بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:تەندروستی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەگەر سەیری وشەنامەی کوردی-عەرەبیی مەھاباد (ھی مامۆستا گیو موکریانی) بکەین دەبینین لە بەرامبەر وشەی ساخ-دا نووسراوە «صحيح، سالم». دیارە ساخی دەبێتە صحة، سلامة. وەک دەزانین بە عەرەبی و فارسی بە Health ھەر دەڵێن صحة و سلامة؛ بەم پێیە Health لە کوردیدا دەبێتە ساخی (یان دروستی) نەک تەندروستی. تەندروستی تەنیا ساغیی تەن (جسم) دەگرێتەوە کەچی Health وەک لە وتارەکەشدا ھاتووە ھەموو بوارەکانی تەنی و دەروونی و کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە! ئەوەی کە دەڵێن پۆل:تەندروستیی دەروونی پێکەنینییە دەبێ بڵێن ساغیی دەروون یان دروستیی دەروون یان دەرووندروستی. بەکورتی Health دەبێتە ساخی و تەندروستی دەبێتە Physical health. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٤، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak زۆر ڕاستە، تەندروستی بۆ health ھەڵەیە. پێم وایە خۆش (یان خوەش) بە مانای ساغ بووە، وەک دەڵێن «خۆش بی»، یان نەخۆش = خۆش نییە، ساغ نییە. ساخی (یان ساغی) تورکییە، بەڵام ڕاستە. دروستی بۆ truthیش بە کار دێت. دەبێ لەنێوان ساخی و دروستیدا وشەیەک ھەڵبژێرین. ‎Gêjełûk ‏٠٩:١٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ساخ بەڵێ تورکییە بەڵام لە ھەموو شێوەزارەکاندا ھەیە و دەڵێن ساغ، ساخ و ساق. وەک تۆز، چۆڵ، قۆڵ و تووک و ... کە تورکین و زۆر لە کۆنەوە خوازراونەتەوە و ناتوانین بیانسڕینەوە.
خوەش یانی pleasant خوەشی pleasure یان pleasantness ناخوەش unpleasant.
دروست فارسییە و وشەیەکی زۆر نوێترە لە چاو ساخ بۆیە من ساخ-م پێ باشترە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٢٧، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak وایە، خوەش یانی pleasant، بەڵام بە مانای ساغیش بە کار ھاتووە.[١] بەڵام ئێستا ناتوانین بە ئەم مانایە بە کاری بھێنین. ساخی (ساغی) بێ یان دروستی، من کێشەم نییە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٣٧، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]