنەوەیان بۆ داناوە و ئێمەش دەتوانین وا بکەین. یان نا کارێکی تریش دەتوانین بکەین؛ بۆ Wood بە ھەورامی دەڵێن «چۆ» و لە ھەندێک لە شێوەزارەکانی سۆرانی وەک ئەردەڵانی پێی دەڵێن «چێو». لە سۆرانی خۆمانیشدا ھەیە وەک دەڵێن چوارچێوە یان زەردەچێوە. دەتوانین Wood بکەین بە چێو. بەڵام بە بڕوای من ڕوونکردنەوەکە باشترە.--چالاکWьтуwеж (١٢ی گوڵانی ٢٧١٣) ٢٠:٥٦, ٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
tree ئەبێتە "دار" و "درەخت". wood ئەبێتە "چێو"، واتە جنسی دار، بە تایبەت کۆتەرەکەی. "چێو" لە "دار" بەدەست دێ. "تەختە" واتە چێوێکی تەخت.--Aza (لێدوان) ٢١:١٤, ٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی دارم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:١٦، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]