وتووێژ:جێنەتیک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو، پێم باشە ناوی وتارەکە بکرێتە بۆماوەزانیی یان بۆماوەیی، نەک جێنەتیک.

چەند ڕوونکردنەوەیەک لەسەر بۆماوە و وتارە پەیوەندیدارەکانی:

genetic مانای (بۆماوەیی)ە، واتە شتێک لە باوانەوە بمێنێتەوە بۆ وەچەکەی بۆ وەسفی "جین" بەکاردێت. genetics بریتیە لە زانستەکە(بۆماوەزانیی).gene واتە (بۆماوەمژاد، یان بۆهێڵەمژادی ناو خانە) heredity ئەمیش هەر بە واتای بۆماوە دێت، بەڵام جیاوازی ئەم و جێنەتیک ئەوەیە کە ئەم هەر ئەبێت لە پێش خۆیەوە بۆی گوازرابێتەوە بەڵام جێنەتیک ئەتوانێت لە کەسەوە بۆی نەگوازرابێتەوە بەڵکوو بازدانێک(mutation) ڕووی دابێت، بە هەرحاڵ هەرچەنە ئەمانەش هەمووی پەیوەندی بێرەوە نەبوو بەڵام هیوادارم کەسێک سوودیان لێ وەرگرێت چوونکە ئەو بابەتانە گرنگن لە داهاتووا زیادبکرێن و تێکەڵ نەکرێن. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Daniel abdullah پێم باشە داڕێژەی {{داواکردنی لێدوانی کۆمەڵگە}} بەکاربێنیت تا بەکارھێنەران بتوانن لێدوانەکانت ببینن بە شێوەیەکی ئاسانتر. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٤٦، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس، ئەوەم نەزانیبوو، زۆرم پێویستە، هەنێک وتار ئەوەیان بۆ دا ئەنێمDaniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٥١، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Daniel abdullah: وەرگێڕانی زۆرێک لە ناوی زانستەکان و چەمەکە زانستییەکان لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەدە بەباشی نەکراوە. زیاتریش چاویان لە عەرەبی کردووە. لە زۆربەی زمانەکان ناوەکە وەک خۆی دانراوە و وشەی نوێی بۆ دانەتاشراوە. سەبارەت بە پێشنیارەکەت، ئەگەر لە بەشی دووەمی ناوەکە دەست پێ بکەم، تەقریبەن ئەوە یەکلایی کراوەتەوە کە پاشگری «-ناسی» بۆ زانستەکان بەکاربێنین نەک «-زانی». کەواتە ئەگەر لێرە وشەی «بۆماوە»ش پەسەند بێت، ئەوە دەبێتە بۆماوەناسی. سەبارەت بە وشەی «بۆماوە» بەڕای من مانایەکی فراوانی ھەیە و بەتەواوی ناتوانێت ببێتە بەرانبەرێکی باش بۆ ناوی ئەم زانستە. سەرچیا‏١٧:٢٥، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆشDaniel abdullah (لێدوان) ‏١٨:٤٠، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتاری کۆمیش بۆ بەرچاوڕوونی شێوازی ناونانیی Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٩:١٨، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا--◂  ئێپین  ‏٠٠:٠٥، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.