وتووێژ:خەمۆکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
هاوڕێیان، ئەم وتارە Depression ـە نەک Major depressive disorder. جا Interwik ـیەکە چاک دەکەم بەڵام دەستکارییەکە پاشەکەوت ناکات، چار چییە؟ --برووسک (لێدوان) ‏١٦:٢٨، ١١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
تێ نەگەییشتم کاک برووسک.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
مامە چالاک گیان، بنۆڕە Interwiki ئەم وتارە. لە وتارە بەرامبەرەکەی ویکی ئینگلیزیی بریتییە لە Major depressive disorder، بەڵام لەڕاستیدا ئەم وتارەی کە نووسراوە سەبارەت بەو بابەتە نییە بەڵکو سەبارەت بە بابەتێکی ترە کە ئەمەیە: en:Depression_(mood). جا لەویکیدراوە هەوڵمدا بەستەری ویکی ئینگلیزیی ئەو وتارە لە Major depressive disorder ـەوە بگۆڕم بۆ Depression_(mood). بەڵام ئێستا سەیرم کرد بەستەرەکە چاک بووە، دیارە خۆکارانە نوێبۆتەوە. زۆۆرر سووپاس --برووسک (لێدوان) ‏٢٣:٣٦، ١٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
زۆر باشە. بە بڕوای جنابت خەمۆکی حزنی عەرەبی نییە؟--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٥٦، ١٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
پێم وا نییە. حزن دەبێتە خەمباری. --برووسک (لێدوان) ‏٠٠:١٩، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
پێم وابێ خەمباری و خەمۆکی یەک شت بن ([١]) و حزن ھەر بەتەنیا خەم بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٣، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
ئێستا سەیر فرھەنگێکی کوردی-عەرەبیم کرد. بۆ حزن نووسرابوو خەم و حزین خەمبار. بۆ ئەم وتارەش نووسرابوو خەمینی، خەموکی. سەیری فەرھەنگی زانستگای کوردستانم کرد بۆ حزن نووسرابوو خەم و بۆ حزین خەمین، خەمبار. پێم وایە باشتر وایە ئەم وتارە ناوی ھەر خەمۆکی بێ و خەم ڕابگرین بۆ حزن و خەمباری و خەمینی ڕەوانەکەری خەم بن.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٠، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
منیش لەگەڵتم، قسەکانت هەمووی تەواون. خەم بۆ حزن زۆر تەواوە. --برووسک (لێدوان) ‏١٨:١٩، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
خەمۆکی ھەڵەیە، ژاکاوی درووستە.--Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
دیپرێسیۆن خەمۆکی نییە. ئەگەر دژایەتی نییە با بیگوازمەوە. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)