وتووێژ:تەنگەڵان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم وشەیە لە کام فەرهەنگ هاتووە؟ لە خاڵ و هەنبانەبۆرینە بەو مانایە نەهاتووە. وەک دیارە تەنگاو زیاتر بە واتای «زۆر بۆ هاتن» دێت. باشترە ئەمە بگۆڕدرێت بۆ ناوێکی تر. لە کوردستانیکا، ئەمانە «گەروو، تەنگەڵان، دەرتەنگ، دەربەند، تەنگە» هاتوون. سەرچیا‏١٥:٣٧، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەنگە دروستە. تەنگاو بەسۆرانیکراوی تەنگاڤ -ە. بەڵام لەبەر ئەوەی کە لە سۆرانیدا چاوگی تەنگان -مان ھەیە و تەنگاو -ی لێ دروست دەبێ و سەر لە خەڵک دەشێوێنێ، باشتر ئەوەیە تەنگاڤ نەکرێ بە سۆرانی و ھەر تەنگە بوترێ. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەنگاو بە مانای زۆر بۆ ھاتن نییە، بە مانای زۆر بۆ ھاتوو -ە. Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٩، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza و @Serchia: بەمە ناڵێن تەنگەڵان؟ چالاک وتووێژ ‏٠٥:٤٢، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەنگەڵانیش ھاتووە لە فەرھەنگەکاندا، تەنگە کورتترە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەردووکیان دەبن، لێرە زیاتر لەگەڵ «تەنگەڵان»م. سەرچیا‏٢٠:٠٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا سەرچیا‏١٦:٣٣، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]